چەندین کێشە رووبەرووى جێگرى سەرۆکى حکومەت دەکرێتەوە
Tuesday, 16/10/2012, 12:00
لە میانى سەردانى چەند ئەندام پەرلەمانێک بۆ لاى جێگرى سەرۆکى حکومەت چەندین کێشە رووبەرووى دەکرێتەوە
ناسک تۆفیق ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە لێدوانێکى رۆژنامەوانى رایگەیاند:لەگەڵ جێگرى سەرۆکى حکومەت باسمان لە کارگهکانى سلێمانى وکۆیەو مەخمورو دابین کردنى سوتەمەنى بویان و
مەسەلەى یەکسانى کردنى دەرماڵەى فەرمانبەرانى هەریم لەگەڵ فەرمانبەرانى ناوەند بەگشتى فەرمانبەرانى و وەزارەتى سامانه سروشتیهکان بهتایبهتى و مهسهلهی قهرهبوکردنهوهی ئاوارهکانی تورکیاو ئیران وکێشهی
نوسینگهی کۆچ وکۆچبهران، کردنهوهی ژمارهیهکی حسابی بۆ یان وئهو 100 ملیار دینارهی 2012 تێدا ههلگیرێت بۆ ئهوهی پهله نهکهن له دابەشکردنى تاوەکو کهمترین کهموکورتی ههبێ و مهسهلهی قهرهبوکردنهوهی زیندانه سیاسیهکان وجێبهجێکردنی یاساکهیان و بێسەور شوێنان
لەلایەن خۆشیەوە عەبدوڵا مەلانورى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان باسى لە چەند کێشەیەکى تر کرد کە رووبەروى جێگرى سەرۆکى حکومەتیان کردۆتەوە ئەوانیش بریتى بوون لە گەیاندنى لە کێشەکانى (سەید سادق، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، قڵادزە، کفرى، کەلار ، پێنجوێن، دوکان، و ناحیە و گوندەکانى دەوروبەریان) بە حکومەت و هەوڵدان بۆ چارەسەکردنیان
کێشەکانیش بریتى بوون لە کێشەى ئیدارى و فەرمانگەکانى قەزاى چەمچەماڵ کە بەشێکیان سەر بە ئیدارەى گەرمیانە بەشێکیان سەر بە سلێمانیە بەشێکى دیکەى سەر بە کەرکوک و هەولێرە، ئەمەش کێشەى زۆرى بۆ هاوڵاتیانى ئەو قەزایە دروستکردووە، داوایان کرد چارەسەرى ئەم کێشەیە بکرێت بە جۆرێک دانیشتوانەکەى بتوانن لە قەزاکەى خۆیاندا کارەکانیان بۆ ڕاى بکرێت.
هەروەها کێشەى پرۆژەى ئاوى (خاس) لە قەزاى قڵادزە کە لە (2007) وە دەستى پێکردووە دەبوو لە ماوەى 365 ڕۆژدا تەواو بێت، بەڵام چەند ساڵێک دوا کەوتووە، لە کاتێکدا لەو قەزایەدا کێشەى ئاوى خواردنەوە هەیە، داوایان کرد پەلە بکرێت لە تەواو کردنى. هەروەها کردنەوەى مەرزى (کێلێ)ى نێوان هەرێم و ئێران لە قڵادزە کە دەرفەتى کارو بژێوى ژیان بۆ خەڵکى سنورەکە دەڕەخسێنى.
پەرلەمانتارەکە دەشى وت: قەزاکانى سەید سادق و کفرى و پێنجوێن، لەو شوێنانەن کە بە شێوەیەکى مەترسیدار پەراوێز خراون و کەمترین پرۆژەى خزمەتگوزاریان پێ گەیشتووە، بە جۆرێک دەکرێت بڵێین لە هیچ ڕویەکەوە وەکو پێویست پرۆژەى خزمەتگوزاریان پێ نەگەیشتووە، بە نوسراو داوامان کرد بودجەى تایبەت بۆ ئەم شوێنانە دابنرێت و ڕێژەى دانیشتوان و ئاستى وێرانەى ناوچەکان لە بەرچاو بگیرێت و قەربوى ساڵانى ڕابردویان بۆ بکرێتەوە.
هەروەها کێشەى پیسبونى بەنداوى دەربەندیخان کە سەرچاوەى ئاوى خواردنەوەى زیاتر لە 40 هەزار دانیشتوى قەزاکەیە، ماوەى چەند ساڵێکە بەڵێنیان پێ دەدەن سیستمى پاڵاوتنیانى ئاویان بۆ دابنرێت، بەڵام هێشتا شتێکى ئەو تۆ نەکراوە، بە پێى کۆمەڵێک بەڵگە ئاوى دەربەندیخان سەرچاوەى بڵاو بونەى چەندین نەخۆشیە لە قەزاکەدا، بۆیە خەڵکەکەى ناچارن ئاو بکڕن.
عەبدوڵا رونشیى کردەوە زیاتر لە (17) هەزار خێزانى گەرمیانى، لە قەزاکانى کفرى و کەلار، ناحێکانى باوەنور، ڕزگارى، سەرقەڵا، کوڵەجۆ، قۆرەتو، مەیدان، شێخ تەویل، بەمۆ و گوندەکانى دەوروبەریان، کە ئەم ناوچانە لە ئەسڵدا یەکن لە گەڵ پارێزگاى کەرکوک و ناوچە کوردستانیە بە عەرەبکراوەکانى سنورەکە، بە هۆى ئەوەى فۆرمى خۆراکیان سەر بە ناوچە دابڕێنراوەکانە، واتە لە بەر ئەوەى فۆرمى خۆراکیان لە سەر هەرێم نیە، ڕووبەڕووى کۆمەڵێک گرفت بوونەتەوە، بۆ نمونە زیاتر لە (4) ساڵە نە لە لایەن حکومەتى هەرێم نە لە لای حکومەتى بەغداوە بەشە نەوتیان پێ نەدراوە.
کێشەى بە دووسایدکردنى جادەى سەید ساق هەڵەبجە، کە لە 25/8/2010 کار تێدا دەکرێت، دەبوو لە ماوەى 600 رۆژ تەواو بێت تێچونى 32 ملیار بووە لە لایەن کۆمپانیایەکى تورکیەوە، بەڵام دواتر دیزاینى گۆڕاوە تێچونەکەى بەرز کراوەتەوە بۆ زیاد لە 70 ملیار دینار، لە ئێستاشدا وەکو پێویست کارى تێدا ناکرێت.
مەلانورى وتیشى:پرۆژەى ناوچەى گەشتیارى دووکان و پاڵاوتنى ئاوى قورسى دوکان کە دەبوو لە هەردوو دیوى زێى دوکانەوە ئەنجام بدرێت و ماستەر پلانەکەى زیاتر لە 400 ملیۆن دینارى تێچووە بەڵام کارى تێدا ناکرێت،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست