هەواڵێكى بە پەلە-مهسروری تیرۆریست گۆڕانکاری له لقهکانی سلیمانی وگهرمیان دهکات.
Monday, 24/05/2010, 12:00
سینارێۆیى قۆناغى یەكەمى گۆڕانكارى و تڕۆكردن و ڕیسواكردنى بەرپرسى لقەكانى پارتى لە سنورى سلێمانى و گەرمیان و كەركوك دەست پێدەكا!!
سەرچاوەیەك لە زارى فەریق عەوڵڵاى عاسای هەورامى بەرپرسى ناوچەى سلێمانى پارتى و پیاوە هەزیلەكەى هێمن هەورامى ئەندامى دەزگایى پاراستنى بنەماڵەى بارزانى، ئەوەى باسكردووە، كە سینارێۆیى قۆناغى یەكەمى گۆرانكارى و تڕۆكردنى و ڕیسواكردنى بەرپرسى سنورى لقەكانى دەڤەرى سۆران دەستى پێكرد، لە تۆڵەیى ئەو دۆڕاندنانەى لە ئەنجامى هەردوو هەڵبژارد
نەكانى/25 تەموز و /3 ئادارى ئەمساڵ، كە پارتى بە هەموو شێوەو میعیارێك پاشەكشێى و دۆڕاندن و بەشى بووەو، بنەماڵەى بارزانى و پارتى هۆكارى هەموو ئەو دەرئەنجامانەى بۆ بێتوانایى و خۆپەرستى و كەمئەزموونى و بەرپرسى لقەكانى گێڕاوەتەوە!
فەریق عەوڵڵاى پیاوەكەى هێمن هەورامى پاراستنى مەسیف، بەم شێوەیە شیكارى سینارێۆكەى خستۆتە ڕوو:
__تڕۆكردنى سەلام عەبدوڵڵا بەرپرسى لقى 4 و دانانى بروسكە شاوەیس بەكاتى و دانانى هێوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسى پاراستنى لقى 3 بە بەرپرسى لقى 4 پارتى لە سلێمانى!
__تڕۆكردنى فەرەیدون جوانڕۆیى و دانانى نەجات حەسەن بە بەرپرسى لقى 12 پارتى لە هەڵەبجە!
__تڕۆكردنى نورى حەمە عەلى و دانانى محەمەد كەمال بەبەرپرسى لقى 19 چەمچەماڵ، هەرچەندە محمەمەد كەمال تانووسنى ئەم هەواڵە ڕازیى نەبووەو شەڕى بەرپرسی لقى 3ى كەركوك دەكا!
__گۆاستنەوەى نەجات حەسەن لقى 3 وە بۆ لقى 12و، دانانى محەمەد خۆرشید بەرپرسى لقى 3ى كەركوك!
__تڕۆكردنى دژوار فایەق و دانانى ئەكرەمە سوور لە جێگایى!
__تڕۆكردنى دیارى حوسێن لە لقى خانەقین و دانانى ئەكبەر حەیدەر لە جێگایى!
تڕۆكردنى هەڵۆ ئەحمەد كوردە لە لقى 11 سنورى پشدەرو تا ئێستا بەدیلەكەى دیارى نەكراوە!
فەریق پیاوە كۆیلەكەى پاراستن و راپۆرت نووسكەى هێمن هەورامى، ئاماژەى داوە بەوەى كە هەموو ئەو گۆرانكاریانە لەسەر راسپاردەو بریارى دەزگایى پاراستن ئەنجادراوەو ، تەنانەت دانانى هەریەكە لەو بەرپرسە نوێانە بە فلتەرى مەسرور ی تیرۆریست و پیاوكوژەكەى پاراستندا تێپەڕیون و، هەموو ئەوانەى دانراون ڕاستەوخۆ و ناڕاستەو خۆ پەروەردەى دەزگاى پاراستنى بنەماڵەن !
فەریق عەوڵڵا ئەوەشى باسكردووە كە بۆ لەمەو لا دەزگایى پارساتن لە سلێمانى بە هەموو شێوەیەك ئەركى چاودێرى كردنى ئەندامانى پارتى و نەیارەكانى وەك گۆران و یەكێتى و ئیسلامیەكان بە هەموو توانایەكەوە لە ئەستۆ دەگرێ
و ئیتر ماوە نادات كە ئاژاوەگێڕى و فەزاو نائارامى لە سلێمانى دروست ببێ، لەسەر راسپاردەى مەسعود بارزانى و مەسرورى كورى!!!!.
سەرچاوەكە لە زارى فەریقى كۆیلەى پاراستن، ئەوەشى دركاندووە لەسەر بریارى مەسرور بارزانى هەموو لیژنە ناوچەكانیش بەشى پاراستنى تیادەكرێتەوەو هەموو پێداویستیەكیان بۆ ئامادەكراوەو ئەوەشى باسكردووە كە ناوبراو واتە(فەریق عەوڵڵا) خۆیى داناوەبكرێتە بەرپرسى پاراستنى لقى 12 لە هەڵەبجەیى شەهید گوایە هێمن هەورامى پشتیوانى كردووە، لە سۆنگەى ئەوەى زیاتر لە 12 ساڵە ئەندامێكى چالاكى پاراستن بووە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست