کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوێخایه‌تی ده‌سته‌ڵاتی کوردی

Monday, 09/05/2011, 12:00







ئه‌وه‌‌ی ده‌سته‌ڵات ، واته‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و پیاوه‌کانیان ، ده‌یه‌وێت کوێخایه‌تیه‌ نه‌ک حکومه‌تی مه‌ده‌نی و یاسایی و داموده‌زگایی...ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌روه‌کوو ساڵانی شه‌ستاکان و حه‌فتاکان ره‌عیه‌ و خزمه‌تکاریان هه‌بێت و خه‌ڵک ده‌ست به‌سنگه‌وه‌ بگرێت بۆیان و چییان بووێت بۆیان جێ به‌جێ بکرێت وخێزان و مناڵه‌کانیان له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵک به‌ ئاره‌زووی خۆیان سه‌فه‌ر و ئاره‌زووه‌کانیان جێ به‌جێ بکرێن و که‌س نه‌وێرێت له‌ئاستیاندا قسه‌ بکات....
به‌کورتی و کرمانجی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ئه‌و که‌سه‌ مێشک به‌ستووانه‌ن که‌ عه‌قڵیان عه‌قڵی خێڵه‌کی وکوێخایانه‌یه‌‌ و ناتوانن ته‌سه‌وری خۆیان بکه‌ن وه‌ک هاوڵاتیه‌کی مه‌ده‌نی و ئاسایی که‌ یه‌کسانن وه‌ک هه‌موو که‌سێکی تر له‌ به‌رامبه‌ر یاسا دا..
ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌روه‌ک سه‌رده‌می شاخ خه‌ڵک له‌به‌ریان هه‌ستێت و کرنووشیان بۆ به‌رن و کام خواردنه‌ باش و کام ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ده‌بێت بۆ ئه‌مان بێت ، هه‌ر بۆیه‌ ئێستاش هه‌ر به‌ عه‌قڵی شاخ لێی ده‌خوڕن و ئیتر چووزانن مه‌ده‌نیه‌ت و یاسا و هاووڵاتی ئاسایی مانای چی...
زۆرجار که‌ ده‌یبیستی ئۆپۆزیسیۆن یان ڕووناکبیران و نوسه‌ران باس له‌ به‌ده‌زگایی کردنی حکومه‌ت ویاسا و جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت ده‌که‌ن و پێشنیار بۆ ده‌سته‌ڵات ده‌که‌ن ...وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ بچیته‌ باخچه‌یه‌کی ئاژه‌ڵانه‌وه‌ و قسه‌ بۆ ئاژه‌ڵه‌کانی ئه‌و باخچه‌یه‌ بکه‌یت و باسی یاسا و ڕێسای کۆمه‌ڵیان بۆ بکه‌یت..به‌ ڕاستی جێگه‌ی پێکه‌نینه‌ و کاره‌ساتیشه‌...

یه‌کێکی وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ر یان خوله‌ سه‌نگاوی یان فازیل میران بێنه‌ پێش چاوی خۆت ده‌بێت چ دڵێکت پێان خۆش بێت که‌ ئه‌مانه‌ له‌ ووشه‌ی مه‌ده‌نی یان یاسا تێبگه‌ن...
ته‌ماشای مه‌سعوود و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکه‌ ، ئه‌مانه‌ چۆن ده‌توانن له‌ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ری یاسا تێبگه‌ن ، کاتێک سه‌ری ڕه‌ش و سه‌ڵاحه‌دین و زۆربه‌ی زه‌وی و زاری ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیان داگیرکردوه‌ و خاوه‌نی زۆربه‌ی پڕۆژه‌کانن و ملیۆنه‌ها دولار ڕۆژانه‌ ده‌دزن و که‌سیش ناتوانێت هیچ شتێکیان پێ بڵێت و ده‌بێت هه‌موو تاکێکی کوردستانیش قبوڵیان بێت ‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ وه‌ک سه‌رۆک و گه‌وره‌ی خۆی ، وه‌ک ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ ‌ هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ بۆیان بڕاوه‌ته‌وه‌ که‌ سه‌رۆک بن و خه‌ڵکیش هه‌مووی ڕه‌عیه‌یان بێت..ئه‌وه‌ی له‌ ئاستیشیان دا قسه‌ بکات و دژیان بێت ، ئه‌وا ترۆری ده‌که‌ن و سڵ له‌ هیچ شتێکیش ناکه‌نه‌وه‌ و گه‌وره‌ترین خیانه‌تیشان کردووه‌ وئاماده‌شن ده‌باره‌شی بکه‌نه‌وه‌..
ته‌ماشای جه‌لال تاڵه‌بانی بکه‌ن ، کابرایه‌کی ساخته‌چی و هه‌زار ڕوو و درۆزن و هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤی بۆخۆی نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌ و که‌ قسه‌ و کۆبوونه‌وه‌ به‌ حیزبه‌که‌ی ده‌کات هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ خڕه‌ی ناوزه‌نگ دانیشت بێت له‌ کۆمه‌ڵێک ووشه‌ و ڕسته‌ی سوواو و درۆ هیچی تری پێ نیه‌ و خۆی به‌ کوێخایان ده‌زانێت و هه‌ر له‌ خۆیه‌وه‌ ئامۆژگاری و پێشنیارده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنار و قسه‌لۆکانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستور یان په‌یره‌و وپڕۆگرامی حیزبه‌که‌ی خۆشی دا یه‌کبگرێته‌وه‌ ...زۆربه‌ی کات خۆشی نازانێت ده‌ڵێت چی و هاتووه‌ خانمی ژنی و کوڕو کوڕه‌زاکانی کردووه‌ به‌ کوێخا به‌سه‌ر حیزبه‌که‌ی و نابێت که‌س له‌ ئاستیاندا هیچ قسه‌یه‌ک بکات...
ئه‌وه‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌ ئه‌ندامه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کوێخایه‌که‌ بۆ خۆی و هێزی چه‌کداری خۆیان هه‌یه‌ وه‌ک هێزی تایبه‌تی کۆسره‌ت و شێخ جه‌عفه‌ر و خوله‌ سه‌نگاوی و ئه‌وانی تر ، ئیتر ده‌بێت ئه‌مانه‌ چ له‌ مانای یاسا و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بزانن..ئه‌وه‌ نی یه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان جوێن و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن و که‌سیش ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات...ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سانی لومپن و سه‌رسه‌ری و شه‌قاوه‌ن هه‌روه‌ک سه‌رسه‌ری و شه‌قاوه‌کانی زه‌مانی کانی ماسی...ئه‌مانه‌ ناتوانن وه‌ک هاوڵاتی ساده‌ بژین و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک ترسی لێیان هه‌بێت و قسه‌ له‌ ئاسیان دا نه‌کرێت..
جا ده‌سته‌ڵاتی کوردی ئه‌م که‌سانه‌ عونسوره‌کانی بێت که‌ بریتین له‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌سێکی عه‌قڵ نه‌خۆش و عه‌قڵ به‌ستووی فیوداڵی و نه‌خوێنده‌ار و دواکه‌وتوو ونامۆ به‌ هه‌موو پێشکه‌وتێکی سه‌رده‌م ، ئیتر دانیشتن و باسکردنی پڕۆژه‌ و چاکسازی و ده‌ستور و یاسا چ سوودێکی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا..
ئه‌مانه‌ به‌شه‌ ڕزیوو و بۆگه‌نه‌که‌ی کۆمه‌ڵگان و ده‌بێت نه‌مێنن ، جا یان به‌ مردنی سروشتی بێت یان به‌له‌ناو بردنیان بێت ، ده‌گینا مه‌حاڵه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ویاسایی بێته‌ کایه‌وه‌ له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا..وه‌ هه‌ر هه‌وڵێکیش له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ چه‌ته‌ و کوردکوژه‌ی جه‌لالی و مه‌لایی دا وه‌ک ئاسن کوتان وایه‌ ...
گه‌ر هه‌ندێک که‌س چ له‌ ئۆپۆزییۆن یان که‌سانی تر هیوای ئه‌وه‌یان هه‌بووبێت ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ قابیلی گۆڕان و چاکسازیه‌ ، ئه‌وا ڕوواوه‌کانی حه‌ڤده‌ی شوبات و ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ سه‌لماندیان که‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ ده‌سته‌ڵاتێکی دڕنده‌ و چه‌ته‌یی و دیکتاتۆره‌ و هیچ بڕوایه‌کیان به‌ کومه‌گای مه‌ده‌نی و یاسا نی یه‌ و ده‌یانه‌وێت تا ئه‌مرن هه‌ر کوێخا بن و ڕێگه‌ به‌ هیچ که‌سێکی تر ناده‌ن له‌ ده‌سته‌ڵات دا بێت...
هیچ بڕوایه‌کیان به‌ گۆڕان و ده‌سته‌ڵات ئاڵوگرکردن نی یه‌ و نازانن ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوێخایه‌تی و سه‌رۆک و لێپرسراو چی یه‌ وناتوانن تێگه‌یشتنیان بۆی هه‌بێت..
بۆیه‌ با واز له‌ زمانی گفتوگۆ و پێشنیار و دانیشتن بێنین له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌شه‌ ڕزیوو و بۆگه‌نه‌ی کۆمه‌ڵ دا که‌ خۆی له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال و مه‌سعوود و پیاوه‌کانی دا ده‌بینێته‌وه‌ و دروشمان ڕۆشتن و نه‌مانیان بێت له‌ حوکمه‌ت و به‌ڕێوبردنی کوردستانی باشوردا و پێیان بڵێین ئێوه‌ ئه‌وه‌ نین له‌ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وسه‌روه‌ری یاسا و هاوڵاتیبوون تێبگه‌ن ...ئێوه‌ زۆر له‌ دوای زه‌مه‌نه‌وه‌ن و ده‌مێکه‌ کاتتان به‌سه‌رچووه‌ و ئێوه‌ نامۆن به‌ ژیانی شارستانێتی و مرۆڤایه‌تی و دادپه‌ره‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی....
بۆیه‌ مه‌رجی ڕزگاربوونی تاکی کورد و ئازادبوونی مرۆڤی کورد له‌ کوردستانی باشور و زه‌مینه‌ی خۆش بوونی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ستراوه‌ به‌ مه‌رجی نه‌مانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ کوێخاییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و پیاوه‌کان و نۆکه‌ره‌کانیانه‌وه‌...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە