کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نه‌خێر هه‌ولێریه‌کان کۆسره‌تیان نه‌کرد به‌ کۆسره‌ت

Friday, 06/03/2009, 12:00

1457 بینراوە


زۆر جار چاوم به‌ هه‌ندێ نووسین ئه‌که‌وێت ناوچه‌ گه‌ریاتی پێوه‌ دیاره‌، نوسینه‌کان وا ده‌ری ئه‌خه‌ن هه‌ولێریه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت بگاته‌ ئه‌و پله‌یه‌ی که‌ ئێستا هه‌یه‌تی.

چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ولێریه‌کان هۆکاری ئه‌وه‌ بووبن کۆسره‌ت بگاته‌ ‌ ئه‌و پله‌یه‌، له‌به‌رچی خه‌ڵکی سوله‌یمانی ڕێگایان دا کۆسره‌ت ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وان(حکومه‌تی سوله‌یمانی)؟ کۆسره‌ت ئه‌وه‌نده‌ ساڵ له‌ سوله‌یمانی چ خزمه‌تێکی به‌ خه‌ڵکی سوله‌یمانی کرد، چه‌ند بیری لێ ئه‌که‌مه‌وه‌ هیچ.

له‌ ساڵانی موفاوه‌زاتی نێوان یه‌کیه‌تی و سه‌دام(1983-1984)، سه‌ید که‌ریم لێپرسراوی عه‌سکه‌ری مه‌ڵبه‌ندی چوار له‌ ناوچه‌ی سوله‌یمانی به‌ ده‌ستی جاشه‌کان کوژرا، هه‌ندێ که‌س گومانی ئه‌وه‌ ئه‌که‌ن به‌ فیتی تاڵه‌بانی جاشه‌کان سه‌ید که‌ریم یان له‌ناودا. چونکه‌ یه‌ک دوو جار ده‌مه‌قاڵیان ببوو، هه‌تا جارێکیان سه‌ید که‌ریم به‌ تاڵه‌بانی ووتبوو ئه‌توانی جانتایه‌که‌ت هه‌ڵگری و ڕوو له‌ ئه‌وروپا بکه‌یت ، ئیتر تاڵه‌بانێك وه‌ها دڕنده‌بێت چۆن قبوڵیه‌تی قسه‌ی وای پێبوترێت هه‌روا به‌ ئاسانی به‌سه‌ریا بچێت.
ده‌رئه‌نجام کۆسره‌ت له‌شار هاته‌ ده‌ره‌وه‌و سه‌رکردایه‌تی ناوچه‌ی هه‌ولێر درا ده‌ست کۆسره‌ت، ‌ کێ ئه‌و پله‌و پایه‌ی دا به‌ کۆسره‌ت، تاڵه‌بانی و نه‌وشێروان، کۆسره‌تیان لێکردین به‌ کۆسره‌ت.

پێش ئه‌وه‌ی کۆسره‌تیش له‌شار بێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن ڕژێم گیرابوو و ئازاد کرابوو. ئازادکردنی کۆسره‌ت ڕه‌سولیش وه‌ك ئازاد کردنی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ ، مرۆڤ ئه‌خاته‌ گومانه‌وه‌‌. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ هاوڕێکانی کۆسره‌ت له‌ ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ و حوکم دانیان ژیانیان له‌ده‌ست دا، کۆسره‌ت ئازاد کرا، به‌گویره‌ی مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌کانی کۆسره‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت مرۆڤێکی ئازابووه‌ ‌ هیچی نه‌درکاندووه‌ ناچار جه‌لاده‌کان به‌ره‌لایان کردووه‌ ئه‌م جۆره‌ درۆیانه‌ ته‌نها لای ئه‌و که‌سانه‌ دێته‌ باوه‌ڕکردن که‌ له‌ ووڵاتێک بن له‌کاتی لێپێچینه‌وه‌ ‌ ئه‌شکه‌نجه‌ دانی تیا نه‌بێت. چۆن ڕژێم هه‌روا به‌ ئاسانی کۆسره‌تی ئازاد کردووه‌ چۆن کۆسره‌ت جارێکی تر چۆته‌وه‌ ناو ڕێزی کۆمه‌ڵه‌و به‌نهێنی له‌ناو شار کاری کردووه‌و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی پێدراوه‌؟ چه‌نده‌ها پرسیاری تر وه‌ڵامه‌که‌ لای ئێمه‌ نیه‌.
ئه‌وه‌بوو ئاڵای شۆڕش هاته‌ کایه‌وه‌، کۆسره‌ت ده‌وری چاکی هه‌بوو له‌ بنبڕکردنیان دا، ئه‌مرۆش مه‌لابه‌ختیار و کۆسره‌ت دوو هاوڕێی گیانی به‌گیانین!
شه‌ڕی برا کوژیش ئه‌وه‌نده‌ی تر کۆسره‌تی کرد به‌ کۆسره‌ت، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت بازرگانی له‌گه‌ڵ عوده‌ی کوڕی سه‌دام ئه‌کرد له‌ هه‌مان کاتیش هاوڕێیه‌تی چاکیشی له‌گه‌ڵ تورکان په‌یدا کرد، بۆیه‌ پشتی به‌ تورکیا و ڕژێمی به‌عسیش قایم بوو.

ئێستاش که‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌، هه‌ر له‌ چه‌شنی کۆسره‌ت جارێکی تر ده‌نگ ئه‌‌هێنه‌وه‌ هیوادارم له‌ مه‌یه‌ هه‌ڵه‌ بم .
چ دوژمن چ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ناو دۆستی کوردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ حوکم هه‌ر له‌ ژێر ده‌ستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی و پیاوه‌کانیان له‌ چه‌شنی کۆسره‌ت بێت، چونکه‌ له‌م جۆره‌ کورد فرۆشانه‌یان چاکتر ده‌ست ناکه‌وێت، تۆ بڵێت حه‌زبکه‌ن‌ که‌سێکی دڵسۆزی کورد ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت که‌ به‌ڕاستی بۆ دۆزی کوردی کاربکات وه‌ڵام نه‌خێر.
داخه‌که‌م ئه‌وه‌ هه‌ولێریه‌کان نیین ده‌نگ به‌ کۆسره‌ت ڕه‌سول ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ ڕۆژگاره‌ وای کردووه‌ ئه‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ سه‌رکرده‌مان بن.

هه‌ولێر‌



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)