کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵمەتى ئیمزا كۆكردنەوە دژى بێهەڵوێستى سەرۆكى زانكۆى سلێمانى دەستى پێكرد.

Monday, 25/04/2011, 12:00


ئەمڕۆ 25-4-2011 لەناوزانكۆى سلێمانى كەمپینى (دەست لەكاركێشانەوەى سەرۆكى زانكۆ)لەلایەن كۆمەڵێك خوێندكارى زانكۆى سلێمانیەوە دروست كراودەست كرا بەهەڵمەتێكى ئیمزا كۆكردنەوە دژى سەرۆكى زانكۆى سلێمانى د.عەلى سەعیدبەهۆى ئەوەى كە لەئاست ئەو بێحورمەتیانەى كە چەكدارەكانى یەكیەتى وپارتىلە بەروارى 19ئەم مانگە بەرامبەر زانكۆ و خوێند كارەكانى كردیان هیچ هەڵوێسیتێكى نەبووە.
یەكێك لەسەر پەرشتیارانى كە مپینەكە بەهۆى ترسى ئەوەى كە لەزانكۆدەرنەكرێت نەى ویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات تایبەت بەكوردستان پۆست دواو وتى"بەهۆى ئەوەى عەلى سەعید سەرۆكى زانكۆ بێهەڵویست بوەو لە پیاوێكى دەسەڵات زیاتر هیچى تر نیە ئێمە دەستمان كردوە بەم هەڵمەتەو وە تەنها لەماوەى ئەمڕۆدا نزیكەى 3000هەزار ئیمزا مان كۆ كردۆتەوە كەسەرجەمیان خوێندكارى زانكۆن وە ئێمە تاوەكوو 28-4 ربەردەوام دەبین لەئیمزا كۆكردنەوە "
ئەو ئەندامە ئاماژەشى بەوەش كرد كە ئەوان ئەو ئیمزایانەى كە كۆیان كردۆتەوە دەى نێرن بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندى دارەكان وەهیوادارن كە بەدەم ئیمزاكانیانەوە بێن چونكە خۆیان زەرەر دەكەن.
دعەلى سەعید سەرۆكى زانكۆى سلێمانى هەتاوەكو ئێستا هیچ هەڵوێستێكى نەبووە بەرامبەر ئەو بێحورمەتیەى كە بەرامبەر زانكۆو خوێندكارەكانى كراوە ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەم پیاوە لەكاتى خۆپیشاندانەكانى زانكۆى سلێمانى دژى ڕەشەكوژیەكەى 17 شوبات دەهاتە سەر كەناڵەكانى دەسەڵات ودەیوت كە ئەندام پەڕلەمانانى ئۆپۆزسوێن وهەندێك ڕۆشن بیر حەرەمى زانكۆیان شكاندوە چونكە بێ مۆلەت هاتونەتە ناو زانكۆو قسەیان بۆ خوێندكارانى زانكۆ كردووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە