کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆسیەی کارزان کەریم و هەرەشە لەبنەمالەکەی لەگەل وەزارەتی دەرەوەی سوێد باسکرا

Saturday, 01/09/2012, 12:00


رۆژی ٣٠ /٠٨/٢٠١٢ وەفدیکی گروپی ١٧ شوبات کەپێک هاتبوو لە (ئازاد غەریب ، قادر نادر) سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سویدیان کرد و لەلایەن بەرپرسی ڕۆژهەلاتی ناوەراست (گوفران النەدەف) وە بەرپرسی عێراق (ئۆسکار شیلتەر) بەگەرمی پێشوازی کران . لەدیدارەکەدا ئاماژە بەپێشیلکاریە مەترسیەکانی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان کرا لەبەرامبەر رۆژنامەنوس و هاولاتیان دا کە چۆن دادگا و یاساکان بونەتە ئامرازێک بەدەست پارتی ویەکێتی بۆ دژایەتی کردنی دەنگە رەخنەگرەکانیانەوە
وەفدەکەی گروپی ١٧ شوبات سەرباری ئەوەی بەدرێژی باسی لە پیشێلکاریەکانی (مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین) لەکوردستان کرد ، هاوکات ٤ دۆسیەی هاولاتی و رۆژنامەنوسانی کوردستانیان بە دوردرێژی لەگەل وەزارەتی دەرەوە خستە بەرباس و گفتوگۆدا
١/دۆسیەیی کارزان کەریم : ئاماژە بەوەکرا کەچۆن شیوەی گرتن و ئەشکەنجە دان و ڕەچاو نەکردنی هیچ یەکێک لەبەندەکانی مافی مرۆڤ لەمافی زیندانی بونیەوە تا دەگاتە هەلواسینی تۆمەتی تیرۆر لەدۆسیەکەی و هەرەشەکردن لەبنەمالە کەی تا بۆمیدیاکان ئاخافتن نەکەن
٢/دۆسیەی سەید ئەکرەم ئاماژە بەوەکرا چۆن دوای راگەیاندنێکی سەید ئەکرەم لەکەنالیکی تەلەفزیۆنی کە دەلێ پارەی برایم خەلیل بۆ گیرفانی نێچیرڤان بارزانی دەروات نەوەک حکومەت ، دوو جۆرە تۆمەتی سیاسیان بۆدۆزیتەوە و ماوەی ٩ مانگە خراوەتە زیندانەوە
٣/دۆسیەی کاوە گەرمیانی ، کەچۆن بەرپرسێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (مەحمود سەنگاوی) کەهاولاتیەکی سویدیشە هەرەشە و قسەی سەرشەقامی پێوتوە لەسەر نوسینی بابەتێک لەرۆژنامەیەکدا
دۆسیەی وەلید یونس کە هەوادارێکی ئیسلامیە ،و ماوەی ١٢ سال زیاترە خراوەتە زیندان و لەچەندین مافی زیندانی بوون بێبەش کراوە کەچی دوای فشاری ناوەندە جیهانیەکان ئەوکات بریاری سزادانی ٥ سالی بەسەردا سەپا بەلام تائیستا ئازاد نەکراوە چونکە ئەو ١٢ سالەی لەزیندان بووە بۆ ئەژمار نەکراوە
دۆسیە تەقەکەرانی تاوانی ١٧ شوبات بەدواوە ، باس و گوفتوگۆیەکی گەرمی نێوان وەزارەتی دەرەوەی سوید و گروپی ١٧ شوبات بوو کەئەوان داوای زانیاریان دەکرد لەسەر ئەوەی ئایا هیچ تاوانبارێک زیندانی کراوە لەسەر ئەو تاوانانە
لەکۆتایشدا هەردوو بەرپرس رایان گەیاند دۆ سیەی مافی مرۆڤ دۆسیەکی گرنگە لای ئێمە و ولاتی سوید داکۆکی لەو پرەنسیبە دەکات و دۆسیەکانی ئێوەش باستان کرد بۆ ئێمە دەیخەینە بەرنامەی کارکردنمان لەسەری
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠١٢/٠٨/٣١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە