وەزیرى پلاندانان و پەیوەندى نێودەوڵەتى كوجا مەرحەبا
Friday, 05/04/2013, 12:00
دەگێرنەوە دەلێن لە دێ یەكدا ئاغاى ئەم دێ یە وجاغ كوێر دەبێت و دواى ماوەیەك گیان لەدەست دەدات بەڵام دواتر خەلكى ئەم دێ یە كۆ دەبنەوە بەمەبەستى دانانى ئاغایەكى نوێ بۆ دێ یەكەیان بەڵام دواى ماوەیەكى زۆر هیچ كەسێكیان پێ باش نابێت بیكەن بە ئاغاى دێكەیان لەبەر ئەوەى هیچ یەكێكیان رازى نابێت ئەوەى تر ببێت بە ئاغا بۆیە بریار دەدەن یەكێك لە بزنەكانى مام عوسمان بكەن بە ئاغا.
بەڵام ئەم حكومەتەى ئێمەش رێك ئاوایە ئاخر وەزیرى پلاندانان وەكو خۆى ووتى دكتۆرى مرۆڤە چ پەیوەندیەكى بە دروستكردنى علاقاتى نێودەوڵەتى هەیە یان بەهێزكردنى یان ریگەخۆشكرن بۆى هەیە بۆ ئەم مەبەستە جەنابیان هەڵدەستن بە سەردانى كردنى ووڵاتى ئیسپانیا بۆ ئەم مەبەستە ئەى كارى (فەرمانگەى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان چیە) لە كاتە مادام با ئەم فەرمانگەیە دابخرێت باشترە لەبەر ئەوەى هیچ كەسێك لەم فەرمانگەیە لەگەڵ شاندى ناوبراو دانەبووە, وە بەپرسى پەیوەندەگشتیە نێودەوڵەتیەكانى پارتى لەگەڵ وەفدى نابراو دابووە واتە حیب دەست لە هەموو شتێكى ئەم ووڵاتە وەردەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست