کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆ ڕاگرم

Thursday, 24/03/2011, 12:00



تا لەناو جەرگەی شەقـــامـا ئاپـــۆرای گــــەل شكۆداربێ
كپ نابم خۆ ڕاگـــــــــــرم ئاگــــــــر ئاســــــــــا كڵپـەم دێ
سرودی نوێی ڕاپەڕینم چرۆی ئــــــــــــاوازی دەپشـكـوێ
لە نێو ئامێزی ڕابووندا پشكۆی عەشقم گەش دەسوتـێ
لە پێنـــــــــــــــــــــاوی ئامانجێكا پێداگــــرم كـــــە ڕەوایە
خاوەن ئیرادەم نابەزم تا دوا هەناســــــــــــــــــــەم تێدایـە
ئەم گۆڕەپـــــــانە بەر نــــــــادەم وارگەیــەكی بێ وێنەیـە
لێـــرە ڕەنــگو بـــۆی ئـــازادی شۆخو شــەنگو پۆشـتەیە
بۆتە زیارەتگای عاشقان هەمـــــوو جــــــەژنو بـۆنــەیـــە
لە بوونەوە وا خوڵقاوە شـــــــــــــاری هونەرو بەهـــــرەیە
خۆ ڕاگرم لە ناخــەوە جــــــــــــارێ تر بۆ ژیـــــــــــــانەوە
تێكەڵ هەناســــــــەی ئازادیـم بە شــەوقی بەرخوردانەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە