کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ په‌لاماری سه‌رانی داعش ده‌ده‌ن

Tuesday, 09/09/2014, 12:00


ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكیی ئاشكرایده‌كات له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا، ئه‌ندامان و سه‌رانی داعش، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، په‌لاماردراون و یه‌كێكیش له‌سه‌ركرده‌كانیان كوژراوه‌.

ڕۆژنامه‌ی وۆڵد تریبیۆنی ئه‌مریكیی بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌ندامانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ، هێرشی چه‌كدارییان كردوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ندامان و سه‌رانی داعش و له‌ ئه‌نجامدا گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ به‌ناوی (حیكمه‌ت)، كوژراوه‌و دوو ئه‌ندامی تری داعشیش بریندار بوون.

لایخۆشیه‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ی لاوانی نیشتمانیی شۆڕشگێڕی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان، كوژران و برینداربوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به‌ داعشی، پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیشدا رایگه‌یاندوه‌: به‌م دواییانه‌ لایه‌نگرانی سه‌ر به‌داعش له‌نێو توركیادا، ڕوویان له‌زیادبوون و هه‌ڵكشان كردوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە