رونكردنەوەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكیتی دیموكراتیخوازانی كوردستانەوە
Wednesday, 15/02/2012, 12:00
جەماوەری دیموكراتخوازی كوردستان
وەك ئاگادارن بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان لەبەرواری 30/6/2007 بەهۆی دەست لەكاركێشانەوەی سكرتیرو سێ ئەندامی سەركردایەتیەوە توشی كێشەیەكی ناوخۆیی بووە وە ، ئەوكێشەیە درێژەی كێشا تا دواساتەكانی لێسەندنەوەی مۆڵەتی دیموكراسیخوازان.ئێمە لەمەكتەبی سیاسی (ی د ك) ئەوە بۆ هەموولایەك رادەگەیەنین كە سەربەخۆیی خۆمان دەپارێزین و رێگە بەهیچ لایەنێك نادەین دەست وەردات لەكاروو باری ناوخۆی حزبمانەوە. وە ئەوەش بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كەجێگری سكرتیری دیموكراسیخوازانی هەڵوەشاوە بەهۆی كەم ئەزموونی لەسیاسەتداو تاكرەوی لەكرداردا ریخۆشكەربوو بۆ دەستوەردانی حزبی دەسەڵاتدار لەكارووباری ناوخۆی حزبمان، وەپاش بریاری لێسەندنەوەی مۆڵەت لە بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان سەركردایەتی ئەو حزبە لەبەرواری 13/1/2012 لەسلیمانی كۆرێكی رۆژنامەنووسی سازدا بۆ سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن و پابەند بوونی خۆی راگەیاند بەبریاری دادگاوە هەرچەند تێبینی هەبوو لەسەر بریارەكە ،وەناوێكی نوێمان راگەیاند بۆ ئەوەی لەو چەند كەسە رزگارمان ببێت كەخۆیان بەمیراتگری دیموكراسیخوازان دەزانی، بەڵام بەداخەوە ئەوكەسەی بەناوی مەكتەبی سیاسیەوە كێشەی بۆ دیموكراسیخوازان دروست دەكرد وائێستا بە بریاری ئاغاكانی كەوتۆتە لێدوانی نارەوا دژی (ى د ك) ئەمەش دوورە لەهەموو بەهایەكی ئەخلاقیەوە. ئێمە بۆ هەموولایەكمان ئاشكراكرد كە كێشەی دیموكراسیخوازان لەكاتەوە تەشەنەی سەند كەسكرتیرو جێگری سكرتێر بەنیازبوون ئەو پارە پاشەكەوتەی دیموكراسیخوازان بدزنوو بیبەن بۆ خۆیان بەبێ ئاگاداری سەركردایەتی، دیموكراسیخوازانی كوردستان بەپێی بەرنامەو پەیرەوی نێو خۆی دەبوایە چوار سال جارێك كۆنگرەی ببەستایە بەڵام سكرتیرو جێگرەكەی دەركیان بەوە كردبوو گەر كۆنگرە ببەستن ئەوان جارێكی تر ئەو پۆستە نابیننەوە لەبەر ئەوە ملیان نەئەدا بۆ بەستنی كۆنگرە ، سەركردایەتی كاتی لەوكاتەدا داوای لەوەزارەتی ناوخۆ كرد كاتێكیان بۆ دیاری بكا ت بۆ بەستنی كۆنگرە وەزارەتی ناوخۆ دووجار مۆڵەتی دیاریكرد بۆ بەستنی كۆنگرە بەڵام سكرتیرو جێگرەكەی ئەو دەرفەتەیان بەهەدەردا تادەرەنجام وەزارەتی ناوخۆ كیشەكەی دایە دادگا ئەوەی سەیر بوو بەلامانەوە وەزارەتی ناوخۆ ئەو دوو كەسەی كردبووە باڵیك لەدیموكراسیخوازان لەكاتێكدا دیموكراسیخوازان خاوەنی شەش مەڵبەندی رێكخستن بوو كەزۆرینەیان داوای بەستنی كۆنگرەیان دەكرد لە ئەدای سكرتێرو جێگری نارازی بوون،ئیمە ئەوە بۆ هەموو لایەك ئاشكرادەكەین كە بارەگای هەولیری بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان لەلایەن سكرتیرو جێگرەكەیەوە دەستی بەسەردا گیراو پاشانیش بەهۆی ئیفلاسی سیاسی و مادیەوە ئەو دوكانە ئیتزاقیە داخرا بەچەندین مانگ پێش ئەوەی دادگا بریاری لێسەندنەوەی مۆڵەتی دیموكراسیخوازان بدات وەداخستنی هیچ پەیوەندی بەوەزارەتی ناوخۆوە نەبووە تەنها كەسیك نەمابوو لەگەڵ جێگری پێشووی دیموكراسیخوازاندا تەنها حۆیی نەبێ..
سەركەوتووبێ خەباتی دیموكراتیخوازان
یەكێتی دیموكراتیخوازانی كوردستان
15/2/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست