کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی فرانکفۆرت بینراوه‌..

Monday, 29/03/2010, 12:00


پێش هه‌فته‌یه‌ک ده‌بێت کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ ترانسێت له‌ فرۆکه‌خانه‌ی فراکفۆرت بۆ له‌نده‌ن بینراوه‌. یه‌کێ له‌و کوردانه‌ی که‌ کاری سیکوێریتی فڕۆکه‌خانه‌که‌ ده‌کا، بینویه‌تی و، پێیڕاگه‌یاندین که‌ حاڵی ته‌ندورستی زۆر خراپ بووه‌ به‌ جۆڕێ نه‌یتوانیوه‌ به‌ پاوه‌ بوه‌ستێت ، سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی داێی ووتی: نه‌خۆشی و باری خراپی ته‌ندورستی به‌ کۆسره‌ته‌وه‌ دیاربوو.
ده‌بێ بووترێت کۆسره‌ت پاش ئه‌و شکسته‌ی یه‌کێتی که‌ له‌ هه‌ولێر له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تووشی بوو ، کارێکی ئێجگار نێگه‌تیڤی کرده‌ سه‌ر باری ته‌ندورستی کۆسره‌ت ، هه‌ر بۆیه‌ نه‌یتوانی له‌ کوردستان بمێنێته‌وه‌ و به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێکه‌وت . کوتله‌ی جه‌لالییه‌کان له‌ هه‌ولێر هه‌موو ئۆباڵی شکسته‌کانی یه‌کێتی ده‌خه‌نه‌پاڵ کۆسره‌ت ، ماوه‌یه‌که‌ له‌ نێو کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کانیاندا باس له‌وتۆمه‌ته‌ ده‌که‌ن که‌ گوایه‌ کۆسره‌ت بووه‌ هۆکاری شکستی یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر .
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێر به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که‌ یه‌کێتی به‌ هه‌موو سه‌رکردایه‌تی و بنکردایه‌تییه‌وه‌ تووشی په‌شێوی و داوه‌شان بووینه‌ ، به‌ جۆرێ هۆکاری راسته‌قینه‌ی دۆڕاندنی خۆیانیان لێ وون بووه‌ و تۆمه‌ت بۆ یه‌کتر دورست ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ ووتی: یه‌کێتی ده‌بوایه‌ رێگری له‌و هه‌موو ته‌زویره‌ رێکخراوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بکردایه‌ ، چونکه‌ پارتی ئه‌مجاره‌ ته‌زویری له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان نه‌کرد به‌ڵکو به‌ ته‌نسیق له‌ گه‌ڵ هه‌ندرێن محه‌مه‌دی کۆمسیۆن ، له‌ رێگای گۆڕینی ئه‌و لۆریانه‌ی که‌ سه‌ندوقه‌کانیان ده‌گوازته‌وه‌ توانیان سه‌ندوقه‌ راستییه‌کان به‌ سه‌ندوقه‌ پێشتر پڕکراوه‌کان بگۆڕنه‌وه‌ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بگۆڕن، زۆربه‌ی چاودێرانی هه‌ڵبژاردن مه‌زه‌نده‌ ده‌که‌ن که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 200 هه‌زار ده‌نگی به‌م رێگایه‌ گۆڕی بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە