کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌په‌رله‌مانی خه‌وتۆوه‌ بۆ په‌رله‌مانی بێ هه‌ڵوێست

Friday, 21/08/2009, 12:00


ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێری داگیر کراو ، قاوه‌خانه‌که‌ی موفتی زاده‌ درایه‌ ده‌ست پیاوێکی سه‌ر بۆیاخکراو . به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س ده‌نگیان بۆبدات و پرسیار له‌ په‌رله‌مانتاران بکه‌ن ،
ئه‌و پیاوه‌ قۆشمانه‌ هه‌ڵبژێران وه‌ک سه‌رۆک و جێگر، سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و ووڵاته‌ی ئێمه‌ له‌وه‌دایه‌ ،که‌سێک که‌زۆر ده‌که‌وێته‌ به‌ر توانج و تانه‌ی خه‌ڵک حیزب ده‌یباته‌ پێشه‌وه‌ ،
پرس پێ نه‌کردن به‌په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌و پۆستانه‌ ، یه‌که‌مین گۆڵ بوو که‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن کرا له یه‌که‌مین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دژه‌کاندا، خولی سێهه‌می په‌رله‌مان قسه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێ ، ئاڵای عێراق ناو هۆڵه‌که‌ی قاندابوو ،ووتاره‌که‌ی تاڵه‌بانی به‌عه‌ره‌بی مانای ژێره‌وه‌ی هه‌بوو ، ئه‌ومیوانه‌ ڕه‌زاگرانه‌ی به‌جلی سه‌ربازێوه‌ دانیشتبوو ده‌وت له‌ناو خه‌نده‌قدایه‌ ،په‌رله‌مانتارانیشی ڕه‌زاگران کردبوو ، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موان جێگه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو شه‌رم کردنی ئه‌و 25 جوامێره‌ی لیستی گۆڕان بوو. که‌ده‌ووت  تاوانێکیان کردوه‌ بێده‌نگ له‌ناو هۆڵه‌که‌دا بوون له‌قوتابی ئاقڵ ده‌چون ،که‌ئه‌وان په‌یمانیان داینێ نه‌یه‌ڵن هیچ کارێکی نه‌شیاو جیاوازی دژ به‌یاسا به‌سه‌ریاندا نه‌گوزه‌رێت ،به‌ڵام له‌ یه‌که‌مین دانیشتندا ئه‌وان ته‌نها گوێگر بوون ،دوایش له‌به‌رده‌م ته‌له‌فیزۆنی که‌ی ئه‌ی ئێن دا ڕه‌خنه‌یان ده‌گرد ،ئاخر ڕه‌خنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان مانای هیچ ناگه‌یه‌نێت خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ له‌یه‌که‌م دانینشتندا ده‌روازه‌ی په‌رله‌مان ئاواڵابوو ،کامێرا وێنه‌کانی ده‌گواسته‌وه‌ ناومان ، به‌ڵام سبه‌ی ده‌روازه‌که‌ی کاکه‌ که‌ماکی سه‌ر بۆیاخ داده‌خرێت ئه‌وسا هیچ ناژنه‌وین و نابیینین هه‌ر پڕۆته‌کۆڵه‌ و مۆرده‌کرێت ، لاتان وانه‌بێت من ڕه‌شبین بم ،نا به‌ڵام ئه‌وه‌ پارتی یه‌ ده‌زانێ چۆن ئه‌م په‌رله‌مانه‌ش بکاته‌ ئه‌وجێگه‌یه‌ی کاره‌کانی تیا سپی کاته‌وه‌ ،وه‌ک چۆن  پاره‌ی دزراوی ئه‌و میلله‌ته‌ سپی ده‌که‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ لیستی گۆڕان له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌ڵوێستی هه‌بوایه‌ ،له‌وه‌ش ده‌بوراین و ده‌مان ووت به‌ڵێ ئه‌مانه‌ پلانی کار کردنیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو ته‌زویرو ساخته‌ کارییه‌یان قبوڵ کرد، لێ به‌ڵێ ئه‌مڕۆ لیستی گۆڕان  گومانه‌کانمانی قوڵتر کرده‌وه‌ . هه‌ر بۆیه‌ تا هه‌ڵوێستێکی جدی و جوامێرانه‌ی لیستی گۆڕان  وه‌ک ناوی خۆیان ناوه‌ ئۆپۆزسیۆنی کارا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گوماندا ده‌ژین ،مافی خۆشمانه‌ چونکه‌ . ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ئێوه‌ به‌خشیوه‌ ،ئێوه‌ چاک ده‌زانن سه‌رۆک و لیستی کوردستانیش که‌شه‌رمه‌ ناوی خۆیان نابوو کوردستانی، به‌ساخته‌و ته‌زویر ده‌رچون .ده‌بوو ئه‌وان له‌ئاستی ئێوه‌دا شه‌رمه‌زار بونایه‌ وه‌ک لای گه‌ل شه‌رمه‌زار بوون ،،



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە