بۆدی گاردەكەی تاڵەبانیش ترۆرکرا
Thursday, 21/11/2013, 12:00
1382 بینراوە
یەكێتی نیشتمانی وەك پارتێكی سیاسی لە پاشە كشێی بەردەوامدایە لە دوای شكستە بەرچاو چاوەروان كراوەكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەرباری هەوڵ و پەلە قاژەكانی بۆ دەست كاری كردنی ئامانجی ئەو هەڵبژاردنانە, لەو رۆژەوە یەكێتی وەك دەسەڵات و هێز باڵادەست لە ناوچەی سلێمانی لە رەوشی هیستیریای ئاسایشی و سیاسی یدا دەژیت و كۆنترۆڵی لە دەست داوە بۆ مامەڵە كردن لە گەڵ دەرئەنجامەكانی ئەو پرۆسەیە و رووداوەكانی پەیوەند پێیەوە بە تایبەت لە رۆخی زاڵ بوونی تەواوی بنەماڵەی تاڵەبانی بە سەر هەموو كۆمپانیا و پۆست و جومگە هەستیارەكانی ناو پارت و كارگێری لە حكومەت لە ناوچەكە,
یەكەم : دەزگای زانیاری و یەكەكانی دەمامكە رەشەكان و ئاسایش و پۆلیس بە شێكن لەو تێوەگلانە لە تێكچوونی باری ئێستا لە سەقامگیری و ئارامی شاری سلێمانی وەك سیاسەتی تۆڵە سەندنەوە لە جەماوەری شارەكە لە سەر هەڵوێستەكانیان لە بەرامبەر یەكێتی,
دووەم : رەنَگ دانەوەی مشت و مرەكانی ناو ئۆرگانەكانی یەكێتی ودروست بوونی دیاردەی خۆدزینەوە لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە نوشستەكان لە سەر ئاسایش و ئارامی شارەكە و رێرەوی ئابووری و بازار و سەرجەم رەوشی سیاسی لە رێگەی مل نەدانی باڵی بنەماڵە بۆ رادەست كردنی دەسەڵات و ئاشتی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی بێ مەرج,
سەرەتا هێزە تاریكەكان لە كپ كردنەوەی نارەزایەتی جەماوەریەوە دەستیان بە پراكتیزە كردنی بەرنامەكەیان كرد لە رێگەی تۆقاندنی بە پلانی رێكخراو و دواتر كەوتنە وێزەی رەوتی میانرەو و رۆشنبیر و كەناڵی ئازاد و كەسایەتیەكانی بە تەقە كردن و هەوڵ بۆ كوشتنی شاسوار عبد الواحد خاوەنی پرۆژە و كەناڵی ئازادی (NRT) وەك چاو ترساندنێكی كۆمەڵگاو پێشەنَگەكانی لە هەر نزیك بوونەوەیەك لە بازنەی بڤەی دەسەڵات,بەڵام بە تیرۆر كردنی (بۆدی گاردەگەی تاڵەبانی) لە رۆخێكی تەم و مژاویدا و بە بێ ئاشكرا كردنی ووردەكاریەكانی و لە ناوچەیەكی داخراوی ئاسایشیدا وەك سلێمانی خۆی لە خۆیەوە گوومانی زیاتر و ترس و دڵە راوكێی بێ سنوور دەخاتە ناو تێكرا توێژەكانی كۆمەڵگاوە و پەنجەی تاوان لە هەموو كاتێك زیاتر رادەكێشێ بۆ ئەو دام و دەزگا لە سەرو یاسا و لێ پێچینەوانە وە لە نەبوونی راگەیاندنی فەرمی و دروست بۆ رووداوێكی وەها هەستیار و ترسناك لە مەوداكانی بە مافی رەوای خۆمانی دەزانین كە گریمانەكی و ئەگەر و بۆچوونی داتاشین بۆ فشار هێنان بۆ سەر دەسەڵات و بەرێوەبەرانی ئەو دامەزراوانە بە مەبەستی راماڵینی دیوە تاریكەكانی ئەو جۆرە لە رووداوی تەلیسماوی,
یەكەم : بوونی ئەو بۆدی گاردە لەو پۆستە هەستیارە بۆ ئەو ماوە درێژە و دواتریش بە كوشتن و لە ناو بردنی بەو شێوازە گووماناویەوە وامان لێ دەكات بۆ دوور تر لە رووداوێكی كوشتنی ئاسایی برۆین هەر لە كات و شوێن و شێوازی كوشتنەكەی كە بە دەمانچەی بێ دەنَگ و لە سەر دەستی دەمامك دارەكان ئەوەمان پێ دەڵێت كە پەیوەندیەك هەیە بە شێوەیەك لە شێوەیەكان بە زانیاری لە سەر نەخۆشی سەرۆك تاڵەبانیەوە كە تەواو لە دۆخێكی نادیار و پەردە پۆش گووم كراوە بۆ نزیكەی ساڵێك دەچێت و پێ دەچێ ئەو بۆدی گاردە دەستی هەبێت لە دركاندنی ئەو زانیارە ناخۆشانە لە سەر نەخۆشی وباری بیرونی و دەرونی سەرۆك كە دەبێتە مایەی شەرمەزاری و نەهامەتی بۆ بنەماڵە و یەكێتی ئەگەر بكەوێتە ناو خەڵكی و دواكەوتوانی,
دووەم : تێوەگلانی ئەو بۆدی گاردە لە تۆری سیخوری و ئەڵقە گوێی بۆ نەیارەكانی یەكێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی چونكە كوشتنی دڵ رەقانە و بە زەقی وەها جۆرێك لە سیناریۆی ترسناكی ترمان دێنێتە بەرچاو لە رابردوودا لە لایەكەوە و (ئیختراق كردنی) دەزگای زانیاری لە رێگەی رێكخراو و تۆرە سیخوریەكانی ناوچەكە و دەوڵەتان دەردەخات لە لایەكی ترەوە,
سێهەم : رەنَگە پەیوەندی هەبێت بە رەوتی پشێوی و هەڵپێكداگژانی باڵە جیاوازەكانی ناو مەكتەبی سیاسی لە باری ئێستادا و رەنَگدانەوەكانی لە ناو جومگەكانی زانیاری و یەكەی دژە تیرۆر و ئاسایش و پێشمەرگەدا,
چوارەم : بەشێكی ئەم رووداوە نا سروشتیە لە دیوە تاریكەكانیدا ئەوەیە كە یەكێتی لە رێگەی دام و دەزگا سەركووت گەرەكانیەوە دەیەوێت كۆمەڵگا و نەیارە سیاسیەكان و پارتە بەرهەڵستكارەكان هەمووی بە یەكەوە بتۆقێنی و دڵ خۆر و ئاستی داواكاریەكانیان نزم بكاتەوە بەرەو خوارتر لەوەی داوای دەكەن یان خەونی پێوە دەبینن,لە كۆتایدا یەكێتی دەیەوێت لە رێگەی دەزگاكانیەوە هەموو كۆمەڵگا بە شدار بكات لە دانەوەی باجی دۆراندنەكەی بەرامبەر بە ئاسایش و ئارامی,
07701207353
مامۆستا محمد گەرمیانی
سلێمانی
21.11.2013