میراودەلى ئامادە نەبوو موزایدە بە خوێنى شەهیدانى هەڵەبجەوە بكات
Tuesday, 23/06/2009, 12:00
دكتۆر كەمال میراودەلى كانید بۆ پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم ئامادە نەبوو مۆنۆمێنتى شەهیدانى كیمیاویبارنى هەڵەبجە وەك ڕیكلامى هەڵبژاردن بەكار بهێنێت
پاش ئەوەى دكتۆر كەمال میراودەلى كانید بۆ پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم هەڵەبجەى هەڵبژارد وەك دەروازەیەك بۆدەستپێكردنى بانگەشەى هەڵبژاردن,داواكارى چەند كەناڵێكى ڕاگەیاندنى ڕەتكردوە كاتێك لەسنورى مۆنۆمێنتى كیمیاویبارانى داوایان لێكرد لێدوانیان بۆ بدات ,دكتۆر كەمال لە وەڵامدا گووتى:ئەگەر چى من لە رووى راگەیاندنەوە لاوازم و میدیایەكى باشم نییە بۆ بانگەشەكردنى خۆم و زۆرم پێویست بە ڕاگەیاندن هەیە بەڵام ئامادە نیم لە پێناوى بەرژەوەندى خۆمدا موزایدە بەخۆێنى شەهیدانى هەڵەبجەوە بكەم و لە سنورو حەرەمى پێرۆزى یادگارى هەڵەبجەدا بانگەشە بۆ خۆم بكەم و بۆ بەرژەوەندى خۆم بەكارى بهێنم.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست