ئاگادارییه‌ک بۆ به‌ڕێز نه‌ژاد حاجی برایم وبراده‌رانی ستافی کوردستانپۆست
Friday, 17/07/2009, 12:00
له سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراوه‌وه زانیاریمان بۆ هاتووه که سایتی (جیهان س.) سه‌ر به ده‌زگای زانیارییه و له لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتیی و خودی ئازاد جوندیانیه‌وه کۆمه‌کی مادیی ده‌کرێت، هه‌روه‌ها خدر موسته‌فا، که کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سۆران و ئه‌ندامی ده‌زگای زانیارییه سه‌رپه‌رشتیی ده‌کات.
ئه‌م سایته هه‌ر وه‌ک سایتی (نیشتیمان نێت)ه، به‌ناوی ئاسۆی نادری تۆمار کراوه. ئاسۆی نادری کوڕێکی هه‌رزه‌کاری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته، له سوید له (شاری کارلستاد) داده‌نیشێت، ته‌کنیککاره، کۆمپانیایه‌کی بچوکی هه‌یه، کاری تومارکردنی دومێن و ئینته‌رنێته، چه‌ند سایتێکی دیکه‌شی به‌ناوی خۆیه‌وه تۆمارکردووه، که ئه‌مه له سویددا نایاساییه و نابێت که‌سێک به‌و شێوه‌یه دومێن تۆمار بکات، ئه‌و به‌رپرسیاره.
ئاسۆی نادریئێمه په‌یوه‌ندیمان به پۆلیسه‌وه کردووه، ئیستا ئه‌وان به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌کی پێده‌چێت. هه‌رچی نووسین و بابه‌تێک که دژی ئێمه نووسراوه، به کۆپیکردنی وێنه‌ی نووسینه‌کان و به ته‌رجه‌مه‌کراوی هه‌موویمان به پۆلیس داوه.هه‌وڵ ده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌کی یاسایی، داوا تۆماربکه‌ین.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا وای لێکردم، که ئه‌م ئاگادارییه به کراوه‌یی بۆتان بنێرم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، ئاگادارتان بکه‌مه‌وه، هه‌ر نووسینێک، هه‌ر نووسه‌رێک بۆ ئه‌و سایته بابه‌تی نارد، ئاگاداربن و سانسۆری بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ ئه‌و شوێنه بابه‌ت ده‌نێرێت ناویان بسڕنه‌وه و هیچیان بۆ بڵاومه‌که‌نه‌وه. ناوی سایته‌که‌م به ته‌واوی نه‌نووسی، تا نه‌بێت به ڕیکلامکردنێک بۆیان.
من له شوێنی خۆمه‌وه، به‌و بابه‌تانه‌دا ده‌چمه‌وه، تا هه‌فته‌یه‌ک چاوه‌ڕێ ده‌که‌م، هه‌ر نووسه‌رێک ئاگادارمان نه‌کاته‌وه، که به هه‌ڵه نووسینی بۆ ئه‌وێ ناردووه و په‌یمانی ئه‌وه نه‌دات، هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ریان وه‌ربگرێت، ئه‌وا ناویان له ئه‌رشیفه‌که‌دا ده‌سڕینه‌وه، بۆ لهمهوداوش هیچ نووسینێکیان بۆ بڵاوناکه‌یه‌وه.
تکایه بۆ له‌مه‌ودوا به وردیی و به وریاییه‌وه ئاگاداری ئه‌و نووسه‌ر و بابه‌تانه بن که بۆ ئێمه و بۆ ئه‌و سایته‌ی سه‌ر به ده‌زگای زانیاری و ئازاد جوندیانی ده‌نێرن.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا
که‌مال
***************************************
ناو و ناونیشانی ئه‌و که‌سه:
Nadri, Aso
Jan Ersasvag 7
656 38
Karlstad, Sweden
073-5299975
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست