کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من دەڵێم بەرزانی خۆی ناپاڵێتەوە

Friday, 26/04/2013, 12:00




خەڵکی کوردستان بەگەرمی وپەڕۆشەوە چاوەڕوانی ئەم هەڵبژاردنەی ئایندە دەکەن. چاوەڕوانن بزانن مەسعود بەرزانی چی دەکات، بڕیاری چی دەدات، نیازی چییە، خۆی دەپاڵێتەوە یان نا. ڕێز لە قسە وبڕیار وسۆزەکانی خۆی دەگرێت، ڕێز لە میللەت وئیرادەی گەل، لە یاسا وئەو دەستوورەی بەگوێرەی دڵی خۆی وبنەماڵە نووسراوە یان دەیکاتە ڕووقایمی ووەکوو دکتاتۆرێک ڕەفتاردەکات هەموو شتێ پشتگوێ دەخات وپێشێلدەکات توند خۆی بەکورسییەکەوە دەگرێت وباوەشی پێدەکات وبڕیاری مانەوە دەدات.
بنەماڵەی بەرزانی لە قەیرانێکی گەورەدایە، خەریکە لە خەونێکی خۆش لە خەون بەحوکمی هەتاهەتایی بەخەبەردێن ودادەچڵەکێن، چونکە لەو باوەڕەدان گەر مەسعود نەبێت ئەوان حوکمیان لە دەست دەردەچێت. بێجگە لە مەسعودیش لە ناو بنەماڵەدا کەسێکی وا نییە جێگاکەی بگرێتەوە. کوڕ وبراکانی هەموویان لە خۆی خراپتر نەخوێندەوار ونەزان، بێجگە لە پارە وتجارەت ئاگایان لە هیچ نییە.
نێچیرڤان بەرزانی چونکە هیچ ڕۆڵێکی لە شۆرشی کورددا نەبوو ئەو کاتە لە ئێران لە شاری کەرەچ دەژیا لەڕ ولاواز لە سواڵکەر دەچوو، کەواتە لە هیچەوە هاتە سەر سفرەی گەورە، واقع وئامارەکانیش بەڕوونی وبەقەوەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نێچیر ناڕوون وناشەفاف حوکم بەڕێوەدەبات بەتایبەت لەگەڵ بودجە وداهاتی نەوت وگومرگدا ڕەفتاردەکات، ئەمەش ناوی زڕاندووە وسومعەتی لەکەدار ونەوتاوی کردووە، سەرەڕای ئەمەش کوڕ وبراکانی مەسعود متمانەی پێنابەخشن وباوەڕیان پێی نییە وڕێگای پێنادەن وناتوانێت بێتە پێشەوە.
سەرکردەکانی پارتی نەکەسی وای تێدایە وحەدیان چییە لە حزووری بنەماڵەدا بیر لە شتی وادا بکەنەوە.
ئەمە بەڕاستی قەیرانێکی گەورەی پارتی وبنەماڵەیە، بەسەدان کاری ناشەرعی وتەشقەلەیان ئەنجامداوە، زوڵمیان لە خەڵک کردووە، ماڵی خەڵکیان زەوت وداگیرکردووە، بۆیە ترسیان لێنشتووە وبە هەموو شێوەیەک بەدەستماچکردنی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بە سەرفکردنی پارەیەکی زۆر بۆ سەرکردەکانی یەکێتی نانیشتمانی حزبەکەی تاڵەبانی، بە ناشەرعیش ودژ بەیاساش هەوڵی مانەوەی دەدەن.
ترسێکیتری گەورەی بنەماڵە ئاشکرا بوونی هەموو ئەو پەیمانە ناروونانەیانە لە گەڵ بەغدا ولەگەڵ ئەنقەرەدا بەستراون کە بەخیانەت ودژ بەمیللەتی کورد دەژمێررێت بێجگە لە کۆمپانیاکانی نەوت وداهاتەکەی.
سەرەڕای ئەمانە هەموی بەندە لەو باوەڕەدایە کە مەسعود نەک نایەوێت بەڵکوو ناوێرێت خۆی بپاڵێتەوە.
ئەوەی مەسعود دوور یان نزیک دەناسێت دەزانێت کە ئەمە پیاوی حوکم نییە بەڵام تووشبووە، بۆیەش هەمیشە سەرلێشێواو کەم توانا بووە، بۆیە میللەتی کورد لە هەموو لایەکەوە هەمێشە زەرەرمەندبووە، ناوی ئاغای بەرزانیەکانی بۆ گونجاوتروخۆشترە لەم کار وپایەیەی ئێستای وسەرۆکایەتی هەرێم. بۆیە خۆی ناپاڵێتەوە.
بەرزانی باش دەزانێت میللەت چەند بێزارە وچەند تووڕەیە ولێی بێدەنگنابن، بەفێڵ وتەزویری هەڵبژاردنیش سی لە سەدی دەنگەکان ناهێنێت. بۆیە خۆی ناپاڵێتەوە.
مەسعود لە پێشا چەند جارێک دانی بەوەدانابوو کە جارێکیتر خۆی ناپاڵێتەوە، لە عورف وناو عەشایردا شەرم وعەیبێکی گەورەیە پیاو لە قسەکانی هەڵگەڕێتەوە، ئەگەرچی لە ڕابووردوودا درۆی زل وشاخداریشی زۆر کردووە بەڵام ئەم جارە خۆی ناپاڵێتەوە.
مەسعودبەرزانی بۆ ئەوەی چەپۆکێک لە سۆشیال دیموکراتە خۆفرۆش وکوردستان فرۆشەکان بدات وشەرمەزار وڕسوایانبکات ونیشانی گەلی بدات چۆن یاسا پێشێلدەکەن،خۆی ناپاڵێتەوە.
بەرزانی بۆ ئەوی لە توانج وگاڵتە وپێکەنینی میللەت وعەیبەیەکی گەورە خۆی دووربخاتەوە خۆی ناپاڵێتەوە.
بنەماڵە بۆ ئەوەی حوکمیان لە دەست دەرنەچێت تەنها چارەیەکیان هەیە ئەویش بە پاڵاوتنی یەکێک لە سەرۆک جاشەکان، موستەشارەکانی حوکمی سەددام کە هەموویان کران بە کوڕی مەلا مستەفای بەرزانی بۆ جێگرەوەی مەسعود وسەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەوەی ئەوەی مەسعود نەگەیشت خراپ ووێرانیبکات ئەو تەواویبکات.
بێجگە لە هەشت ساڵی قانوونی ودەستووری چواردە ساڵیش بە زۆرە ملێ وخۆچەسپاندن حوکمی کردووە. ئیتر بەسە کاکە مەسە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە