به په‌له...گوڵمەزەكانى كۆسرەت لە كۆبوونەوەى م س یەكێتیى دا ؟
Saturday, 16/05/2009, 12:00
بە پێی سەرچاوەیەكى باوەڕ پێكراو ئەمڕۆ رێكەوتى 16-5-2009 كۆسرەت لە سەر هەندێ داواكارى تایبەتى خۆى لە كۆبوونەوەى مەكتەبی سیاسی یەكێتیى كە بۆ دیاریكردنى پاڵێوراوەكانى یەكێتیی بۆ پەرلەمان سازدرابوو گوڵمەزێكى تر‌ى بۆ تاڵەبانى و مەكتەبی سیاسی ناوەتەوە و بە پێی زانیاریەكان ئەڵێن كۆبوونەوەكەشى جێ هێشتوە ! ماوەیەكە دەنگۆى ئەوە هەیە كەكۆسرەت لە رەفتار و هەندێ لێدوانى مەلا بەخ بەخ وئەرسەلان بایز و علوج و هەندێ لە سەرانى تر‌ى یەكێتیی گللەیى و نارەزایەتى هەیە و پێی وایە ئەمانە هیچیان بۆ ئەو نەهێشتۆتەوە ، هەروەها لەم ماوەیەشدا ئەرسەلان بایزو علوجەكەى جوندیانى رێژەیەكى زۆرى لایەنگران و هەوادارانى كۆسرەتیان هەڵگێڕاوەتەوەو بە هۆى پێدانى پلە و ئیمتیازى ئەوەى بیان پاڵێون بۆ پەرلەمان یا ئەنجوومەنى پارێزگاكان و وە پارەیەكى خەیاڵیان لە تاڵەبانى رابەریان وەرگرتوە و بۆخۆیان وبۆ ئەم كارە تەخشان و پەخشانى ئەكەن ، سەرچاوەكە وتى كۆسرەت جگە لەوەى داواى لەتاڵەبانى كردوە كە لەئایندەدا یەكێ لەكوڕەكانى ئەبێت ببێ بە ئەندامى سەركردایەتى ، لە كۆبوونەوەى ئەمڕۆشدا داواى كردوە كە ئەبێ نزیكەى (20 تا 25) پاڵێوراوى بۆ ئەندام پەرلەمانى بۆ بنووسن و رێژەى 20 كورسی پەرلەمانى ئایندەى لە بەشى یەكێتیی بۆ ئەو دابنرێ ، ئەم داواكاریەى كۆسرەت جارێ وەڵام نەدراوەتەوە چونكە ئەبێ تاڵەبانى لەگەڵ ئەنجوومەنى پاراستن و پەرەپێدانى بنەماڵەكەى كۆبوونەوەیەكى تایبەتى بۆ بكات و بەوردى لەم پێشهات و داواكاریە بكۆڵنەوە ، چونكە ئێستا لەناو خۆشیاندا وەك گشت تایبەت هەیە و ئەبێ لە سەر ئەم داواكایە بەجدى بیرى لێ بكەنەوە ! ، هەروەها بەپێی زانیاریەكان و ئەو دۆخەى كە كۆسرەت تیایدا یارى ئەكات وا نیشان ئەدەن كە كۆسرەت بۆ ئایندەى خۆى كاربكات و تائێستا بەهۆى ئەوەى كە نەیتوانیوە متمانەى تەواوى لیستى گۆڕان لەلایەك و لیستى سەوزى كەرەدێزەكە لەلایەكى تر بەدەست بهێنێ واى كردوە كە لەم نێوانەدا دڵنیایی تەواوى لەلاى هیچكام لە لیستەكان دەست نەكەوێ و هیچیان بڕواى تەواو بە رەفتارو قسەى كۆسرەت نەكەن بۆیە كۆسرەتیش ئەم بارودۆخەى خۆى باش ئەزانێ و ئەیەوێت وەك جەمسەرێك بەهۆى ئەو ئەندام پەرلەمانانەوە لە ئایندەدا وەك وەرەقەیەكى فشار بوارى یارى و دەستێوەردان و ئەم لاولاى بۆ دەستەبەر بكات و چۆن ئێستا سوود لەو نفوزە سیاسیەى كە بەزۆرى لە دەڤەرى هەولێر هەیەتى و هەر رۆژەى بەجۆرێك و بەشێوازێك یارى پێ ئەكات ئەیەوێت لە ئایندەشدا لە ناو ئەو دەزگا گرنگەى پەرلەماندا هەمان گەمەى حزبی دووبارە بكاتەوەو ئەو كوتلە پەرلەمانیەى كە ئەیبێ وەك ئێستاى ناوخۆى حزب بەكارى بهێنێ و بەردەوام مەرج و داواكاریە تایبەتیەكانى لەم رێگەیەوە دابین بكات و لەم بوارەشدا بوونى خۆى درێژە پێ بدات و ئایندەى سیاسی و مانەوەى دابین بكات و گوڵمەزەكانى درێژەى هەبێ .
زانراوه لیسته‌که‌ی کۆسره‌ت بۆ بوونه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێکن له‌و 25 ناوه:
1- هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی.
2- موعته‌سه‌م ئه‌کرام ..راوێژکاری وه‌زاره‌تی نه‌وت که به سه‌ده‌ها عقودی نه‌وتی بۆ ده‌ربازی کوڕی کۆسره‌ت به‌ده‌ستهێناوه ،ته‌نانه‌ت شه‌هرستانی له دانیشتنێک لای یه‌کێ له ئه‌ندام پهرلمانهکانی لیستی هاوپه‌یمانی ووتبووی: ئه‌و کوڕه هه‌موو جارێ ده‌پارێته‌وه ده‌ڵیت ئه‌و کاره‌م بۆ ئیمزا بکه بۆ کاک کۆسره‌ته ئه‌گینا له وه‌زیفه‌که ده‌مگۆڕن!. درێژه‌ی دابووێی ووتبووی: سه‌دان موخاله‌فه و دزی لابه‌لا و رێکه‌وتن و وه‌رگرتنی کۆمیشنی له کۆمپانیاکان وه‌رگرتووه.
3- عبدالباسیت..وه‌زیری پێشووی بازرگانی که به گه‌نده‌لترین که‌س ده‌ژمێردرێت و به هه‌زاره‌ها ته‌ن مه‌وادی خۆراکی ئێکسپایه‌ری به هاوڕییه‌تی عوسمان شوانی بۆ کوردستان ده‌کڕی بۆ دابه‌شکردن به‌سه‌ر خه‌ڵکی..
4- عوسمان شوانی وه‌زیری نێچیره و نێچیریش وه‌ک کۆیله سه‌یری ده‌کات ،که ئێستا حاڵی حازر هۆتێلیکی پێنج ئه‌ستیره‌ی له هه‌ولێر له سه‌ر رێگای نێچیر کردۆته‌وه که کولفه‌که‌ی به ملیۆنه‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
5- ئاسۆ ئه‌ڵمانی که ئه‌ویش فایلداره له پلینیۆمی دواییدا ده‌ستی به‌گریان کرد.
6- چه‌نده‌ها بێ مست‌و او دز و گه‌نده‌ڵ و داوێنپیس له لیسته‌که‌ی کۆسره‌تن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست