کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قادر حه‌مه‌جان سه‌رپه‌رشتی تۆرێكی ناوی خوازراوی فه‌يس بووك ده‌كات

Sunday, 26/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٥ سلێمانی
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ عيماد ئه‌حمه‌ده‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگيری مه‌كته‌بی سياسی يه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی چه‌ند گروپێكی ناو و ينه‌ی خوازراو له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵايه‌تی فه‌يس بووك ده‌كات ، ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ قادر حه‌مه‌جان له‌ باخچه‌ نوێكه‌ی له‌ سيته‌ك ٣ كه‌سی داناوه‌ تا به‌ناو وينه‌ی خوازراوه‌وه‌ دژی پارتی و گۆران و ئيسلاميه‌كان و مه‌لابه‌ختيار و نه‌ياره‌كانی خۆی له‌ناو يه‌كێتی هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕه‌ جنيوه‌ سوكايه‌تی پێكردن ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ كه‌ تكای كرد ناوه‌كه‌ی بپارێزين كه‌ دوای ئه‌وه‌ی قارد حه‌مه‌جان نه‌كرا به‌ جيگری سه‌رۆك وه‌زيران وه‌ك تۆڵەسه‌ندنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر كوتله‌ دژه‌كه‌ی له‌ يه‌كێتی و لايه‌نه‌كانی ديكه‌ی وه‌ك پارتی و گۆران و ئيسلاميه‌كان به‌ به‌رده‌وام تۆمه‌ت و ووشه‌ی نه‌شياو ده‌به‌خشنه‌وه‌ و به‌ ڤۆتۆ شۆپيش وينه‌كانيش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.
هه‌ر ئه‌وسه‌رچاوه‌يه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ مه‌لا به‌ختيارو ئازاد جونديانی و شالاوی كوڕی كۆسره‌ت وعارف قوربانی و عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا و ئازاد تۆفيق كردووه‌، كه‌ ئه‌وانيش به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ ده‌يان ناوی خوازراو له‌ فه‌يس بووك دژی نه‌ياره‌و ناحه‌زه‌كانيان به‌ناو وينه‌ی خوازراوه‌وه‌و سوكايه‌تی يان ده‌ست پێكردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە