بۆ عەلى باپیر ئەى ڕەقیب حەرامە یان نۆكەرى دوژمن و خیانەت لەووڵات؟؟
Saturday, 10/07/2010, 12:00
ئاشكرایە هەمو میللەتان وەك مافێكى خۆیان خاوەنى سرودێكى نیشتیمانین بۆ وڵاتەكەیان.لەم نێوەندەشدا ئێمەى میلەتى كورد سوردى ئەى ڕەقیب مان وەك سرودى نەتەوەى كورد پەسەند كردوە.سرودى ئەى ڕقیب لەلایەن شاعیرى نەتەوەى كورد دڵدار لە1948 لەزینداندا نوسراوە..بەداخەوە ئێستا عەلى باپیرى ئەمیرى كۆمەڵى ئسلامی هەستاوە بەبێڕێزى كردن بەم سرودە پیرۆزە كە هەستى زیاتر لە چل ملوێن كوردە..عەلى باپیر لە چاوپێكەوتنى یەكێك لەمیدیاكانى حزبەكەیدا دەڵێت ئەى ڕەقیب موڵكى پارتى و یەكێتیەو سرودى نەتەوەیى نیەو حەرامە!!.ئەم وتانەش لەكاتێك دایە كەئەم سرودە لە دەستورە شڕەكەى هەرێمیشدا بەسرودى نەتەوەیى كوردستان دانراوە كە خودى پارتەكەى باپیر پەسەندى كردوە..لەهەمان كاتا چوار پارچەى كوردستان بە سرودى نەتەوەى كورد پەسەندیان كردوەو هەركوردێك لەهەرجێگایەكى ئەم دونیایەبێت بەسەربەرزیەوە بەسرودى نەتەوەیى خۆى زانیوە.مەگەر كەسێكى وەك على باپیر كەبۆبەرژەوەندى حزبەكەى ئێستاش مەرجى بەشداریكردنى لەحكومەت ئازادكردنى تیرۆرستەكانى خورماڵە.لەسەر سرودى ئەى ڕەقیب چەندین لاوى كورد لەسێدارە دراوە لەلایەن ئێران و ڕژێمى ڕوخاوى بەعسەوە.خوێنى ئەولاوانە كوردیان پێشخست ئازادیان پێكهێنا ئەگینا كەسانى وەك باپیر دەبو وەك پێشتر دەستى لە سەدام پانبكردایەتەوە چونكە ئاشكرایە تاوەكو پێش ڕوخانى ڕژێم خۆى و پارتەكەى سەرچاوە دارایى و مەعنەویە كانى لاى سەدام بوە..بەئێستاشەوە زۆرینەى ئەندامەكانى لەلاى ڕژێمى ئێران پەروەردە دەخوێنن نمونەش دڵشاد گەرمیانیە كەئەندامى مەكتەبى سیسى كۆمەڵە بەسەردانیش نایەتەوە كوردستان..لێرەوە بە على باپیرو پارتە بچكۆلەكەى ئەڵێم سرودى ئەى ڕەقیب گوناح نیە نۆكەرى ئێران و ڕژێم تاوانە!خیانەت لەگەل و وڵات تاوانە!!!!!....پێویستە پەڕلەمان بانگێشتى على باپیر بكات و سزاى خۆى و حزبەكەشى بدات..پێویستیشە گەلەكەمان شەرمەزارى ئەوكەسانە بكات بەچالاكى مەدەنیلنە بۆئەوەى جارێكى تر كەس ناماقوڵى وانەكات...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست