کوردستانپۆست کوانوی خەبات
Saturday, 24/01/2009, 12:00
2456 بینراوە
17 ساڵە تەمی مەینەت
ئاسمانی شین و بێگەردی داپۆشیوە
گوڵێ هیوا بە باهۆزی دیکتاتۆری هەڵوەریوە
کوردەواری جەرگی چوار قاش و لەت لەتە
دایکی وەتەن غەرقی گێژاوی مەینەتە
لەم قۆناغە دژوارەدا
لەم سەردەمە سامناك و
ناهەموارەدا
ئەستێرەیەك تروسکاوە
دەمامکی خیانەتی
لە سە ر ڕوی دزەکان هەڵداوە
ئەم کوردستانپۆستە پرشنگدارە
هیواو ئومێدی کوردانە
جەربەزانە ڕێگە دەبڕێ
هەمو کات لە خرۆشانە
بۆ کوردایەتی تێکۆشان
ڕیی نەجاتە
هەتا بڵیی خۆڕاگرە
سەنگەری تۆکمەی خەباتە
مژدە دەری ئازادیە
بۆ ئەم خاکی کوردستانە
هە ر کوردستانپۆستە ڕاستگۆیە
مەکۆی ئازادی خوازانە
لە لای هەموان خۆشەویستە
گڵێنەی چاوی کوردانە
بۆ بێ بەشانی کوردستان
هیوا و ئومێد و ئاواتە
تا هەتایە ئاوا نابێت
ڕوناکیە بۆم وڵاتە
بڕوا بکەن کوردستاپۆست
قیبلەی لاوی کوردستانە
ڕێ خۆش دەکا بۆ ئازادی
تاجی سەری ژێر دەستانە
چقڵی چاوی زۆڵە کورد و
خۆفرۆش و جاشەکانە
هەر بژین و دەستان خۆش هاوڕێیانی کوردستاپۆستی ئازیزو خۆشەویست سوپاس بۆ خوا چاوو دڵمان بە کرانەوەی کوردستانپۆست ڕون بۆ وە
ئیستا حاڵیەن لە کوردستان کاتژمێر 4ی بەیانی یە هەر لە دڵما بو وتم ئەمشەو دەکرێتەوە کەچی سوپاس بۆ خوا پێشبینیەکەم ڕاست دەرچو کە لینکەکەم داگرت وەك ئەوە وابو دەرگای بەهەشتم لێکرابێتە وە وابو وەی چەند تامەزرۆ بوم بۆ بینینی