ساختەکاری لەدەنگدان و پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤمان لەگەل پارتی مۆدیراتی سوید باس کرد
Sunday, 29/09/2013, 12:00
1922 بینراوە
لەدرێژەی هەولەکانی گروپی ١٧ شوبات لەداکۆکی لەئازادی سیاسی و مافی مرۆڤ لەکوردستاندا ، وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات لە ئەندامانی گروپ (سزا حەمە و قادر نادر) رۆژی ٢٦ی سێپتێمبەر سەردانی پەرلەمانی سویدیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاریی سیاسەتی دەرەوە (ئیلیزابیس راهم) لەپارتی مۆدیراتی سویدی لەپەرلەمانی سوید کە گەورەترین پارتی دەسەلاتی سویدە پێشوازی کران تەوەری گفتوگۆکان لەم خالانەی خوارەوە چربۆوە
١/ دۆسیەی پێشیلکاری مافی مرۆڤ لەرۆژنامەنوس و کەسایەتیە سیاسیەکان بەردەوامە ، دواترینی رۆژنامەنوس نیاز عەزیزە کە٢٠ مانگە زیندانی کراوە بێ ئەوەی بدریتە دادگا و وەخۆشتان یەکی لەواژوکەرانی ئەو یاداشتە پرۆتستۆیەن کە ئاراستەی دەسەلاتی کوردیتان کردوە ، هاوکات دۆسیەی سەید ئەکرەم کەماوەی ٢ سالە دۆسیە لەدوای دۆسیەی بۆ زیاد دەکەن تەنیا بەهۆی ئەوەی لیدوانێکی لەتیڤی داوە کەداهاتی برایم خەلیل بۆ گیرفانی ئەو دەروات ، هاوکات چەندین نمونە و بەلگە و ناوی ئەو زیندانەمان بۆباسکردن کەلە زیندانەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر چەندین سالە نەدراونەتە دادگا
٢/ تەوەری دوەمیش هەلبژاردن و بەریوە چونەکەی بوو کە ئاماژەمان بەوە کرد کە تا رۆژی کۆتایی روداوەکان سەرباری شەهید کەوتنی ٤ هاولاتی و برینداربونی چەند کەسیکی تر ، ململانێکان بەباشی بەریوە چوو بەلام لەرۆژی کۆتایی هەلمەتێی هاک و تەشویش لەلایەن دەسەلاتەوە خرایە سەر چەندین میدیای ئەهلی و ئازاد و کەنالێکی ئۆپزسیۆن ، هاوکات ئاماژە بەروژی هەلبژاردن کرا کەچۆن تا لەهەندێ شوێن سندوقەکانی دەنگدان دانەخرا و وەدواتر دەرکەوت بەچەندین شیوازی جۆراو جۆر ساختەکاری کراوە ، هاوکات وێنە و بەلگە ڤیدیۆکانمان پێدان کەچۆن لەشەقامەکانی کوردستان سندقی دەنگدان لەنا وئۆتۆمۆبیلەکان وەستاوە لەدەڤەری زەرد و هاوکات باس لەو پیلانەی رۆژی ٢٣ی ئەم مانگەشمان کرد لەدەڤەری سەوز کەچۆن هەولی گۆرینی ڕێژەی دەنگدان درا
لەکۆتایشدا بەنامەیەکی فەرمی داوامان لەپارتی یەکەمی دەسەلاتی سوید کرد کە
وەفدێکی پەرلەمانی و حزبی مۆدیرات بۆکوردستان بنیرنەوە بەتایبەتی لەگەرمەی هەلبژاردنی ئەم جارەی پارێزگاکان تالەنزیکەوە بە چاوی خۆیان روداوەکان ببینن
داوامان کرد دوای ئاشکرابونی راستیەکان بەتایبەتی گەرانەوەی ئەو وەفدە پەرلەمانیەی کەئیستا وەک چاودیری هەلبژاردن لەکوردستانە ، پارتی مۆدیرات و گروپ نیت ڤێرکی کورد سویدی بەدەرکەوتنی راستی ساختەکاری ئیدانەی دەسەلاتی کوردی بکەن
دۆسیەی نیاز عەزیز و سەید ئەکرەم بکەنە بابەتی خۆیان لەدیدارەکانیان لەگەل نوێنەرانی دەسەلاتی کوردی
سەرپەرشتیاری سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەپارتی یەکەمی دەسەلات (ئیلیزابیس راهم) سوپاسی گەیاندنی ئەو زانیاریانەی کردین و پەیمانی دا بەدواچون بکەن و هەرەوەها ئەگەر ساختەکاری لەدەنگدان دەرکەوت لەلایەن ئەو وەفدە سویدیانەی لەکوردستانە ئەوا هە ڵویست دەرببرن و لەگەل نوێنەرانی حکومەتی هەریم قسە بکەن
هاوکات پەیمانی دا کەلەریگای ئەو وەزارەتەی کەهاریکاری داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا دەکات هەول بدەن زیاتر سوید گرنگی بە پەروەردەی دیموکراسیەت و هەلبژاردن ەبشیوەی تەندروست کادیری بۆدابین بکەن و کۆرش بکەنەوە
هاوکات داوای کرد هەر هیز و لایەنێک ئەگەر لەپرۆسەی دەنگدان سەرکەوتو نەبونە ئەوجارە دەتوانن ڕوڵی ئۆپزسیۆن ببینن تا بۆ خولەکی تری پەرلەمان سەربکەونەوە
گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم
٢٠١٣/٠٩/٢٧
***************************
11 پەرلەمانتاری سوێد داوای ئازادکردنی رۆژنامەنوس نیاز عەزیز دەکەن
لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی گروپی ١٧ شوبات دژ بەپێشێلکاریەکانی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی و یەکیتی دا ، رۆژی ٢٢ ی ئۆگستی نامەیەکمان بەزمانی سویدی بەهاوپێچ لەگەل نامەکەی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال لەسەر رۆژنامەنوس نیاز عەزیز ، ئاراستەی ٢٠ پەرلەمانتاری سوید ی کرد ، بەتایبەتی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەو دۆسیەی کورد . سەرەنجام لەرێگای پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید (ئامینە کاکە باوە) توانرا لەو ژمارەیە واژوی ١١ پەرلەمانتاری سویدی لە٦ پارتی ناو پەرلەمانی سوید بەبەیانامەیەکی ئیدانەی دەسەلاتی کوردی لێ بکەوێتەوە کەداوای بەپەلەی ئازادکردن یان دادگایەکی داپەروارانە بۆ نیاز عەزیز دەکەن ، هاوکات ئەو نامەیە هەر ئەمرۆ بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیەکەی لەولاتی سوید نێردراوە
گروپی ١٧ شوبات لە ستۆکهۆلم
٢٠١٣/٠٩/١٨
فەرمون لەگەل دەقی نامەکە بەزمانی کوردی
********************************
دەبێ "نیاز عەزیز" دادگایەکی دادپەروەر بکرێ
ڕێکخراوە جیهانیەکان زور جار راپۆرتیان بڵاو کردوەتەوە سەبارەت بە بێ حورمەرتی وپشێیلکردنی ماڤەکانی مروڤ لە کوردستانی-ئێراقدا. بە دیاریکراوی سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە کەسانێک زیندانی دەکرێن بە شێوەیەکی نایاساێی و هەڵسوکەوتی ناشایستیان لەگەڵا دەکرێ.
نیاز عەزیز تەمەن 36 ساڵ یەکێک لەو نمونانەیە کە ماوەی 20 مانگە بە بێ ئەوەی دادگایەکی دادپەرەوەر بکڕێ، ئازادی لێ زەوت کراوە و لە بەندیخانە دایە.
ناوبراو لە ماوەی ئەم مانگانەی دوایدا مانی لە خواردن گرتوە و داواکاری ئەوەیە کە دادگایەکی دادپەروەر بکرێ. ماوەیەکی کورتە ئەمنستی ئینترناسیوناڵ راپۆرتێکی لەسەر "نیاز عەزیز" بڵاو کردوەتەوە و لەویدا هاتوە کە ڕەوشی ناوبراو لە ئاستێکی مەترسیدار دایە. ئەمە دژی مافە ناونەتەوەیەکانی زیندانیانە.
ئێمە وەک ئەندامانی پەرلەمانی سوید، حکومەرتی هەرێم(ک ر گ) وەشیار دەکەینەوە کە هەر چ زوترە یان "نیاز عەزیز" ئازاد بکات یان ئیمکانی دادگایەکی دادپەروەری بدەنێ.
ئیمزاکەرانی ئەم داواکاریە:
ئانا ستێلە- پارتی گەلی لیبرال
ئامینە کاکە باوا- پارتی چەپ
ڤالتەر مووت- ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پارتی سەوز
دەسیرە پێتهوور- بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتیت کریست دیموکرات
جەبار ئەمین- پارتی سەوز
بودیل سێبالیوس- پارتی سەوز (بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و پارت
سیڤ هۆلم- پارتی چەپ
بێنگت بەرگ- پارتی چەپ
ئەلیسابێت بیورندووتێر راهم- ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان لە پارتی مۆدێرات
یاکوب یونسۆن ، پارتی چەپ و بەرپرسی دۆسیەی کورد
عەبیر السعلانی ، ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پارتی سەنتەری سوید