کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


Thursday, 11/09/2014, 12:00

1536 بینراوە







360 رۆژ لەمەو پێش لەهەرێمى كوردستان كاندیدو لیستەكان بۆ پەرلەمانى هەرێمى كوردستان كۆمەلێك بەڵێنى سەر سورهێنەریان بەخەلك وجەماوەردا لەبوارى (سیاسى و كۆمەلایەتى وئابوورى و پەروەردەو تەندروستى و رۆشنبیرى و خزمەتگوزارى ...) دا دەنگدەر ؛بەڵێن و پەیمان و هاوارى بەرزى دەبیست بەختەوەر دەبوو خەونەكانى لەناو قاموسنامە وبەلێننامەكانى كاندیدەكاندا رەنگاڵە دەبوون, ئەگەر یەكەم لاپەرەى قاموسى بەلێننامەكانیان بكەینەوە بەهاوارەوە دەیان ووت: پارێزەرى بوێرى مافەكانتان دەبین و گەندەلى لەڕیشەدەردەهێنین وموچەى فەرمانبەرو مامۆستایان زیاددەكەین و وەمووچەى پەرلەمانكارو پلەتایبەتیەكان كەم دەكەینەوە , دۆسیەى داهات و نەوت و دۆسیەى بێسەرو شوێنانى كوردستان ئاشكرادەكەین و تاوانبارانى ئەنفال و كیمیاى بارانى كوردستان لەجاش و مستەشارەكان لەبەعسى و كاسەلێسەكانى سەدام رادەستى دادگا دەكەین تاوەنبارانى 17شوبات رادەستى دادگادەكەین و بێشمەرگە بەنیشتیمانى دەكەین و هاولاتى و قەلەم ئازاد دەكەین بەلام , ئەفسوس و مەخابن هەزارو یەك بەڵێن بوونە خەونى ئەرخەوانى بۆ جەماوەر لەیەكەم دەستپێكى دیارى دەسەلات بۆپەرلەمان ئەوەیە كەپەرلەمان ناتوانێت لێپرسینەوە لە هەڕمى دەسەلات بكات , خەڵك بفرێنرێت و سەرۆكى لیژنەى مافى مرۆڤ لەپەرلەمان قسە لەسەردۆسییەكەبكات و داواكار بێتەسەر خەت و بەقسەى بازارى دایبنێت , سێ لایەنى ئۆپۆسیۆنى پێشووش بۆنمونە لەجیاتى مووچە و داهات شەفاف بكەن مانگیان كردە 70 رۆژ ئەوكات مووچە دەدەن وەزیرى دارایش نوقەى لێناێت و وەزارەتى پێشمەرگەش بە حیزبى زیاتر كراو ئەوجار بەشەخسەنەشى بۆزیادكرا ، كارەباش بووتە ترافیك و پێوەرى پارەكەش هى دوو مانگە بەلام زەربى نرخى مانگێك ناكرێت و تالەسەر هاولاتى گرانبێت ئەمەش دیارى كارەبایە ,یەكەم خەلاتى وەزارەتى كشتوكاڵیش تەنها ئەوەبوو شووتى و تەماتى دەرەكى قەدەغەكرد لەجیاتى منافەسەى ناوخۆى بەهێزبكات ركابەرى چەندیەتى وچۆنیەتى دەرەكى پێبكات , لەگەل هەموو ئەمانەش لەژێر ئاگاى كۆنە ئۆپۆزسیۆن و دەسەلاتى كۆن ونوێ بەنزین لەسەر هاوولاتیان گرانكراو پەرلەمانیش كارتى سوورى لە وەزیرو ئەنجومەنى وەزیران بەرزنەكردەوە , جگەلەمەش لیستەكانیش بەڵێنیاندەدا دەستوور بگەریتەوە پەرلەمان و پاكێجەكانى چاكسازى جێبەجێ بكەن وبەلام ئەمەش چووە ناو ووتە نەستەقانى تریانەوە سەدان بەڵێن و بەبێ هیچ كردار دواى سالیك ژانى گەل هەرزیاد دەكات ، دەسەلاتیش لەكاتى هەلبژاردن هەمان ئاوازى هەبوو بەلام كورد وەتەنى پوش؛ لەكایە ناگیرێت چونكە ئەوان 23 سال بوو نەیان توانى چاكسازى بكەن بۆیە ئەم كات بەتاى هەڵبژاردن دادەنرا , ئیستاش پەرلەمان و بوەتە فلچە بۆشاردنەوەى هەڵەكانى دەسەڵات و لەراستى دا زۆرێك لەبیرمەندان و نوسەران و رۆژنامەنووسان وادەزانن كە دەسەلاتى كۆن گۆڵى لە ئۆپۆزسیۆنى كرد و دەستە چەورەكانى 23ساڵەى بەئەوان دەسرێت و گەمە بەژیربێژ یان دەكرێت و ئیستا ئەوان بوونە فەڕاش بۆ جوان كردنى مالى دەسەلاتى كۆن بەلێنەكانیش كرانە قوربانى 6 ملیۆنى مووچەى مانگانەیان , چەند ئەندام پەرلەمانێك ئەداى كاریان باشە "بەلام وا مەدەنى ترە تیكڕاى ئەندام پەرلەمانەكان دەست لەكار بكێشنەوە چونكە پەرێزیان دیار نیەو لەچوار سال وا سالێك رۆشت بەلام هیچ نەدیترا واتە: 25 % دەرفەت و كات و كاریان رۆشتووە بەلام سفر(25 و0 %)لەكاریان نەكردووە كەواتە تازووە باداواى لێبوردن لەجەماوەربكەن و بڵین بمان بەخشن ئەى جەماوەر ... میللەت دەڵێت ئیمە 111پاریزەرى خۆمان لەپەرلەمان دانابوو بۆ كار بەلكو ئێستا دەڵێن ئیمە 111كەسمان تەعین كرد بۆمووچەى بەرز ، جەماوەر دەڵێت: ئەگەر وانیە بۆ سەحبى سیقە لە وەزیرە كەم تەر خەمەكان و كابینە و دام ودەزگا كەم تەر خەمەكانى حكومى ناكەن ، بەڵكو لەپارێزەرى گەلەوە بوونە پارێزەرى دەسەلات و گیرفان ..!! كەواتە لەسێ سەحبى سیقە زیاترى نیە !؟سەحبى سیقەى جەماوەر یاسەحبى سیقەى حكومەت یاسەحبى سیقەى پەرلەمان ..

جــەعفـەر ســەروكــانى



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)