ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌کره‌جۆو مودیر ناحییه‌ی به‌کره‌جۆ بۆ کوردستانپۆستی به‌ڕێزو خوێنه‌رانی سایته‌که
Tuesday, 02/06/2009, 12:00
بۆ به‌رچاوڕوونی ئێوه‌ی به‌ڕێز کوردستان پۆست و خوێنه‌رانی کوردستانپۆست،ئێمه وه‌کو سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌کره‌جۆ(خه‌سره‌و عه‌زیز ڕۆسته‌م)هه‌روه‌ها مودیری ناحییه‌ی به‌کره‌جۆ(نه‌وزاد نوری) به‌پێویستمانزانی که ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بده‌ین،له‌سه‌ر دوو نووسین که له سایته‌که‌تانه‌وه له ڕێکه‌وتی 27-30مانگی پێنچ بڵاوکراوه‌ته‌وه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئێمه پێمانوایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌و دوو هه‌واڵه‌ی لای ئێوه بڵاو کراوه‌ته‌وه، هه‌ردووکی له‌لایه‌ن یه‌ک که‌سه‌وه نوسراووه،ئه‌وکه‌سه‌ش چاوی هه‌ڵنایه‌ت به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که ئێمه له به‌کره‌جۆدا جێبه‌جێمان کردووه.به مافی خۆمانی ده‌زانین دیفاع له خۆمان بکه‌ین له‌کاتێکدا ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک بوختانیان کردووینه‌ته‌وه.ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌ش هه‌موو ڕاستییه‌کان ده‌رده‌خات.
1-سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌ناوی پڕۆژه‌کانی (ئاو،زێراب،قیرتاوکردن)پاره‌یه‌کی زۆرمان خواردبێت ته‌نیا پڕۆژه‌ی ئاومان جێبه‌جێکردووه.
ئێمه پرۆژه‌یه‌کمان هه‌یه بۆ کۆمپانیای شکار ده‌رچووه،گه‌ره‌کی سێ دابان که بهگهرهکی 45 ناسراوه،ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سلێمانی پاره‌که‌ی تهرخانکراوههیچ په‌یوه‌ندییه‌کی له دوور له نزیک نییه به کاک عومه‌ر فه‌تاحه‌وه،پڕۆژه‌که ته‌نیا ئاوهڕۆو تیکهڵهڕێژکردنی شه‌قام بووه وه جێبهجیش کراوه،که‌واته پڕۆژه‌که نه ئاو‌و نهقیرتاوی له‌گه‌ڵه وه‌ک و ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه باسی کردووه.هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نییه به حکومه‌تی هه‌رێم. سه‌باره‌ت به‌نوسینی دووه‌م ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ڕوون بکه‌ینه‌وه که ئاو له ساڵی ڕابردووه‌وه 1/6 هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به شاره‌وانییه‌وه نه‌ماوه.فه‌رمانگه‌ی ئاوی به‌کره‌جۆ سه‌ربه‌خۆیه له‌گه‌ڵ ئاوی ده‌ورووبه‌ر،ئه‌وان ئاو دابه‌ش ده‌که‌ن به‌ته‌نکه‌ر نه‌ک شاره‌وانی.
پاشان که ده‌ڵێت ئه‌و زه‌وییانه‌ی که بۆ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دانراوهپڕۆژهی لێنهکراووه پڕ بووه له پیسی.ئه‌مه زۆر دووره له ڕاستییه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ئه‌و زه‌وییانه‌مان پاک کردۆته‌وه زه‌ویشمان هه‌یه ئێستا پڕۆژه‌که‌ی له جێبه‌جێکردندایه که 19خانووه،شوێنمان هه‌یه هه‌ر هی خه‌ده‌ماته که مه‌کته‌بی 19 پۆلی تیادا درووست ده‌کرێت.شوێنمانه هه‌یه هه‌ر خه‌ده‌ماته ئێستا باخچه‌ی تێدا درووست ده‌کرێت.ئه‌مانه هه‌مووی پڕۆژه‌ن و هه‌مووشی ده‌ست به‌کارن تێیدا.هه‌روه‌ها سه‌یاره‌ی خۆڵ ڕۆژانه ده‌گه‌ڕێت به ناو به‌کره‌جۆدا.هه‌روه‌ها ئێمه چه‌ند جار مهڕوماڵتمان له گه‌راجی شاره‌وانی سجن کردووه ،هه‌ر له‌م ماوه‌یدا لیژنه له سلێمانییه‌وه هاتووه ئه‌و گوێ درێژانه‌یان گرتوه‌و بردوویانن،پاشان ئێمه چه‌ندین جار نوسراومان کردووه بۆ سه‌رووی خۆمان بۆ نه‌هێشتنی ئهودیاردهی ئاژه‌ڵانه.
له‌کۆتاییدا هیوادارین کوردستانپۆستی به‌ڕێزیش زیاتر به‌دوای ڕووداوه‌کاندا بچێت پاشان بڵاوی بکاته‌وه
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرماندا
نه‌وزاد نوری-مودیری ناحییه‌ی به‌کره‌جۆ
خه‌سره‌و عه‌زیز ڕۆسته‌م-سه‌رۆکی شاره‌وانی به‌کره‌جۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست