کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌ وه‌ڵامی‌ 2557 راپۆرتی‌ چاودێری‌ داراییان نه‌داوه‌ته‌وه‌

Monday, 14/12/2009, 12:00


هاوڕێ كه‌ریمی دیوانی چاودێری دارایی، له‌ماوه‌ی 12 ساڵی دامه‌زراندنیدا تا ئێستا، 2557 راپۆرتی‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كردووه‌‌و راده‌ستی‌ تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌ كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و راپۆرتانه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

دكتۆر ره‌فیق سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی‌ له‌ 73% ئه‌و راپۆرتانه‌ی‌ چاودێری‌ دارایی‌ به‌دواداچوونیان بۆ كراوه‌‌و فایله‌كان داخراون، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ فایله‌ گه‌وره‌كانه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ سامانی گشتییه‌وه‌ هه‌یه‌.

وتیشی هه‌وڵده‌ده‌ین به‌دواداچوون بۆ ئه‌و راپۆرتانه‌ش بكه‌ین‌و چاره‌نووسیان بزانین‌و ده‌ركه‌وێت بۆ دادگا كاری پێویستی بۆ به‌شێكیان نه‌كردووه‌.

تا ئێستا ئه‌نجامی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ كراوه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ش پێیوایه‌ به‌پێی سروشتی كاری دیوانی چاودێری دارایی، ئه‌و راپۆرتانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌‌و كه‌سانی به‌رپرس تێیدا سزادراون، ئه‌و فایلانه‌ داده‌خرێن، وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كه‌ كۆتایی‌ پێهاتبێت.

دكتۆر ره‌فیق سابیر، ئاشكرای‌ كرد، كه‌ لیژنه‌كه‌یان هه‌ندێك زانیاری‌ له‌سه‌ر داموده‌زگاكان پێگه‌یشتووه‌، ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌‌و لێپرسینه‌وه‌ له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، جه‌لال سام ئاغا سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، له‌ لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی‌ ئێمه‌ راپۆرته‌كانمان ناخه‌ینه‌ به‌رده‌ست هیچ شه‌خسێك، ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی‌ له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ داوامان لێبكه‌ن، ئاماده‌ین هاوكارییان بكه‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە