بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە  ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ڕۆژانەی فەیس بوک

Wednesday, 31/07/2013, 12:00


یه‌که‌م:
لە خواردن و دەرمانی ماوە بەسەرچوو
بۆ سەرۆکی ماوە بەسەر چوو!
هەموو ساڵیک ڕۆژی ٣١ی ئاب.. بەلێشاو ڕق و بیزاری دەر دەبرێن. بەرامبەر بە هێنانی دەبابەکانی بەعس بۆ داگیر کردنەوەی کوردستان و بەتایبەت شاری هەولێر..ئەو هەولێرەی کەپارتی لەبەهاری ١٩٩١ فیشەکێکی بۆ ئازاد کردنی نەتەقاند....چەند ڕۆژی تر پێش یادی خیانەتە گەورەکەی ٣١ی ئاب...ڕۆژێکی تر دێتە پێشەو ئەویش بەسەرچونی ماوەی سەرۆکایەتیکی بارزانیە....
چەندین ساڵە..سەدان جار هەواڵی سوتاندنی چەندین تەن خۆراک و دەرمانی بەسەر چوومان بینی و بیست،، تەنانەت لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنی سەربە دەسەڵاتیش ...کەچی جارێک نەمان بیستوو نەمان بینی.. بازرگانێکی ئەم خۆراک و دەرمانە بەسەر چوانە . میوانی نەک دادگایەک بەڵکو کەناڵیکی ڕاگەیاندیش بن!؟
بۆ خۆراک و دەرمانی بەسەر چوو،،،ڕۆژانەو دوای چەند ساڵی تر کاریگەرە خراپیەکانی سەر تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیان دەبینین،، بەتایبەت نەوەی نوێ و مناڵەکانمان...
دوا کارەسات.. بەهۆی بەسەر چوونی دەرمان نەبوو، بەڵکو بەهۆی نەبوونی دەرزیەکەوە بوو کەکچێک لەسەرەتای بەهاری تەمەنی بوو بەقوربانی...ئەم کارەساتە لەهەر کوێیەک بوایە. وەزیری تەندروسی سەری خۆی هەڵدەگرت..
ڕەنگە هەر خودی وزیر بڵێت..جا من بە کوێر بوونی چاوی دەیان کەس لە پایتەختە دوبەیی ئاسایەکە.. مێشم میوانم نەبوو،، گیان لەدەست دانی گیان کچێک کوا ئەو گرنگیەی هەیە!! پاشان ئۆباڵی ئەم تاوانەشیان خستە سەر وەزارەتی تەندروسی عێراق..کە وەزیرەکەی کوردە..پەندێکی کوردی هەیە دەڵیت(دەستی لێمەدە با خراپتر نەبێت).
هەموو ئەو روداو کارەساتانە تێدەپەرن..گەرم گوڕی باس و خواسەکەیان دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەندێک ڕێکخراوو کەسایەتی کۆمەڵگای مەدەنی ناگاتە هەفتەیەک.. بە تێپەڕ بوونی کات،،، لە بیر دەکرێت.. دەبێ چاوەڕێی
نەهامەتکەمی تر بین.. ئەوە قەدەری ئێمەیە..
بە پێی یاساو ڕیساکانی هەموو دونیا،، هەرشتێک ماوەکەی بەسەرچوو.. (دەرمان،خۆراک، تەنانەت جل و بەرگیش دەبێ فڕی بدرێن، یاخود بسوتێنرێن).
کەی چەند ڕۆژی تر ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی بەسەر دەچێت...
چونکە ئەگەر دەرمانی بەسەر چوو.. چەند کەسێکمان لەناو بەرێت. ئەگەر خۆراکی بەسەر چوو چەند کەسێکما نەخۆش بکات..
ئەوا پەتای سەرۆکی بەسەر چوو، هەموومان لەناو دەبات...هەر هەموومان...

دووهه‌م:
وەسیەتی فەرماندەی لیوایەکی پارتی
شەڕی کۆڕێ کەلەبەهاری ١٩١ ڕویدا.. ئەوی دەوری نەبوو لەم بەرگریەو وەستاندنی پێشرەوی تۆپ و دەبابەکانی بەعس بێ گومان پارتی بوو.. تەنانەت دەگێڕنەوە کە مەسعود بارزانی لە پشتەوەی شەڕەکە دەبێت، هەر بریندارو شەهیدێک دێتەوە هی پارتی تێدا نیە،، گوایە کاک مەسعود لە توڕەیی و شەرما مێزرەکەی فڕیداوە...
شایەد حاڵێکی بریندارو بەشدار بووی ئەم داستانە..ئاوای گیڕێیەوە
ئەوان لە سەنگەرەکانی پێشەوە بوون..چەندین بریندارو شەهید هەبوون..پێشمەرگەکانی یەكیتی دەوری بەرچاویان هەبوو...
ئەو پێشمەرگەی بریندار دەبێت و هاوڕیکانی دەیگوازنەو بۆ سەنگەرەکانی پشتەوەی شەڕ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە