ئه‌نفال چییه؟
Monday, 14/04/2014, 12:00
1944 بینراوە
که‌نعان مه‌کییه به‌هاری 1992 له قۆره‌تووه‌وه ده‌نوسیت:
"پادگانێکی گه‌وره‌ی روخێنراوی سۆڤیه‌ت دروستکراو، چه‌ند شه‌رواڵێکی کاڵبووه‌وه و دڕا‌و، تێکه‌ڵاوی قوڕ و پیسی بوو بوون، به عه‌ره‌بانه‌ی تراکتۆره‌کاندا هه‌ڵواسرابوون، تاکه پێڵاو، پاته و نه‌علی پلاستیک له‌م لاو له‌و لا که‌وتبوون، چه‌ند قوتویه‌کی به‌تاڵ، ئه‌مانه ته‌نها پاشماوه بوون له دوای ده‌یان هه‌زار کورد که له‌م شوێنه‌وه له لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه بۆ بیابانه‌کان بۆ کوشتن به‌ڕێ کران."
_________________________
وشه‌ی ئه‌نفال دوای (1360) ساڵ، بۆ کورد مانایه‌کی تری وه‌رگرت
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید: ده‌بێت سه‌ری ئه‌م سه‌گانه پان بکه‌مه‌وه، ده‌رسیان دابده‌م، به بیلدۆزه‌ر بیان نێژم
به پێی " میدڵ ئیست ۆچ" پڕۆسه‌ی ئه‌نفالکردن به موو له له‌ناوبردنی جوله‌که‌کان جیاوازیی نییه
عومه‌ر و ئه‌وڕه‌حمان یه‌کترییان دۆزییه‌وه، له شوێنێکدا هه‌تا دوا فیشه‌ک دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌رگرییان کرد
_______________________
له مانگی (7)ی ساڵی (1983)دا، هێزی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له پێش هێزه‌کانی ئێرانه‌وه (حاجی هۆمه‌ران) که شوێنێکی ستراتیج ده‌بێت، به هاوبه‌شیی ده‌گرن. هاوکاریی هێزه‌کانی (پ.د.ک) له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێران‌دا زۆر له‌وه و پێشتر بووه. له مانگی (2)ی ساڵی (1985) گفتوگۆی نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و حکومه‌تی عێراق تێک ده‌چێت. (ی.ن.ک) په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌هێز ده‌کات و له هه‌مان کاتدا ئێران ده‌وری ناوبژیکه‌ر ده‌بینێت بۆ وه‌لاخستنی شه‌ڕی نێوخۆی هه‌ردوو هێزه‌که، واته (ی.ن.ک) و (پ.د.ک). تا له مانگی (10)ی ساڵی (1986)دا بۆ روخاندنی رژێمی عێراقی، رێکهوتنێکیی مه‌یدانیی ده‌به‌ستن. هێزی پڕچه‌کی پاسدار به هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه دژی حکومه‌تی عێراق، ده‌ست به عه‌مه‌لیاتی سه‌ربازی ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌کانی که‌رکوک، قه‌ره‌داغ و گه‌لێک ناوچه‌ی تر...
له‌ناوبردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی
رۆژی 1983/9/30 کاتژمێری (3)ی به‌ره‌به‌یان، بۆ کۆمه‌ڵگا زۆرهملییهکهی (قوشته‌په)، شه‌وێکی نائاسایی ده‌بێت. سه‌ربازی عێراقیی، له تۆڵه‌ی گرتنی حاجی هۆمهراندا، (8000) پیاو له بارزانییه‌کان، ئه‌وانه‌ی له سه‌رو (13) ساڵه‌وه‌ن، کۆده‌که‌نه‌وه و ده‌یان به‌ن.
سه‌دام حسێن له ته‌له‌فیزیۆنی عێراقدا ده‌رباره‌ی بارزانییه‌کان ده‌ڵێت: "ئه‌وانه خیانه‌تیان له نیشتمان و هه‌موو دابێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی کرد، ئێمه‌ش ناردمانن بۆ دۆزه‌خ."
به‌کۆمه‌ڵکوشتنی بارزانییه‌کان ئیشاره‌تێکی ناخۆشی تاوانێکی گه‌لێک له‌وه مه‌زنتربوو که له ساڵی (1988)دا ده‌ستی پێ کرد: ئهنفالـــهکان.
ئه‌نفال
وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه، ناوی سوره‌تی (8)ی قورئانه و به مانای "تاڵانی جه‌نگ" دێت. ئایه‌ته‌که له شه‌ڕی "به‌در"دا، دوای سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانه‌کان به سه‌ر کافره‌کاندا هاته خوارێ. له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورددا، له (23-12-1988)ه‌وه، واته دوای (1360) ساڵ، ئه‌نفال مانایه‌کی تری وه‌رگرت.
ئه‌نفال ناوی کۆدی زنجیره‌یه‌ک هێرشی سه‌ربازییه که حکومه‌تی عێراق بۆ تێکشکاندنی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌رپای کرد، به مه‌به‌ستی خاپورکردنی هه‌موو خاکی کوردستان، به کۆمه‌ڵکوشتنی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌کان ، له‌گه‌ڵ راگواستنی (1،5) ملیۆن کورد.
رۆژی 18-3-1987 سه‌رۆککۆمار سه‌ددام حوسێن و شورای سه‌رکردایه‌تیی شۆڕش، بۆ نه‌هێشتنی هه‌میشه‌یی مه‌سه‌له‌ی کورد، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌که‌ن به سکرتێری گشتیی پارتی به‌عس له باکور. له‌گه‌ڵ دانانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌و جێگایه‌دا، هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێکی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی راسته‌وخۆ ده‌خرێته ژێر ده‌ستییه‌وه. ناوبراو نزیکه‌ی ساڵێک بۆ خۆئاماده‌کردن ته‌رخان ده‌کات، له‌مه‌شدا تیپی "1 و 2" له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌چه‌کداره‌کانی "ئه‌من، جاش و مه‌ده‌نی" بۆ ئاماده‌کردنی "هێرشه‌کانی ئه‌نفال" به‌کار ده‌هێنێت. کوردستان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی جه‌نگ و قه‌ده‌غه‌کراو ته‌ماشا ده‌کرێت.
کۆبوونـهوهکان
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له که‌رکوک له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئێمه له‌مانه چیمان ده‌ستکه‌وت؟" به هه‌مان نابه‌دڵییه‌وه له قسه‌کردنه‌کانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت: "وتمان ئێ له‌وانه‌یه چه‌ند پیاوێکی باشیان تیا بدۆزینه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌ماندۆزینه‌وه، هه‌رگیز...". "ده‌بێت سه‌ریان پان بکه‌مه‌وه، ده‌بێت سه‌ری ئه‌م سه‌گانه پان بکه‌مه‌وه، ده‌رسیان دابده‌م، ها! نا، ده‌بێت به بیلدۆزه‌ر بیانێژم."
بـڕیارهکان
ساڵڕۆژ (3-6-1987)
بڕیاری ژماره (365/28) خاڵی ژماره(4)
هێزه چه‌کداره‌کان به ده‌سته‌ڵاتی یاساییانه‌وه، ده‌بێت هه‌ر که‌سێک یاخود هه‌ر ئاژه‌ڵێک له ناوچه‌که‌دا هه‌یه بیکوژن. ئه‌و ناوچانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ن.
ساڵرۆژ (20-6-1987)
خاڵی ژماره چوار
سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کان به هێلیکۆپته‌ر و هێزی هه‌وایی شه‌و و رۆژ کوێرانه، به به‌رده‌وامیی ناوچه‌کان به‌مه‌به‌ستی کوشتنی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵک، بۆمباران ده‌که‌ن و له ئه‌نجامه‌کانی ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه.
خاڵی ژماره پێنج و شه‌ش
هه‌ر که‌سێک له‌و گوندانه‌دا ده‌گیرێت یاخود خۆی ته‌سلیم ده‌کات، زیندان ده‌کرێت. هێزه‌کانی ئه‌من لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن. له سێ رۆژ زیاتر گل نادرێته‌وه، له کاتی پێویستدا ده رۆژ مانه‌وه‌ی درێژه پێ ده‌درێت. ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 15تا 70 ساڵه دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌کی به سودیان لێ وه‌رده‌گیرێت ئیعدام ده‌کرێن.
ئه‌نفاله‌کان
ژماره‌ی ئه‌نفاله‌کان هه‌شتن. ژماره‌ی هه‌شته‌میان به دوا ئه‌نفال ناوبراوه. ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی کوردستان بکه‌ین، ته‌نیا شاره گه‌وره‌کان نه‌بن، ئیتر به شێوه‌یه‌کی زنجیره‌یی هه‌موو ناوچه‌ی کوردستانیان گرتۆته‌وه.
ئه‌نفالی یه‌ک: ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڵو - به‌رگه‌ڵو
سه‌عات دووی شه‌وی 23-2-1988 خه‌ڵکی گوندی یاخسه‌مه‌ر (شوێنی باره‌گای سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک)، سه‌رگه‌ڵو، به‌رگه‌ڵو، له ناڵه و گرمه‌ی راجیمه و بۆمبی له‌شکری عێراقیی به خه‌به‌ر بوونه‌وه، به‌درێژایی 40 میل ته‌وقی ناوچه‌که ده‌ده‌ن، له قوڵایی دوکان و بنگرده‌وه له‌ولاشه‌وه بۆ ناوچه‌ی سلێمانی و ماوه‌ت و چوارتا.
رۆژی 18-3-1988، واته دوای 25 رۆژ، هێزه سه‌ربازییه‌کان هێرش ده‌به‌نه سه‌ر سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵو، 200-250 پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن. رۆژی 19-3-1988 سه‌رۆککۆمار سه‌ددام حوسه‌ین سه‌رۆکی گشتیی هێزه‌کانی عێراق، بانگه‌وازی دا بۆ گه‌لی عێراق و پیرۆزبایی و ستایشی ئه‌و هێزانه‌ی کرد که به‌شداریی هێرشه‌کانیان کردووه، به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی "به‌در" ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار بوو که حکومه‌ت به ره‌سمی له ئاژانسه‌کانی خۆیدا ناوی ئه‌نفال بهێنێت.
ئه‌نفالی دوو: ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
له رۆژی(22-3 -1988)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا (1-4-1988)
ئه‌نفالی سێ:
دوای قه‌ره‌داغ سه‌ره دێته سه‌ر ناوچه‌ی گه‌رمیان. له (1988/4/7)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا (1988/4/20). ناوچه‌ی نێوان سنوری قه‌ره‌داغ و جاده‌ی چه‌مچه‌ماڵ-که‌رکوک-تۆپزاوه-که‌رکوک تا شاری که‌لار و کفری و پێباز ده‌گرێته‌وه. له هه‌موو ناوچه‌کانی تر زیاتر ژن و منداڵی تیاچون.
ئه‌نفالی چوار:
له(3-5-1988)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا 8-5-1988، ناوچه‌ی ئاوی دوکان و ناوچه‌ی نێوان هه‌ولێر و که‌رکوک ده‌گرێته‌وه.
ئه‌نفالی پێنج و شه‌ش و حه‌وت:
له 15.5.1988ه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا 26-8-1988، ئه‌م سێ ئه‌نفاله ناوچه‌کانی شه‌قلاوه، ره‌واندوز، بالیسان (مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌کێتی)، ئاکۆیان، وه‌رتێ، خه‌لیفان، رانیه و هیران، ده‌گرێته‌وه.
رۆژی 26-27 ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی مابوونه‌وه بنکه‌ی مه‌ڵبه‌ندی بالیسان به دینامیت ده‌ته‌قێننه‌وه، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ک هێزێکی شه‌ڕکه‌ر کۆتایی دێت، له 28-8دا هێزی ئێراق ده‌چێته ناو دۆڵی بالیسانه‌وه.
ئه‌نفالی هه‌شت:
ناوچه‌ی بادینان، ئه‌میش ناوچه‌ی هێزه‌کانی پ.د.ک. له 25-8-1988 تا 6-9-1988 ده‌خایه‌نێت. سوپای عێراقی به 200 هه‌زار سه‌ربازی پڕچه‌کی قورس وبه‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاویی ناوچه‌که خاپور ده‌کات، 13395 که‌س به‌ر ئه‌نفال ده‌که‌ون، (1574 پێشمه‌رگه، 1489 پیاو، 3368 ژن، 6968 منداڵ)، هه‌زاران لاشه که به چه‌کی کیمیاویی کوژرابوون له لایه‌ن له‌شکری عێراقه‌وه سوتێنران. 60-80 هه‌زار که‌سیش بۆ ناو تورکیا هه‌ڵاتن.
-------------- سه‌رچاوه‌کان--------------
Genocide in Iraq
The Anfal Campaign Against The Kurds
Middle East Watchالقسوه و السمت، کنعان مکیهله "گۆڤاری کۆنتراکت ژماره‌ی یه‌ک ساڵی 1998"دا یەکه‌م جار بڵاوکراوه‌ته‌وه.************************************************
https://www.facebook.com