کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی(٢٠٠٠) كلاشينكۆڤ و ده‌مانچه‌و چه‌كی ديكه‌ له‌ توركياوه‌ وه‌رگرتووه‌

Friday, 11/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنيری سه‌ری ره‌ش و سه‌لاحه‌دين
ئيواره‌ی دوينێ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ليوای تايبه‌تی گوڵانه‌وه‌ كه‌ مه‌نسور بارزانی فه‌رمانده‌يه‌تی و باره‌گاكه‌ی له‌ سه‌ررێگای سه‌لاحه‌دين _سه‌ری ڕه‌شه‌،به‌رامبه‌ر ماله‌ غولامه‌ بارزانی يه‌كان به‌ مۆبايل ئه‌وه‌ی پي ڕاگه‌ياندين كه‌ توركيا له‌ دوو لۆری ژماره‌ توركی كه‌ ريكلامی كه‌لو په‌لی ناومالی پێوه‌ هه‌ڵواسرابوو، ره‌گی سوور كه‌ دوو سه‌ياره‌ی وه‌نه‌وشه‌ی ره‌ش دواو پێشی ئه‌و دوو لۆريه‌يان گرتبوو، گه‌يشتنه‌ بنه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی ليوای تايبه‌تی گولان، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت، زياتر له‌ (٢٠٠٠) پارچه‌ چه‌كی جۆراو جۆری تيابووه‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ٥٠٠ ده‌مانچه ‌و ١٠٠٠ كلاشينكۆڤ و ئه‌وانه‌ی ديكه‌ چه‌كی جۆرا و جۆری ديكه‌بوون، وه‌ك دياری وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئه‌ركانی سوپای توركيا و ده‌زگای ميتی توركی دراوه‌ته‌ پارتی ، بۆ خۆ ئامادەکردن و پەلاماردانی گه‌ريلاكانی په‌كه‌كه‌ و ده‌مكوت كردن و بێ ده‌نگ كردنيان به‌رامبه‌ر به‌ خاپور كردنی گوندو شوينه‌كانی كوردستان.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌كه‌، پيش دوو سه‌عات كه‌ژاوه‌ی ٦ سه‌ياره‌ی توركی مۆديل به‌رزی سوپای گه‌يشته‌ پيرمام و دوای رۆیشتنيان ئه‌و دوو لۆريه‌ گه‌يشته‌ باره‌گاكانی پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە