كوڕى تاوانبارێكى شەڕى ناوخۆو ژیتەم بە دەرزى مادەى هۆشبەر خۆى كوشت.
Thursday, 07/05/2009, 12:00
1766 بینراوە
موسا گەردى كە بەرپرسیارى سوپاى حەوتى پارتییەو یەكێكە لە تاوانبارەكانى شەڕى ناوخۆ یەكێكە لەو كەسەى كە جارى یەكەم لە شەڕى ناوخۆدا لەگەڵ گروپێكى ژیتەم بەسەرۆكایەتى ئۆزگور ناوێك كاتژمێر 4ى ئێوارەى مانگى 4/1997 لە چیاى كۆڕەك نزیك خەلیفان كۆدەبنەوە، دوو جاریش سەردانى توركیا دەكات. ناوبراو یەكێكە لەو تاوانبارانەى كە لە شەڕى براكوژیدا 11 پێشمەرگەى لە دۆڵى مەلەكەكان گولەباران كرد.
ئێستا ئەو بنەماڵەى مافیایە كە لە مەسیفن یارى بە ئاگرێكى مەترسیدار دەكەن و كارى مادە هۆشبەرەكان دەكەن و بەناو خەڵكیدا بڵاوەى دەكەنەوە بەلام ناهێڵن منداڵەكانیان بیكێشن. بۆیە كوڕەكەى موسا گەردى رۆژانە بە دزى باوكییەوە مادە هۆشبەرەكان بە كار دەهێنێ و پاش ماوەیەكیش لە زانینى ئەوەى موسلیح كوڕى موسا گەردى دەیكێشێ هەڕەشەى كوشتنى لێ دەكرێ و پێى دەوترێ ئەمە بۆ خەڵكە بیكێشێ نەك بۆى ئێمە بۆیە دوێنێ موسلیح بە دەرزى مادجە هۆشبەرەكان خۆى كوشتووە.