زه‌نگی یه‌کگرتن/ ئاگادار کردنه‌وه
Monday, 22/02/2010, 12:00
ئه‌ی کوردینه له گه‌ڵ یه‌کتر
ڕاستگۆ وه‌ك برا بن
بۆ چاره‌ی ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌ت
پێویست به یه‌کتر ئه‌بن
به جودایی زۆر زه‌حمه‌ته
هیچ گه‌لێك سه‌ر ناکه‌وێ
گه‌ر بته‌وێ وڵات سه‌رخه‌ی
هه‌وڵێکی زۆری ده‌وێ
غافڵ مه‌به له ئاست دوژمن
پشتوێنی لێ مه‌که‌وه
دۆست و دوژمنت بناسه
وریابه بۆی مه‌خه‌وه
واز له به‌رژه‌وه‌ندی بێنه
سه‌رکه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتن
سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌ر کورسی نا
بڕۆ به‌ره‌و پیشکه‌وتن
ئه‌م هه‌له له ده‌ست خۆت مه‌ده
ئه‌مرۆ هه‌لت له باره
سه‌روه‌ت که به قوربان گه‌لت
نه‌ك گه‌لت به قوربان پاره
شه‌هیدانت له بیر نه‌که‌ی
که گیانیان کرد به قوربانی
کوردوستان موڵکی هه‌موانه
ئاگادار به بیزانی
چه‌نده‌ها به کۆرپه‌ی ساوا
له‌گه‌ڵ دایکی شه‌هیدان
ئازار‌و زوخاویان نۆشا
له‌ڕێگای خاک و نیشتیمان
هه‌وڵێ بده‌ن بۆ گه‌لی کورد
به‌سه ئیتر شه‌ڕه کورسی
زۆربه‌ی گه‌لت ڕه‌ش و ڕوتن
هه‌تا که‌ی لێیان ناپرسی
هه‌ر له ئێستاوه پێت ئه‌ڵێم
بیرکه‌وه وه‌ره‌وه هۆش خۆ
ڕاستگۆ بن له گه‌ڵ یه‌کتری
به‌سه ئیتر شه‌ڕه په‌ڕۆ
وڵاتانی هه‌موو جیهان
به‌دڵسۆزی و به یه‌کگرتن
گه‌یشتن به مافی خۆیان
به‌رده‌وام به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن
به خوێنی پاکی شه‌هیدان
ئارامه ئه‌مڕۆ کوردوستان
یه‌کگرن هه‌موو گه‌لی کورد
با ئیتر نه‌بین سه‌رگه‌ردان
دوژمنان به فێڵه ئه‌مڕۆ
بیخه‌ینه ناو گۆڕستان
سڵاو له هه‌موو گه‌لی کورد
نهعلهتیش بێ له دوژمنان
با جارێکی تر نه‌بینم
گه‌لی کوردم شکست بێنێ
سه‌ری ماریش پانکه‌مه‌وه
که بۆ کوردم سه‌رده‌ربێنێ
-----------------------------------------------
دابڕان/دابڕانی گه‌نجێك له خۆشه‌ویستی دایك بۆ ساڵانێکی زۆر درێژ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی
نه‌ما تاڵێك ڕه‌شی سه‌رم
بوو به به‌فر قه‌ندیل ئاسا
ده‌ریای فرمێسك له‌لای من بوو
بزه‌و خه‌نده‌م لێ هه‌ڵ گیرا
مۆمی چاوه‌ڕوانیم سووتا
هیچ خۆڵه‌مێشێکی نه‌بوو
ده‌ست و قاچم هێزیان نه‌ما
خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌کی ماندوو
ده‌ستم دایه گۆچانهوهو
له سه‌ر زه‌وی خۆم ڕاناگرم
وه‌ستان له‌سه‌رقاچی له‌رزۆك
به دو ده‌ستم گۆچان ئه‌گرم
گۆچانم له زه‌وی بڕی
خه‌ریك بو بده‌م له‌شه‌قه‌ی باڵ
به خۆم زانی کاتێ که‌وتم
به زه‌ویم دا وه‌كو منداڵ
گوێم لێ بودهنگێك هاواری کرد
ئاخ دایه گیان کاتێك که‌وتم
یهکسهرکه خه‌ریك بوههستمهوه
له جێ ی گۆچان ده‌ستی گرتم
پێ ی وتم ها بگره ده‌ستم
له‌جێ ی ده‌ست وقاچ وگۆچان
که‌وتمه سه‌ر پێ به توانا‌و گوڕ
هه‌ر وه‌کو دایکه‌که‌ی جاران
که پێ ی وتم ئه‌ی دایه گیان
سه‌ری خسته ناو له‌پی ده‌ستم
وه‌کو جاران گه‌رایه‌وه
هێزو گوڕ‌و توانا‌و هه‌ستم
به سینگمه‌وه توند گوشیم و
به کوڵ ماچی ڕومه‌تیم کرد
تا ئازاری ئه‌و ساڵانه
له یاد بکه‌م که لێمیان برد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست