کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆچی هەندێ لە شەونامە نوسەكان یان ڕۆژنامەنوسەكان فەشەلیان هێنا؟

Wednesday, 11/07/2012, 12:00


زۆرن ئەوانەى بابەت ئەنوسن .... زۆرن ئەوانەى وتار و لێدوان و قسەى زەق و گەورە ئەكەن ،ئەمە بووەتە نەریتیێك لە ئێراق ـ كوردساندا كە تەنها بەڕێوەبردنى وڵاتیش لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە ئەكرێ چ جاى سیراع و ململانێى ناوەندو هەرێم و ئەحزابەكان و .....هتد.
كاتێك نوسین یان وتار ئەگاتە ئاستێك بۆ مەبەستى پڕوپاگەندەو تەوقیت و كاتى دیاریكراوى بۆدائەنرێ بۆ بڵاوكردنەوەى,وە بۆ مەبەستێكى دیكە نەك خودى نوسینەكە, ئەگەر چەند خاڵێكى تێدا بێت لە ڕواڵەتدا ڕاست بێت بەڵام لە ناوەڕۆكدا دور بێت لەم ڕاستیە ئەمە پێى ئەڵێن چى؟لەم كاتەدا بابەتێكى كاڵ و كرچ لە سەر بەڕێز جەنابى وەزیرى ئەوقاف ئەنوسرێ؟ من چەند پرسیارێ لەو برادەرە ئەكەم هیوادارم بە دادوەرانە حوكم بدات دوایى ئەم نوسراوە نیشانى ئەم كەسانە بدات كە وویستى هەندێ دڵیان خۆش بكات:
1 ـ كێ بوو ئەو كەسەى كە لە یەكەم ڕۆژى ئیعلانكردنى بزوتنەوە لە موئەسسین و دامەزراوەى ئەم بزافە پیرۆزە بووە كە لە چەندین دانیشتى پارتى و یەكێتى دا خۆیان شایەتى خەباتى شاخ و شارى ئەو بەڕێزە ئەدەن و تاك و ئەم كاتەى ئێستا بە بەراورد لەگەڵ ساڵانى ڕابردوو زۆر جیاوازە ،وە ئەم دەستكەوتانەش پشكى زۆرى هەوڵەكانى كاك كاملى حاجى عەلى بووە.
2 ـ كێ بوو ئەو كەسەى كەواماڵ بە ماڵى ئەندامانى بزوتنەوە ئەگەڕاو پەیوەندى پێوەئەگرتنەوە بۆ ناو ڕیزەكانى بزوتنەوە ،ئەگەر باسى حاڵەتێكى بەردەم مەكتەب سیاسى ئەكەى دوایى ئینشیقاقى(كۆمەڵ) و (ئەنسار) ئەوە ئەتوانین چەندین موجەلەدو كتێبێك بنوسین لە هەوڵەكانى كاك كاملى حاجى عەلى بۆ بەگڕخستنەوەى كارى براكانى دووبارە بزوتنەوەى ئیسلامى ئیعلان كردو لە تى ڤى هەڵەبجەدا بەیننامەكەى خوێندەوە.
3 ـ كێ بووئەوكەسەى دوایى ئەوەى كەس لە ناو ڕێكخستنەكاندا نەما هەندێك لە دەرەوەو هەندێك دانیشتوو ڕێكخستنەكانى بزوتنەوەى ڕێكخست و گڕوتینى بەخشیە گیانیدا.
4 ـ كێ بوو ئەو كەسەى كە تەنانەت ئۆتۆمبیلەكەى خۆى بەخشیە مەڵبەندى بزوتنەوەى كەركوك وبرایانى چەمچەماڵ، بە شایەتى چەندین برا خۆى بە تاكسى هاتووچۆى ئەكرد, هەتا بۆ سەردانى ئەحزابەكانیش.
4 ـ كێ بوو ئەو كەسەى كە چەندین ساڵ سكرتێرى مەكتەب سیاسى بوو ئەگەر شایستەى ئەو جێگە یە نەبوو ؟ خۆ چەندین مامۆستاى پایە بەرزیان لە نێودا هەبوو، بۆ كاك كاملى حاجى عەلى ئەو پۆستەى پێئەسپێردراوە ئەویش هەر (فەشەل) بوو؟
5 ـ كێن ئەوانەى لە سەر كاك كاملى حاجى عەلى ئەخوێنن؟ بەتایبەت لەم كاتەدا، وە ئایا ئەمە جێگەى ئەوە نیە كە خوێندنەوەى خۆى بۆبكرێت كە لە ڕابردوو ئێستا كاك كاملى حاجى عەلى كاندیدە بۆ پلەى زۆر بەرزتر.
6 ـ ئەگەر هەندێ لە ڕووداوەكان نزیكتر ببینەوە ، ئەگەر جەنابى وەزیر كاك كاملى حاجى عەلى لە وەزارەت سەركەوتوونەبووە ؟ ئەگەر سەركەوتوو نەبووە ،كێیە ئەوكەسەى پرۆژەى زانكۆى ئیسلامى هەبووە لە وەزارەت؟ كێیە ئەو كەسەى تاكو ئێستا شەش پەیمانگاى ئیسلامى كردۆتەوە لە شار و شارۆچكەكانى كوردستان؟ پڕۆژەى (دار الافتاء)ى هەبووەو،واژووى كردووە بۆ ناردنە دەرەوەى دەیەها قوتابى ،و پڕۆژەى زەكاتى پێشكەشى ئەنجومەنى وەزیران كردووە كە سیستەمێكى ئیقتیێادى ئیسلامییە ئەگەر بچێتە بوارى كردارەوە لە نێو دام و دەزگاكانى هەرێم بۆ ئایندەییەكى نزیك و بەرهەمێكى بەرچاوى ئەبێ، كەسانى دژ بەم دینە ئایە ئەم كارەیان پێ خۆش و پەسەندە ،یان ئەویش وەك ئەمانى دیكە هەر ئەیانەوێ قەڵەمەكەیان بۆ خزمەتى كەسانى دیكە ،نەك بۆ ڕاست و ڕەواو حەق نوك تیژكەنەوە ,ئەگەر ،ئەگەر كاملى حاجى عەلى كەسایەتییەكى بەم شێوەیە بۆ دەیان سەرۆك حیزب و دەزگا ڕۆشنبیرییەكان ونوسەرو ڕۆژنامەنوسان سەردانى ماڵ و وەزارەتییان نەئەكرد؟ئەگەر بەم شێوەیە باسى ئەكەن بۆ دووبارە لەلایەن حیزب و دەستەڵات كاندیدكرایەوە بۆ پۆستى وەزیرى .....ئەمەش هەر لاى جەنابتان (فەشەلە)؟ئەوەى جێگاى داخە ڕابردوویەكى پڕ لە خەبات و جیهادو كۆشش هەمووى بسڕێتەوە بەفوویەك لەبەر ئەوەى جەنابى وەزیر ئەمڕۆ ئەیەوێ ڕوویەكى گەش بداتە ناو زانایان و حكومەت و پەرلەمان ، وەسەرقاڵ بوونى بەم پۆستەوە كە ئەبوایە ئە ئەندامانە خۆیان پشگیریان لە جەنابى وەزیر بكردابوایە نەك ئەمڕۆ وەكو تانەیەك باس بكرابوایە.
لە كابینەى شەشەمدا جارێ باسى حەوتەم ناكەین نزیكەى (1000) مزگەوت كرایەوەتەوە ، باشە براى بەڕێزم بڕۆ بەراورد بكە لەگەڵ ساڵانى پێشوو بزانە چەند جیاوازیان هەیە وا دیارە گرنگ نییە لاتان مزگەوت بكرێتەوە كە ئەمە لە خودى كارى پێغەمبەرە (صلى الله علیه وسلم)؟ چ ڕۆژێك جەنابى وەزیر باسى مامۆستایەكى سەر مینبەر یان زانایەكى بەخراپ بە دەمیا هاتووە؟ ئەتوانى خۆت بڕۆى لەم توێژە بپرسى تاچەند لە كاك حاجى كامل ڕازین و تا چەند گلەیان لێى هەیە؟ئەو كات ئەزانى مامۆستایان خۆیان شایەدى ئەوە ئەدەن كەوا لە ژیانیاندا وەزیرى لەم شێوە نەهاتووە كەوا دیفاعى كردبێ لە خودى مامۆستایانى ئایینى.
یان ئەمە بێ تاقەتى كردووى وەك ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە كە دەنگیان نەدا بە كاك كاملى حاجى عەلى بۆ كابینەى حەوتەم ،یان ئەوانەى چاویان هەڵنەهات بە ووتەكانى لە كاتى میواندارییەكەى جەنابیان لە هۆڵى پەرلەمان ؟ .......ئایە ئەوە وەزیرێكى سەركەتوو نییە كە خودى خۆى چەندین كێشەى زۆر و گەورەى چارەسەر كردووە وەك ئەو دواییەى ناڕەزایى مامۆستایانى ئایینى و خەڵكانێكى زۆرى موسوڵمانان دژ بە سوكایەتى كردنى ئایین و بە دادگا كردنى سەرنوسەرو دەستەى گۆڤارى (چرپە)و دانانى یاسایەك بۆ ئەو كەسانەى دژ بە پیر ۆزییەكانى ئایینە ئاسمانییەكان شت ئەنوسن، یان ڕێكخستنەوەى یاساى مافى وەرزش كە ووشەى (جێندەر)یان بەكار ئەهێنا , و دوایى لە سەر كۆششى جەنابى وەزیرى ئەوقاف ئەم دەستەواژەیە ڕاستكرایەوە ئەمە و چەندانیتر، هەروا دوایى دەیان هەوڵ و تێكۆشان و دانیشتن و دژواركردنى پڕۆتۆكۆل لە نێوان وڵاتى (میسر)و زانكۆكانى وڵاتى(توركیا)و(وڵاتانى)تر ئەمانە مشتێكن لە خەوارێك لە كارەكانى بەڕێز جەنابى وەزیرى ئەوقاف.
ئەگەر ئەتەوێ بزانى جەنابى وەزیر چیكردووە لە وەزارەت ئەكرێ بڕۆى لە پەیمانگا ئیسلامییەكان بپرسى بزانە چەند قوتابى یان هەیە ئەخوێنێ بزانە لە مەدارسە ئیسلامییەكان نزیكەى (6700) قوتابى ئەخوێنێ جگە لە حوجرەى فەقێیان ، وە ئەوانەى لەگەڵ بەڕێز جەنابى وەزیرن لە وەزارەت هەر هەموویان حەجییان كردووە شوكر بۆ خودا، هەموویان كار پێكەوە ئەكەن ، هەروا كاك (خالید) هەموو خزمەتێكى بۆ هەژمار كراوەو دوو ساڵە دامەزراوە مووچەكەى نزیكەى ملیۆنێكە و ئێستا لە وڵاتى میسر ئەخوێنێ و مووچەى بۆ خەرج ئەكرێ بە واژووى جەنابى وەزیر .
بابچین پرسیار بكەین لە پارت و ئەحزابەكان بزانین تێنینیان لە سەر ئەداى وەزیرەكانیان نیە؟ یان ئەگەر كەسێكى لە ناو بزوتنەوەدا ئەو پۆستەى هەبوایە ئەم كارانەى جەنابى وەزیرى ئەنجام ئەدا ؟ وە ئەم كاتەش لە بەر ڕازى كردنى ئەم و ئەو .... نوسینیان لە سەر ئەنوسى؟ وە ئایا سەركردایەتى بزوتنەوەى ئیسلامى بۆ بەڕێز كاك كاملى حاجى عەلى نەگۆڕى؟ وە دەربارەى نوسینەكەت :كەسانێ هەر ڕۆژێ فایلێك دەرەكى و ناوەكى باس بكرێت دەربارەى وسیاسى باس دەكەیت !, وە ئایا ئەم هەموو كارو كۆششەى ئەندامانى سەركردایەتى بە كاك حاجى كاملەوە بەوە وەێف ئەكەى كە حزبەكەیان بەرەو دواوە بردووە !
(بەڵێ كاك كامل سەرەتایى حزبایەتى خۆیى بە مەكتەب ڕێكخستن دەست پێكردووە ، بڕۆ باش ژیان و خەباتى كاك كاملى حاجى عەلى بخوێنەوە ...وە ئەو حەوت ساڵە گەورەترین شایەدییە كە هەندێ لە خەبات و جیهادى حەوت ساڵ سەرپەرشتى مەكتەب ڕێكخستن بووە ، عەرەب ئەڵێ (من لسانك أدینك).)
وە ئەم نوسینەت وا نوسیوە كە دەستى كەسانێكى تێدایە كە ئێستا كاك كامل ناناسن ، ئەویش مەكرو فێڵێكەو بازاڕى خۆتانى پێ گەرم ئەكەن ، ئەگەر ئەم حەوت ساڵە نەتان بیست پەیكەرى مەكتەب ڕێكخستن چۆن بوو ئەوە گەورەترین شایەدیە كە كاك كامل نهێنى پارێز بووەو نازانم ئێستا ڕێكخستن لە بزوتنەوەدا واى لێ هاتووە كە پەیكەرەكەى بزانى و ڕێكخستن سوك و سەلیم بكرێت .
من نازانم كەى گەیشتن بە خزمەتى مامۆستا (عەلى عبدالعزیز) (ڕەحمەتى خوداى لێبێ) ئەوەندە زەحمەت بووە ؟ تاكو ئێستا گلەیى لە كاك كامل بكەین وا"ى نەهاتووە پێشنیازەكان بگەیتە جەنابى مامۆستا.
دەربارەى كاك مەریوان نەقسبەندى ئێستا لێدوان نادات وە لە ووتە بێژى و بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن نەماوە، وە جەنابى وەزیر هەرگیز ڕزقى كەس ڕێگە نابڕێ تاكو كاك مەریوان نەقشبەندى لە وەزارەت دەوام نەكات.
وە ئەو كەسانەى لە وەزارەت دەوام ئەكەن و لەكەڵ جەنابى وەزیر هاتوون زانیاریەكەت زۆر هەڵەیە هەموویان فەرمانى وەزاریان هەیە بۆ دامەزراندنیان لەگەڵ فەرمانى ئەمجومەنى وەزیران .
لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئێمە ناڵێین جەنابى وەزیر بێ هەڵەو پەڵەیە هەركەس كارى زۆر بكات توشى هەڵش ئەبێت ، هەروەها ئەندامانى كۆنگرە بڕیارى ئەوە ئەدەن كە كێ ئەندامى سەركردایەتى بێت و كێ ببێتە ڕابەر ، نەك پڕوپاگەندەى قەڵەمى بە كرێ گرتە بۆ ئەم و ئەو لە بڕى ئەوە لە ڕۆژى ڕوناكدا بابەت بنوسن لە شەوى تاریكدا ئەو كارە ئەنجام بدەن و ببن بە شەونامەنوس...كاكى شارباژێڕى بۆ لە كاتەوە ناڵێى كە پاسەوان بوویت پێغەمبەر
(صلى اللەعلیەوسلم) ئەفەرموێ :موسڵمان تەنها درۆناكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە