بۆچى بارەگاكانى سەر بە بنەماڵى بارزانى دبنە ئامانج ؟
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
کادیرێکی پارتی
كەناڵە زورنا ژەنەكانى سەر بە بنەمالەى ئاشبەتاڵى بەرزانى لەم ماوەیە ئەم پرسیارە دەخەنە روو وەك بڵى مەزڵومن لە نێو هەرێمى كوردستان.
وابزانم تاكو ئێستا كەس وەلامى ئەم پرسیارەى خودى خۆیان نەدایتەوە كە ئەوان وەلامەكەى دەزانن بەلام كردوانە مەتەڵێك كە خۆیان بە غەدرلێكراوێك بناسێنن لە كوردستان . ئامانجى گەلى كورد لە سەرەتا تاكو ئێستا هەر ئەم ئامانجەیە كە ئەم بنەماڵیە واز لەم گەلە خێرلەخۆنەدیوە بێنێت كەچى ئەم بنەماڵەیە خۆیان وا فەرز كردوە كە ئەوان كوردیان بە دونیا ناساندوە بەلێ تا ئەم بنەماڵەیە ئاشەكەیان بەتڵ نەكرد كەس كوردى نەدەناسى كە گەلى كورد مەزڵومى ئەم سەركدەیە بووە ئنجا مەزڵومى ژێر دەستى دوژمنانى بووە.
نامانەوێت بچینەوە بارودۆخى پێش ئاشبەتاڵیەكەى سالى 1974 بەلام بە نەوەى نوێ دەڵێین دواى بەتاڵ بوونى ئاشەكەى مەلا تاكو ئەمرۆ ئەم بنەماڵەیە هیچ نەماوە نەكەن دەرهەق بە خیانەت لە دژى گەلى كورد وەك :-
یەكەم/ (كارەساتەكەى هەكارى) .كە گورجێكى كاریگەرى جهرگ بڕ بوو لە بزاڤى رزگاریخوازى گەلى كوردیاندا بە هەماهەنگى رژێمى بەعس و جاشەكانى توركیا و بە سەرپەرشتى ئەم بنەماڵیە كە دەتوانین بلێم كوردیان زۆر بردەوە دواوە.
دووەم/ (بوونى پێشرەوى پاسدارانى ئێرانى لە جەنگى عێراق ئێران) ئەم بنەماڵەیە ئەگەر نەبووبانە جاشى پێش لەشكرى سوپاى ئێرانى شەرى عێراق و ئێران نەدەگەیشتە ناوچەكانى كوردنیشین كە ئامانجى هەردوو داگیركەرى عێراق و ئێران بوو كە خاكى كوردستان بكەنە گۆرەپانى جەنگەكەیان بۆ سرینەوەو تێچونى كورد.
سێیەم/ (دروستكردنى بەرەكانى ناوخۆ بۆ هەڵگیرساندنى شەرى ناوخۆ تا سالى1986) لێرەش بۆ ئەوەى میللەتى كورد ناچار بكەن كە بەدواى كلتور و كەلەپورى بارزانى بكەون كە نەمابوو هەرچەندەكە هیچ نەبوو بۆ كورد هەڵستان بە ئاژاوە نانەوە و شەر وئاشوبى براكوژى لە نێوان لایەنە سیاسیەكانى كوردستان كە ماوەیەكى زۆر بزاڤى رزگارى كورد بەدوا داكەوت.
چوارەم/ (هەڵگیرساندنى شەرى براكوژى لە سالى 1994).لێرەشەوە خزمەتێكى زۆر مەزنى دوژمنانى كوردیانكرد بۆ لێدانى دۆزى كورد بەرامبەر بە خۆ بەهێز كردنى ئەم بنەمالەیە لە دژى گەلى كورد بە تایبەتى پرۆسەى بێ ئابرۆیى 31 ى ئاب كە هەرگیز لە یاد گەلى كورد ناچێت.
پێنجەم/(دەست بە سەرداگرتنى سەروەت و سامانى گەل لە هەموو بوارەكان كە لاى گەل هیچ شاراوە نیە).وەك گومرگەكان و پاوانكردنى زەوى و داگیر كردنى شوێنەگشتیەكان و ئاودیو كردن و بلۆك كردنى ملیۆنان دۆلارى كورد بۆ بانكەكان و .....هتد.
شەشەم/(تیرۆركردنى گەنجان و لاوان و رۆژنامەنوسان و بێ سەروشوێنكدنیان بۆ بەرژەوەندى بنەمالەَى خۆیان) وەك دەڵێن گەل بە قوربانى بارزانى بێت خودانەكات ئەوان بەقوربانى گەلى كورد بن چونكە ئەگەر گەل نەبێت ئاشى ئەوان هەربەتاڵە.
حەوتەم/(خۆویستى و ئاشقى دەستەلات و كورسى) بەتایبەتى سیستەمى باوك بۆ كور لەمەیان زیاتر نادوێم چونكە نەوە پێنج سالیەكەش ئامادەیە بۆ سیاسەت.
ئەمانە هەمووى هۆى ئەوەن كە گەل لە دژتانەوە دەوەستێت كورد دەلێ جیهان هەمووى گۆرا ئێمەى كورد بۆ نەگۆرێین هەر دەبێت بگۆرێین پێتان خۆش بێت وەان ناخۆش بێت خۆتان و بارەگاكانتات ئامانجى جەماوەرى راپەریوى كوردستانە بۆ كوێ دەچن گشت لایەك لەگەل جەماوەرە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست