کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


راڤه‌ی پاشگری " وه‌ند " .

Wednesday, 15/04/2009, 12:00

2047 بینراوە


به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌
پاشگر (پاشکۆ) ی " وه‌ند " ، یه‌کێک له‌و پاشگرانه‌یه‌ که‌ له‌ زمانی کوردی ، به‌ تایبه‌ت له‌ ئاخه‌فتنی ده‌ڤه‌ری باشورری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌ی باشووری کوردستانی گه‌وره‌دا ، به‌ چه‌شنێکی به‌ربڵاو به‌کارده‌هێنرێ . پاشگری " وه‌ند " ، به‌ مانای خاوه‌ن ، چاودیر و دروشمی بنه‌چه‌ک و ره‌گه‌زه‌ ، بۆ وێنه‌ : ده‌ماوه‌ند = خاوه‌ن ده‌م و هه‌ڵم ؛ کاکاوه‌ند = له‌ هۆزی کاکا یا کاکه‌ ؛ غیاسوه‌ند = له‌ هۆزی غیاس ؛ ئه‌حمه‌د وه‌ند = له‌ هۆزی ئه‌حمه‌د ؛ ئاخ وه‌ند = خاوه‌ن‌ ئاخ و په‌ژاره‌ و خه‌مخۆری بۆ کاره‌ساتی که‌ربه‌لا ؛ ئه‌ڵوه‌ند = هه‌ڵوه‌ند = خاوه‌ن شاخ و داخ و به‌رزی (له‌ هه‌ڵه‌مووت و"هه‌ڵ"ه‌وه‌ ‌ دێ) ؛ حه‌قوه‌ند = له‌ هۆزی حه‌ق و هتد .

له‌ زمانی کوردی دا ، جاری وا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر مانای چاودێری ببێ ، ده‌بێته‌ " وان " و له‌ زمانی فارسی دا به‌ چه‌شنی " بان "، به‌کار ده‌برێ ،بۆ وێنه‌: باغه‌وان =باغبان ؛ ساره‌وان =ساربان ؛ پشتیوان =پشتیبان و هتد .

له‌ زمانی فارسی دا ، زۆر جاریش له‌ جێگه‌ی پاشگری " وه‌ند " ، پاشگری " یان " به‌کاردێ ، بۆ وێنه‌ :" کاکاییان" ؛ غیاپیان " ؛ " احمدیان " و هتد .

هێندێک جار ئه‌گه‌ر له‌ ‌ زمانی فارسی دا مانای خاوه‌ن بدا ، ده‌بێته‌ " مند " ، بۆ وێنه‌ " نیرومند " ؛ "زورمند" ؛ پروتمند " و هتد .

له‌ زمانی ئه‌رمه‌نیش دا ، ده‌بێته‌ "یان " ، وه‌ک "خاچاتووریان " ؛ " مانووکیان " ؛ " مارکاریان " و هتد . که‌ به‌م پێیه‌ " عیساوه‌ند " ی کوردی له‌ زمانی ئه‌رمه‌نی دا ده‌بێته‌ " عیساییان" .

[email protected]

تاران 25/1/ 2709


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)