دایكێكی نابیست و گریانی كۆرپه ساواكه‌ی
Thursday, 07/03/2013, 12:00
له نیوه‌شه‌وێكی ده‌ره‌نگدا كاتێك دایكه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره كه‌یدا له شیرینه خه‌ودا بوون (باوان)ی تاقانه‌و كۆرپه ساوای تازه له دایك بووه‌كه‌یان ده‌گریا و فرمێسك هۆن هۆن به روومه‌ته ناسك و ئاڵه‌كانیدا ده‌هاته خواره‌وه، دایك و باوكه‌كه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابیست بوون گوێیان له گریانی كۆرپه تازه ساواكه‌یان نه‌بوو، له شیرینه خه‌وێكی قوڵدا بوون و (باوان)یش به‌رده‌وام ده‌گریا، ئا له‌و كاته‌دا ئازارێك له شێوه‌ی چرنووك گرتن به‌ر ده‌ستی دایكه نابیستاكه ده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێ هه‌سته كۆرپه‌كه‌ت برسییه‌تی و بۆ شیر ده‌گری، بۆیه له خه‌و راده‌چه‌ڵه‌كێت، كه سه‌یرێكی كۆرپه‌كه‌ی ده‌كات روومه‌ته‌كانی به فرمێسك ته‌ڕبوون دیاره بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بووه ده‌گریا، هه‌ڵی ده‌گرێت و تووند به خۆیه‌وه ده‌ینوسێنێت و به پێدانی شیری خۆی هه‌ر زوو ژیری ده‌كاته‌وه و له گه‌ڵ ژیر بوونه‌وه‌ی كۆرپه‌كه دایكه نابیسته‌كه فرمێسك له چاوانی ده تێزێی و له ناخه‌وه سه‌رزه‌نشتی خۆی ده‌كات.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی شارایه كه ژنێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ی نابیسته و به شێوه‌ی ده‌ست جوڵاندن و ئاماژه چیرۆكی گریانی كۆرپه‌كه‌یی و بێ ئاگایی خۆیی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌و گریانه‌ی بۆ گێڕامه‌وه.
شارا وتی: كه تازه خوای گه‌وره باوانی پێ به‌خشین، زۆر دڵمان به‌و كۆرپه‌یه خۆش بوو، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا سیسته‌مێكی نووستنمان بۆ كڕی و شه‌وان له نزیك خۆمانه‌وه ده‌مان خه‌واند، شارا درێژه‌ی به گێڕانه‌وه‌كه ده‌دات و ده‌ڵێت: تا چه‌ند شه‌وێك خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌م (دشه‌كه‌م) له ژووره‌كه‌مان ده‌نووست و هه‌ركاتێك باوانی كوڕم شه‌وان بگریایه ئه‌و منی به خه‌به‌ر ده‌هێنا تا شیری بده‌مێ و بیخه‌وێنمه‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر ناخه‌یانێت و لایان نامێنێته‌وه وه‌ك شارا ده‌ڵێت ته‌نها چه‌ند شه‌وێكی كه‌م لامان مایه‌وه، بۆیه ده‌بوو خۆم ئاگاداری كوڕه‌كه‌م بم، هه‌ر بۆیه پاش ئه‌و شه‌وه، شارا كۆرپه ساواكه‌ی له‌ناو سیستمه‌كه ده‌خه‌وێنێت و پاشان خۆیی و هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌خه‌ون،به‌ڵام له‌و نیوه‌شه‌وه‌دا كۆرپه‌ی ساوا خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌و برسی ده‌بێت و بۆ شیر ده‌گری، وه‌ك شارا ده‌ڵێت ئیمه له شیرینه خه‌ودابووین و به‌هۆی نابیستنمانه‌وه بێ ئاگا بووین له گریانی كوره‌كه‌مان، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌و دایكه نابیسته وكۆرپه ساوایه‌ی له یاد نه‌كردووه بۆیه وه‌ك ئه‌وه‌ی چرنووكێك له ده‌ستی شارا بگیرێت به خه‌به‌ر دێت و ده‌چێت به‌لای كۆپه‌كه‌یه‌وه‌و به په‌له هه‌ڵی ده‌گرێت و فرمێسكه‌كانی بۆ ده‌سرێت و شیری خۆی پێ ده‌دات.
شارا دوای ئه‌و دیمه‌نه بڕیار ده‌دات تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كۆرپه‌كه‌ی له خۆی دوور نه‌خاته‌وه‌و له نێو سیستمه‌كه‌ی نه‌ی خه‌وێنیبَت، به‌ڵكو له ته‌نیشت خۆیه‌وه بیخه‌وێنێت و له جیاتی سیستمی نووستنه‌كه‌ی قۆڵی خۆی بۆ درێژ بكات و له‌سه‌ر قۆڵی خۆی بیخه‌وێنێت، تا هه‌ر كات خه‌به‌ری بۆوه‌و گریا هه‌ست به جوڵه‌جوڵی بكات و به‌ده‌مییه‌وه بچێت.
بێگومانین ئه‌ركی دایكایه‌تی سه‌خته‌و پڕه له شه‌و نخونی و بێداری و به خه‌به‌ر هاتن و شیرپێدانی منداڵه ساواكه‌ی، ئه‌مه بۆ دایكێكی ئاسایی، به‌ڵام ئه‌ی بۆ دایكێك كه له به‌هره‌ی بیستن بێ به‌شه‌و ناتوانێت گوێ بیستی گریانی كۆرپه ساواكه‌ی بێت ، ده‌بێت چه‌ند سه‌خت و گران بێت؟ به‌ڵام خوای گه‌وره به به‌خشینی جۆره‌ها نیعمه‌ت به به‌نده‌كانی له سۆزی دایكایه‌تی بێ به‌شیان ناكات ، بۆیه ئه‌و شێوازه‌ی خستبووه مێشكی دایكه‌كه‌وه كه له‌جیاتی بیستنه‌كه‌ی، جوڵه جوڵ‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر قۆڵی به ئاگای دێنێت و ئه‌ركی دایكایه‌تی خۆی به جێ بێنێت.
ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و ژن و مێردانه‌ی نابیستن دایكه‌كه بۆ به ئاگابوون له كۆرپه‌كه‌ی شێوازی شارا خان به‌كار دێنن و قۆڵی خۆیان درێژ ده‌كه‌ن و كۆرپه‌كه‌یانی له‌سه‌ر ده‌خه‌وێنن.
باوان ئێستا ته‌مه‌نی سێ ساڵانه و زۆر جار له كاتی زه‌نگی ده‌رگا یاخود زه‌نگی مۆبایله‌كانیان كه كورته نامه‌یان بۆ دێت، دایك و باوكی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست