ئه‌رکی نه‌وشیروان و ئێمه‌ی ئۆپۆسیزیۆنی گۆڕان
Sunday, 10/05/2009, 12:00
2098 بینراوە
شه‌ڕی گۆڕان شه‌ڕێک نییه ده‌سه‌ڵات له یه‌كێتیی و پارتی دیموکرات بستێنیته‌وه و بیده‌یته ده‌ست چیینێکی تر، که له‌وان زاڵتر و گه‌نده‌ڵتر بن، به‌ڵکوو شه‌ڕی گۆڕانه. گۆڕان ئه‌رگۆمێنتێک نییه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکوو ویست و پێویستییه‌کی بنچینه‌یی کۆمه‌ڵگایه‌که، که خه‌ون به ئازادیی و ماف و یه‌کسانیی و دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌بینن.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا گلهیینامهیهکی گه‌یانده ده‌ست چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی بۆ دانانی سنورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال تاڵه‌بانیی، درزێک که‌وته دیواری ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه، که بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان، که‌واته ده‌کرێت بڵێین ئه‌و نامه‌یه ڕه‌گی گه‌وره‌ی گۆڕان بوو. له دوای ئه‌وه‌وه یه‌کێتیی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی له پێناوی هێشتنه‌وه‌ی نه‌وشیرواندا بوو له‌ناو خۆیدا. یه‌کێتیی نه‌یتوانی دڵی نه‌وشیروان مسته‌فا له ناو ماڵی خۆیدا ڕازییبکات. نه‌وشیروان له‌و ڕۆژه‌وه بووه نه‌وه‌ی شه‌قامی کوردیی، لێ نه‌وه‌یه‌کی زه‌بروه‌شێن، نه‌وه‌یه‌ک، که توانی مه‌شکه‌ی سه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان بشڵه‌قێنێت. ئیمڕۆ ده‌سته‌یه‌ک، که پێشتر هه‌ر نموونه‌ی سه‌رانی تری ناو یه‌کێتیی بوون، نموونه‌ی ده‌هۆڵ ژه‌نانی ناو یه‌کێتیی بوون. نموونه‌ی زاڵده‌ستیی و گه‌نده‌ڵکارانی ناو یه‌کێتیی بوون، ده‌یانه‌ویست له ڕێگای ڕه‌گ و گۆڕانه‌وه ئه‌وه‌ی یه‌کێتیی پێی نه‌کرا ئه‌مان بیکه‌ن. ئاخۆ ئه‌وه چییه، که یه‌کێتیی پێینهکراوه و ئه‌مانه کردیان یان ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن؟
کردنی نه‌وشیروانه به موڵکی خۆیان، به ئه‌ندامی ماڵی خۆیان، به ڕابه‌ری خۆیان و ... هتد. ئاخۆ ئه‌مه‌ی ئه‌وان ده‌ستنیشانی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ویستی نه‌وشیروان مستهفاشه؟
ئاخۆ ئه‌و گۆڕانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت به‌مجۆره که‌سایه‌تییانه ده‌کرێت؟
ئاخۆ ئه‌مانه جێگای متمانه‌ن؟
ئاخۆ ئه‌مانه له ئاینده‌دا له خه‌می کورد و ئازادیی و یه‌کسانیی و دادپه‌روه‌رییدا ده‌بن؟
به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان له‌دوای ڕاپه‌ڕیین لێبووردنت بۆ ئه‌و هه‌موو به‌عسیی، جاش، ڕاوێژکار، ئه‌نفالچیی، تاوانچیی و ... هتد ده‌کرد و به‌ڵێنت به کورد دا، ئه‌وانه له ئاینده‌دا هیچ ڕۆڵێکیان نابێت. به‌ڵام بینیمان، که ئه‌وانه له هه‌موو که‌س زیاتر ڕۆڵیان هه‌بوو، ئیمڕۆ هه‌موویان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دێرینه‌کاندا پاره‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، زه‌وییان وه‌رگرتووه، به‌شێکی گه‌وره‌یان هه‌تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارن، به‌شێکیان هه‌ر له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی یه‌کێتییدا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیین.
ئه‌مانه‌ی ده‌وری تۆیانداوه، تۆیان له‌لا وه‌ک په‌یژه‌یه‌ک وه‌هایه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات. ئه‌مانه به‌شێکی گه‌وره‌یان له ناوه‌وه‌ی خۆیاندا خاوه‌نی هه‌مان ڕای سه‌رۆ قادر و ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغیی و مه‌لا به‌ختیار و ئازاد جوندییانیین له‌سه‌ر به‌ڕێزت، به‌ڵام پێویستیان به تۆیه هه‌تا له ڕێگای تۆوه بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات، گۆڕان به پشت و په‌نای ئه‌مانه ناکرێت، ئه‌مانه ده‌بنه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ئایندهی کورد، ئه‌مانه دروستکه‌ری مێگه‌لی سێهه‌من، ئه‌م مێگه له نه‌وه‌ی هه‌مان مێگه‌لی یه‌کێتیین. گۆڕان له‌لای ئه‌مانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه بۆ به‌لاڕێدابردنی کۆمه‌ڵ نه‌ک پرینسیپێک بۆ چاککردنی ئه‌و بار و دۆخه ناله‌باره‌ی نیشتیمان. باشتره گۆڕانت نه‌وێت وه‌ک له‌وه‌ی، که گۆڕان به‌مجۆره خه‌ڵکانه بکه‌یت، باشتره تاک و ته‌نها بیت یان پێنج که‌سی پاک و ژیرت له ده‌ور بێت. دڵنیابه به‌های پێنج مرۆڤی پاک و ژیر سه‌دان قات به‌های ئه‌م له‌شکره مێگه‌له ده‌هێنێت ته‌واوی ئه‌م ده‌سته هه‌لپه‌رست و بهرژهوهندچییه ده‌هێنێت. له‌وانه‌ی ده‌ورت بپرسه، که ئێستا سوێند به سه‌رت ده‌خۆن، که ئه‌وانه بۆ خۆیان خاوه‌نی چیین؟ لێیان بپرسه له‌کوێتان بوو؟ لێیان بپرسه، چه‌ند مووچه‌یان بۆ چه‌نده‌ها که‌س بڕیوه‌ته‌وه؟ چه‌ند که‌سیان خانه‌نشینکردووه؟ چه‌ند هه‌زار پارچه زه‌وییان داوه به چه‌ند که‌س؟ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌وروپان هه‌تا ئێستا نانی ده‌ستی ئه‌وانه ده‌خۆن، که له ده‌وری تۆ کۆبوونه‌ته‌وه.
داوای لێبووردن ده‌که‌ین، به‌ڵام قسه‌ی هه‌ق ڕه‌قه، بۆ ئه‌وانه، به‌ڕێزت باشتریین پیشه‌سازیی گه‌یشتن به پاره و ده‌سه‌ڵاتیت. ئه‌و سهروهرێتییهی، که تۆ هه‌ته موڵکی خۆته نه‌ک هی ئه‌وانه‌ی سوێند ده‌خۆن به شکاندنی قاچت ئه‌گه‌ر قاچ خوار دابنێیت. تۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی، که موڵکی شهقامیت نه‌ک ده‌سته و حیزب، تۆ ئه‌و مرۆڤه‌یت، که بۆ گۆڕان له دایکبوویت نه‌ک ئه‌م گۆڕانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌یانه‌وێت.
لێره‌وه ئێمه‌ش وه‌ک کوردستانپۆست ده‌بینه ئۆپۆسیزیۆنی ئه‌م گۆڕانه دژی ئه‌و تاقم و ده‌سته‌یه.