کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ تەماشاكە براكەم كردەوەوڕەفتارى كورد جاسەرى خۆت باش لەقوڕنێ بۆدڵەى خەمبارى كورد

Friday, 26/03/2010, 12:00


كۆمەڵگەى كوردى خاوەن نەریتى جوان بووەلەڕابردوودا.وەك تەباى وبرایەتى ودڵسۆزى مێژوشاهد وگەواهى دەرى ئەوڕاستیەیە. بەڵام لەگەڵ تێكەڵ بونمان بەدونیاى(ڕۆژئاواومۆدێرنەوجیهان گیرى) كاریگەرى ئەم چەمكانە لەسەر سایكَۆلۆجیەتى كۆمەڵگەى كوردى پەیڕەوكردنى نەریتى میكیاڤیلى یانەلەنێوان هێزە(سیكۆلاریست وئیسلامیە) كاندا وە دروست بونى ئەوپیكدادانەخوێناوییانەى نێوانیان لەسەر گۆڕەپانى كوردستان بۆبەدەست هێنانى دە سەڵات لەناوچەكەلەساڵى(1991)تائێستەشى لەگەڵدابێت كۆمەڵێك ناشرینى بەرهەم هێناوە هەموئەو نەریتە جوانانەى لەڕەگوڕیشەوە هەڵتە كاند وە كوردستانى دابەش كردوە لەنێوان هەرێمى زەردو سەوزدا ,دروست بونى دەوڵەتى كوردى كردوەتە خەونى شاعیرانە كە چەندین ساڵە خوێنى لە پێناودا دەڕژین سەدان كوڕى گەنجى ئەم وڵاتە لەوپێناوەدا گیانیان لەدەست داوە پەلاماردانى هێزەكان بۆكورسی دەسەڵات وەلانانى بەرژەوەندیەمیلیەكان هەوڵ دانى هەمووهێزەكان بۆچەقاندنى كورسی خۆیان لەسەرعەرشى دەسەڵات مۆنۆپۆڵكردنى داراى ئەم وڵاتە وبەكار هێنانى بۆبەرژەوەندى خۆیان وە تەخشانوپەخشان كردنى .كێرڤى دڵسۆزى لاى تاكى كورد بۆئەم نیشتمانە تا ئاستى ترسناك دا بەزاندوە كۆچ كردنى بەلێشاوى گەنج لەم وڵاتە وە ئاوڕنە دانەوەیان چونكە ئەم نیشتمانە بۆنى خوێنى لێدە هات بوبویە شەڕگەیەك پاروە نانێكى تیادا دەست نەدە كەوت بردنى بەلێشاوى ئەوهەموو دكتۆروپارێزەروئەندازیارو مامۆستایە بۆئەمریكا ئەنفالێكى تر نە بوو؟لەسایەى دە سە ڵاتى خۆماڵى دا بڵاو بونەوەى ئەوهەمو هەژاریەى ئەم سەردەمە كە خێزان هە یە لە زبڵ دا ژیان دە گوزە رێنێت لەم نیشتمانە دەوڵەمەندە دا بە سەدان دەرچوى زاكۆو پەیمانگا هە یە دانە مەزراوە بە سە دان خێزان لە ژێر هێڵى هەژاریە وەن بە سەدان منداڵى ئەم وڵاتە لەژیّر كارى تاقەت پڕو كێن دان منداڵى ئەم وڵاتە هێشتا لەناو گەوڕو دەواجنە كانداوانە دەخوێنن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە