سەفقەیەکی بازرگانی دوای کوشتنی قایمقامی سلێمانی
Sunday, 15/04/2012, 12:00
تیرۆرکردنی زانا لەلایەن یەکێتیەوە تەنها کوشتنی مافیایەکی بچوکە بەدەستی چەند مافیایەکی گەورەترەوە. ئەم کارەش گەلێ ئاساییە لەنێو دەزگا مافیاییەکان و ئەوانەی بیانەوێ سەری مافیا گەورەکان لەگەڵ خۆیان ببنە گڵەوە ئەوا یاری بە ئاگر ئەکەن.
تیرۆرکردنی زانا و وویستی کەس و خزمە نزیکەکانی بۆ ناردنی تەرمەکەی بۆ بەغدا و پاشان نەهێشتنی سەرە گەورە مافیاکە(تاڵەبانی) لەبەرانبەر ئەوەبووە، کە پاش ماوەیەکی دی پۆست و پارەیەکی باش ئەدرێ بە کەسە نزیکەکانی زانا و بەتایبەتی خێزانەکەی. ئەم کارەی تاڵەبانی لەمێژە پێڕەوی لێ ئەکاو هەر دەمێ کەسێکی خۆی تیرۆرکردبێ، لەپاشان لەپای ئەو کردەیە هەستاوە بە دابەشکردنی پارەو پلەو پۆست بۆ دەم داخستن و قڕوقەپ پێکردنیان. نمونەی ئەم جۆرە گەلێ زۆرە، هەروەك تیرۆرکردنی جەبار فرمان و دواتر دەم شیرکردنی بڵێسەی کچی بەپۆستێکی کارتۆنی و پارە پوول.
نابێ ئەوەشمان لەیاد چێ کە زانا ئەو کەسە بوو کەهەرگیز مۆڵەتی یاسایی و نایاسایی نەئەدا بەکەس بۆ ئەوەی خۆپیشاندان بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست