ڕاوێژکاری تاڵه‌بانی بۆ کاروباری ڕاگه‌یاندن گومانی لێده‌کرێت، که له سوید ئه‌میش پاره‌ی سۆسیال وه‌ربگرێت
Friday, 21/08/2009, 12:00
موه‌فه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌یی که ڕاوێژکاری تاڵه‌بانییه بۆ کاروباری ڕۆژنامه‌وانی. ئه‌م که‌سه له ڕووسیا خوێندوویه‌تیی و زمانی ڕوسی شه‌ق و ناته‌واو ده‌زانێ، که‌چی توانیوێتیی دکتۆرایه‌کی عه‌لوج له ڕۆسیا وه‌ربگرێت، دوای ئه‌وه چۆته سوید و له‌وێ وه‌ک په‌نابه‌ر ماوه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌کی زۆره له سه‌ر پاره‌ی سۆسیالی ئه‌و وڵاته ژیانی ده‌گوزه‌رێنێت، دواجار به‌هۆی هه‌ندێک په‌یوه‌ندییه‌وه خۆی له بنه‌ماڵه‌ی ناپاکی تاڵه‌بانی نزیک کردۆته‌وه، ئه‌وانیش بۆ کوردستانییان ڕاکێشکرد، به مووچه‌ی 10.000 دۆلار مانگانه، وه‌ک ڕاوێژکار کاریان بۆ ده‌کات. له سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه کوردستانپۆست هه‌واڵێکی به ده‌ست گه‌یشت، که پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان و ڕاوێژکار و خاوه‌ن پله و پایه‌ی حیزبیی و حکومی له دانیمارک ده‌سته‌کانیان که‌وتۆته ڕوو، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، ئیستا د. موه‌فه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌ییش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سوید و ده‌یه‌وێت کاره نا یاساییه‌ی که دژی یاسای سۆسیال و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تیی کردوویه‌تی، به شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی ژاردنهوهی بدات، ڕۆژنامه‌نووسێکی سویدی که جارێ نایه‌وێت ناوی ئاشکرا بکرێت به‌دواداچوون له سه‌ر که‌یسی یارمه‌تیی سۆسیالی ئه‌م که‌سه ده‌کات، ده‌یه‌وێت بزانێت تا چه‌ند ئه‌میش فێڵی له یاسای ئه‌و وڵاته کردووه. کوردستانپۆست دوای هه‌واڵی هاتن و چوونی ئه‌م ڕووداوه که‌وتووه هه‌ر زانیارییه‌کمان بیست ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست