کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


رائید سه‌ران به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر(25)ده‌فته‌ر دۆلار لو‌شداوه‌

Sunday, 15/07/2012, 12:00


زیاتر له‌جار به‌راپۆرت به‌و به‌سه‌رزاره‌كی و به‌ڕیگه‌ی كه‌سانی نزیك له‌وه‌زیری ناوخۆه‌وه‌، ئه‌وه‌مان گه‌یاندوه‌كه‌رائید سه‌ران به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر مانگانه‌‌نزیكه‌ی 30000 هه‌زار دۆلار به‌ڕیگه‌ی به‌تیل و به‌ردانی كه‌سانی تاوانبارو خواردنی میزانیه‌و بوونی 8 پۆلیسی بندیوار و پاره‌ی خواردنی پۆلیسی فریاكه‌وتن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌ر هیچی به‌رامبه‌ر ناكرێت و نه‌كراوه‌، ئێمه ‌زیاتر له ‌ئه‌فسه‌ر له‌فریاكه‌وتن به ‌ئاشکرا ده‌نگمان هه‌ڵبریوه، ‌به‌لام كه‌س وه‌ڵامان ناداته‌وه‌، باوه‌رمان وایه‌ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆو گشت به‌شه‌كان و به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌كرێت له‌هیچ وه‌زاره‌تێك نه‌كراوه‌.
ئه‌وه‌تا له‌به‌ر چاوی زیاتر له ‌تا 600 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و پۆلیسه‌وه‌رائید سه‌ران مانگانه ‌به‌لانی كه‌مه‌وه ‌ده‌فته‌ر دۆلار ده‌كه‌ویت به‌گه‌نده‌ڵیی و له‌شوینی خۆیشی هه‌ر به‌رده‌وامه‌، ئه‌ومان زانیوه ‌به‌هۆی نه‌وزاد هادییه‌وه‌پارێزگاری هه‌ولیره‌وه‌رائید سه‌ران كه‌وتۆته‌ناو گه‌نده‌لیه‌كانه‌وه‌به‌ماستاو مامه‌حه‌مه‌ی وبه‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌یانیان رائید سه‌ران 4 سه‌یاره‌ی فریاكه‌وتن له‌سه‌ر رێگاكانی گه‌ره‌كی سه‌لاحه‌دین بۆ به‌رده‌م پارێزگا ده‌خاته‌ئه‌ركه‌وه‌تا نه‌وزاد هادی به‌سه‌لامه‌ت بگاته‌ناو دیوانی پارێزگا.
ئه‌وه‌تا سه‌ران ئه‌مرۆ له‌شه‌قلاوه‌گه‌وره‌تیرن مه‌زرعه‌و ڤێلای دروست كردووه‌بایی 300 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌بێت و 6 خانووی له‌هه‌ولێر داوه‌ته‌كرێی و 23 پارچه‌زه‌وی له‌هه‌ولێری نویی و به‌ختیاری و وه‌زیران هه‌یه‌و به‌نزینخانه‌ی یه‌كی هاوچه‌رخیشی كریوه‌و خاوه‌نی 3 ڤێلایه‌له‌گونده‌كانی ئه‌مریكی و ئینگلیزی و ئیتاڵی هه‌مووی داوه‌ته‌كڕی و له‌شاری خه‌ونه‌كان پارچه‌زه‌ویه‌كی 400 مه‌تری كریوه‌.
ئه‌مه‌ش مشتێك له‌گه‌نده‌لیه‌كانی رائید سه‌ران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە