روونكردنەوەیەك لە پرۆژەكانى پارێزگاى سلێمانى سەبارەت بە بودجەى پرۆژەى كۆگاى سوتەمەنى.
Wednesday, 25/02/2009, 12:00
1877 بینراوە
هەواڵیك لە ماڵپەرەكەتان بڵاو بۆتەوە بەناوى (ئەمڕۆ گەورەترین كردەى تاڵانكردنى (سەتو) لەسلێمانى ئەنجامدرا) بڵاو كراوەتەوە, دیارە زۆرجار كەناڵەناوخۆیى و هەروەها ماڵپەرەكانیش بەبێ بەدواداچوون بۆ زانیاریەك یان هەواڵێكى بیسراو یان بینراو , بڵاو دەكرێتەوەو ئەبێتە مایەى بەلاڕێدا بردنى خوێنەران, سەیرە كە هیچ لایەك نە لە دیوانى پارێزگا‌و نە لە ئەنجومەنى پارێزگا برى بودجەى كۆگاى سوتەمەنیان بە برى 000 000 200 دووسەد ملیۆن دۆلار رانەگەیاندووە, بگرە پێش تەواوبوونى و هەروەها ساڵى رابردوو ئێمە برى ئەو بودجەیەمان لەچەندین كەناڵى ناوخۆیى‌و بیانى روون كردۆتەوە كە ئەو پرۆژەیە برى 14 ملیار دینارى بۆ تەرخان كراوە, خۆشبەختانە ئەو پرۆژەیە كە لەلایەن كۆمپانیاى (كڵپە)ەوە ئەنجامدراوەو لەوادەى یاسایى خۆى پرۆژەكە تەواوكراوە تەنها برى.
000 500 11 یانز ملیۆن‌و پێنج سەد هەزار دۆلارى تێچووە, بۆیە ئەشێ هەم ماڵپەرەكەتانو هەم هەواڵنێرەكەتان ژمارەى بودجەكەى بە هەڵە لێدابێت.
لەگەڵ رێزدا..
ئەندازیار
دانا عبدالكریم حمە ساڵح
لێپرسراوى پرۆژەكان لە پارێزگاى سلێمانى
کوردستانپۆست:
دیاره ئه‌وه‌ی ئێمه بڵاومانکرده‌وه ده‌رهه‌ق به" کرده‌ی تاڵانی " ، ریپۆرتاژێکه ، کۆمه‌ڵی سه‌رچاوه‌ی تێدا ئاماژه بۆ کراوه ، له‌وانه سایتی: "بابل" که ئه‌ویش له" پوکمیدیا "ه‌وه وه‌ری گرتبوو.
که‌واته ئه‌وه‌ی ئێمـه بڵاومانکردبۆوه شیکردنه‌وه‌ی هه‌واڵیکه به شێوازی ریپۆرتاژ.
ئێمه سوپاسی روونکردنه‌وه‌که‌ی لێپرسراوى پرۆژەكان لە پارێزگاى سلێمانى ده‌که‌ین ، چونکه له کۆتادا ئێمه ته‌نها ئامرازێکی راستگۆین بۆ گه‌یاندنی راستییه‌کان به خه‌ڵکی کوردستان.
لێره‌دا ده‌بێ بڵیین: روونکردنه‌وه‌که‌ی لێپرسراوى پرۆژەكان لە پارێزگاى سلێمانى که‌موکوڕی تیایه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نهداوهتهدهست بۆ سه‌لماندنی پێچه‌وانه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت راستییه‌کان بخرێته‌ڕوو ، داواکارین فایلی پرۆژه‌که‌مان بۆ ره‌وانه بکه‌ن ، به تایبه‌تی په‌ڕاوی : جاڕدانی پرۆژه‌که ، کۆمپانیا به‌شداربووه‌کان ، مه‌حزه‌ری کردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌کان ، شیکردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌کان و ئیحاله و گرێبه‌سته‌که"، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆکۆمێنتانه نه‌بێت ، تۆمه‌ته‌که راسته،روونکردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی دیسان سه‌رباری تاڵانییه‌که ده‌یانه‌وێت خۆڵ له چاوان بکه‌ن و به روونکردنه‌وه‌یه‌کی چه‌ند دێریی تاڵانییه‌کی ئاوا دیزه به‌ده‌رخۆنه بکرێت.
داواش له خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین زانیاریمان ده‌رهه‌ق به کۆمپانیای "کڵپه" بۆ بنێرن که خاوه‌نه‌که‌ی کێیه و چه‌ند کاری له‌م جۆره‌ی جێبه‌جێکردووه ؟!
ئەندازیارێک