دلێری سەید مەجید لە ترسی کۆسرەت رەسوڵ کوردستان جێ دەهێڵێت
Monday, 08/07/2013, 12:00
2623 بینراوە
سەرچاوەیەکی نزیک لە هێرۆی برایم ئەحمەد، خیزانی سەرۆکی کۆچکردووی عێراق (جەلال تالەبانی)، ئەو زانیارییەی بە پەیامنێری کوردستانپۆست راگەیاند، کە لە چەند رۆژی رابردوودا کۆسرەت رەسوڵ جیگری سکرتێری یەکێتیی پەیوەندیی بە دلێری سەید مەجیدەوە کردووە، پێی وتووە پێویستم بە دە ملیۆن دۆلار هەیە، ئەویش لە وەڵامدا و وتوویەتی: من پارەی یەکێتییم لە لا نییە، تا بتان دەمێ.
سەرچاوەکە ئەوەی وت، کە لە دوای ئەو پەیوەندییە دلێری سەید مەجید، لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە کوردستانی جێ هێشتتوە و سەفەری دەرەوەی وڵاتی کردووە.
سەرچاوەکە بە کوردستانپۆست راگەیاند، کە دلیری سەید مەجید پەیوەندیی بە هێرۆی برایم ئەحمەدەوە کردووە، ئەویش وای بەباش زانیوە یەکسەر کوردستان جێ بهێڵیت و بۆ ماوەیەک دوور بکەوێتەوە.