بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


" لوورەی کەمتیارەکان "

Sunday, 07/09/2014, 12:00



هێدی هێدی تاوڵی
شەو
ڕادەخوشێ
ئەستێرە لە تروسکە دەکەون
کەمتیارەکان یەک یەک
دوو دوو لەدەوری
ئەو وڵاتە
مۆڵگە دەبەستن
بە کلکە سووتە
کۆدەبن
لەدەوری یەک
کەمتیارێک چاوی شینە
یەکیان لە ڕەچەی مەغۆلە
ئەوەی دیش
دەستکردی لمی بیابانە و
چوارمیش لەرەگەزی
حەجاج کوڕی یوسفە
ئەو خاکە
دوو جار داگیر کراوە
پەنجەی دیکتاتۆڕی خۆماڵی و
دەستی درێژی
بیانی
چوار وەرزی ساڵی کردۆتە
زەندۆڵستان
دەڵێی
ئاسمانی ئەو خاکە
شەختەی بێوادەی لێدراوە
لە جیاتی باران
نەهامەتی لێ دەبارێ
کووندە بوی شەڕیش
پۆل بە پۆل باڵی بەسەردا
کێشاوە
بەهارهەر زستانە
هاوین هەر زستانە
پاییز هەر زستانە
خۆر ساردە وتیڕێژ بە ساڵانە
نەگەڕاوەتەوە
لە بارەگای چاو شینە موو زەردەکان
خەنەبەندانی هەناردەی چەکی قورسە
بۆ جەستەی شەق شەق کراوی
ئەو سەرزەمینە سووتاوە
ورەی دەسەڵاتی وڵات فرۆش و
گزیر ڕە چەی
پاتەختی نەزانی
شایی ولۆغان دەگێڕێ
بۆنانی چەوری کورسی
بۆدەسکەوتی بە سواڵ
بۆ ئەو سەرشۆڕییە
کە بە بەژنی بڕاوە
کێ دیتویە وڵاتێک پڕ بێ لە کانی
پڕ بێ لەدارستان
پڕ بێ لە چیا
پڕ بێ لە نەفت
منداڵی خوداوەند
لە توونیان ولە برسان
لە تەنیشت ورەی بەرزی چیاکان
بمرێ!
وەک ئەوەی بە بەژن وباڵای
گیانەڵڵای پێ بڕاوە
کێ دیتویە نەتەوەیەک
لەسەر خاکی خۆی میوان بێ
لەشکری سەرمایەش
لە کێڵگەی ژیاندا
توخمی کەکراوی بۆ بچێنێ
شەو ڕادخوشێ
نە ئەستێرە
نەمانگە شەو
نە خۆر
وەها تۆراون
ناگەڕێنەوە وڵاتی من
تا
جووتیارەکانی وڵاتی شەهید
لە خەو رانەپەڕن
تا کەڵافی سەر لێ شیواوی
ئەو ژیانە بە دیل گیرابێ
ئاسۆ شەوە زەنگە و
شەوە زەنگیش بە بەژنمان دووراوە.
جەعفەر کەریمی
٧/٩/٢٠١٤







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە