ئەگەر گەنجان ریکخراوی سیاسی دروست نەکەن هەرگیز خۆشبەخت نابن !
Thursday, 14/08/2014, 12:00
1856 بینراوە
ساڵی ١٩٠٨ یەکەم ریکخراوی سیاسی لە کوردستان دا دەمەزریت دژی دا گیر کەرانی کوردستان واتا هەردوو دەسەڵاتی عوسمانی و سەفەوی ، لەو ساتەوە تا کو ئەم دەقیقەیەی من ئەم بابەتە دەنوسم هیج ریکخراویک نەیتوانیەوە ئامانجە سەرەکیەکە بە دەست بێنیت کە پاك کردنەوەی کورستانە لەم دوو دەسەلاتە ، رەنگە ئیستا کەسانیک بڵین ئەوەنیە ئەم پارچەیە پاک بۆتەوە لەم دوو دەسەڵاتە لە راستی دا ئەگەر کەسیک وا بیر بکاتەوە باشتر وایە هەر بیر نەکاتەوە چونکە ئەم سێ پاریزگایە باشوری کوردستان کە یەکیەتی و پارتی بەریوەی دەبەن یەکیکیان سەر بە تورکیایە ئەوی دیکەیان سەر بە ئیرانە ، یەکگرتوو و کۆمەڵیش بە گۆڕانیش بە هەمان شیەوە . لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆنیبونی سێ حیزبەکە کەم تا زۆر شەقامە جولاوەکەیان بۆ بەژەوەندی خۆیان بە کار هێنا هەر دوای ئەوە ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت پئش ئەوەی گۆران بچیتە ناو حکومەتەوە نەوشیروان مستەفا دەڵیت :- چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی بێ دەنگی دەبیت ! زۆر تێنەپەری ئەندام پەرلەمانەتارەکانی فراکسیۆنی گۆران ئەمەیان سەلماند لەگەڵ دروست بوونی ئەزمەی بەنزین ئاشتی هەورامی گوتی :- من قەرەباڵغی و سەرەگرتن نا بینم لە بەنزینخانەکان . لە ناو سەد و یانزە گیان لەبەر مرۆڤیکی تیدا نەبوو بڵیت جەنابی وەزیر تۆ درۆ دەکەیت ، وە پرسی ٤٩ ملیۆنەکە و ئەوە یەکگرتوو کۆمەڵ پیویست ناکات باسیان بکەم کورت وتەنی وەک کەری ناو جۆگا لە هەردوو لا دەخۆن زیندوترین نموونەش ناویرن و خۆیان یەک لا بکەنەوە بۆ دەنگ دان بۆ پۆستی پاریزگاری سلیمانی.
هەموو ئەم نموونانەی سەرەوە ئەوە دەسەلمینن نوینەری راستە قینەی ئیمە لە سەر شەقامەکانن نەک لە هۆڵی پەرلەمان ، دەبیت ئیمە خۆمان مافەکانی خۆمان بە دەست بینین چاوەری نەکەین لەم سیاسیە دۆڕاوانەی وەڵات مافەکانمان بدەنە دەستمان چونکە ئیمە ئەزموونی باشمان هەیە لەگەڵ سیاسیەکانمان خۆمان ، باشتر وایە کاریکمان بۆ نەکەن دەنا لیمانی نا بردنەوە ئەگەریش قسەبکەین بەرامبەر یان بەهەرەشەی زمان برین و دەست پرین دەمان تۆقێنن، بیرتان نایات تا ٢٠٠٥ کەسیک قسەی بکردیا یەکیەتی و پارتی دەیا گوت دانیشە خۆ ئیوە پیشمەرگایەتیتان نە کردووە !! ئیتر بۆتان نیە رەخنە بگرن ،وا خۆیان نیشان دەدەن تەنیا ئەوان فریاد رەسی ئەم گەلەبوون خودی نەوشیران مستەفا جەند جار ئاماژەی بەوە کردووە تا ئیمە هاتین بۆ ناو ڕانیە، ڕانیە پاک کرابۆوە لە هیزی بەعس، یان تا ئستاش یەکیەتی و پارتی بە گۆران دەڵین ئیوە هاتونە سەر سفرەی حازری !! بۆیە باشترین ریگا بۆ دەم کوت کردنی یەم هیزە سیاسیانە دروست کردنی ریکخراوی سیاسیە لە ناو شارەکان دا وە کردنی ئەم کارەش لە ئستادا زۆر ئاسنترە لە چاو ساڵانی پیشوو بە هۆی دروست بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ! وە نا بیت ئەم ریکخراوە سیاسیانە بونیکی وەهمیان هەبیت . دەبیت بونیکی راستەقینەیان هەبیت لە کۆمەڵگا دا سەرۆکی ریکخراو ئەندمانەکانیان بزاندریت کێیە و ئامانجیا ڕوون بیت تەنیا چالاکیەکانیان لە ریگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان بڵاو بکەنەوە نەک هەموو کارەکانیان ببنە ناو تۆرەکۆمەڵایەتیەکانەوە لە دنیای واقعدا بونیان نە بیت ، بە بی ترس و ئازایانە داوای مافەکانیان بکەن هەروەک نەجیب مەحفوز دەڵیت:- ترس ریگە لە مەرگ نا گریت بەڵکو ریگە لە ژیان دەگرێت ، ئەم هەموو ترسەی ئیمە ، ئیمەی بە زیندووی ناوەتا ناو گۆڕ ، براکانم ئیوەش خەو ئاواتی جوانتان هەیە دەبیت لەم خەوە قوڵە ڕاپەڕن و بە ئاگا بینەوە دەبیت بپرسن دەبیت بۆ ئەوان خۆش بەختن و ئیوە بەد بەخت ئەگەر هەڵە نەبم دۆستۆیڤسکی دەڵیت باشترین ریگا بۆ خۆشبەختی ئەوەیە هۆکاری نا خۆشبەختی خۆت بزانیت . وەك لای هەموو مرۆڤیکی هۆشیار ڕوونە هۆکاری نا خۆشبەختی ئیمە پێنچ حیزبە سیاسیەکەی ناو پەرلەمانە وە بە تایبەتیش پارتی و یەکیەتی ، نا بیت لە بیریشی بکەین گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵیش سێ حیزبن پرن لە فازڵ میران و مەحموود زەنگاوی کەواتە دەبیت بە ریگا چارەیەک بدۆزینەوە بۆ نەهیشتن و لاواز کردنیان کە سەرچاوەی هیزیان سادەی کۆمەڵگای کوردیە براکانم عەیبە بۆ ئیمە سەر بە هەر دام و دەزگایەکی حکومەت دا دەکەین رەسمی دوو سەرۆک گروپی تیرۆرستی هەڵواسراوە
إژا الشعــب يومــا أراد الحيــاه فلا بـــد أن يستجيب القــدر