کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کێشه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم

Monday, 11/06/2012, 12:00








به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌م دوایه‌ی کوردستان و عێراق به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌کانی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ (نوری مالکی)سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن (مه‌سعود به‌رزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ ، پاڵپشتی نه‌کردنی (مام جه‌لال) بۆسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ ، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی به‌ره‌و ئاڵۆزی چوو، به‌جۆرێک له‌سه‌ر ئاستی باڵای ئه‌و دوو حیزبه‌ به‌ ئاشکرا ناڕه‌زایی یان به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌ر بڕی به‌تایبه‌ت لایه‌نی پارتی تا گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ هێرش بکه‌نه‌سه‌ر یه‌کتری ئه‌م هێرشانه‌ ته‌واوی ده‌زگاڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوولای گرتوه‌ته‌وه‌ ، هێرشه‌کان به‌جۆرێک ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند تا له‌ ده‌زگاڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتیه‌وه‌ هێرش بکرێته‌سه‌ر (مام جه‌لال) سکتێری گشتی یه‌کێتی ، به‌وه‌ تاوانبار کرا که‌ وابه‌سته‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ ستراجیه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی نیه‌ ، ئه‌م هێرشه‌ به‌رده‌وامانه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوولاوه‌ بێگومان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان ئه‌و دوو پارته‌ده‌بێت.
ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌م دوو پارته‌ ده‌سه‌ڵات داره‌ی هه‌رێم کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌یه‌ چ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق و چ له‌ گه‌ڵ وڵاتانی تر ئه‌مه‌ له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئێستا بارودۆخی کوردستان زۆر ئاڵۆزه‌ به‌هۆی خراپ بوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ، بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیارێکی ئاقڵانه‌ن له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم تا بتوانن په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بشکێننه‌وه‌، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی وا ئێستا له‌ په‌رله‌مانی کوردستان گفتووگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌کرێت ، په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر دواکه‌وتوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڵۆزیه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا بودجه‌ که‌ قوتی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر دوابکه‌وێت به‌مه‌ش بارودۆخی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌روات.
یه‌کێکیتر له‌ له‌ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ململانێیه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی ،ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سه‌ربکێشێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیجی که‌ به‌ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی درێژخایه‌نی نێوان ئه‌و دوو پارته‌ داده‌نرێت ،به‌رده‌وام وابه‌سته‌ی خۆیان به‌وه‌ ڕیکه‌وتننامه‌یه‌وه‌ ده‌رده‌بڕن . ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیجی کۆتای به‌شه‌ری ناوخۆی نێوان ئه‌و دوو پارته‌ هێنا که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندی ساڵ گه‌نجانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ده‌بوونه‌ قوربانی حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی چه‌ند که‌سێکی باڵاده‌ستی ئه‌و دوو پارته‌،ئه‌گه‌ر بێت و ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیجی هه‌ڵبووه‌شێته‌و هیچ زه‌مانێک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکیتر شه‌ری ناوخۆ هه‌ڵنه‌گیرسێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رویدا ئه‌وا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه‌ له‌ده‌ست ده‌چێت و کورد هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ به‌درێژای مێژوو کردوویه‌تی دووباره‌ده‌بنه‌وه‌ ، به‌مه‌ش کورد ده‌بێ چاوه‌ڕێی هه‌لێکی تربێت تا جارێکی تر له‌ سفره‌وه‌ ده‌ست پێ بکاته‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە