بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


تانەر یەڵ دزچیمان پێ دەڵێ

Saturday, 13/09/2014, 12:00



تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی وسەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا بەشە برای سامانی ژێر خانی ئابوری دەسەڵاتی بن دەستی، چووکە دیکتاتۆڕوسەرۆک عەشیرەی بارزان ،، کا مەسعود،، لە رێگای وڕێنەکانی رۆژانەی خۆیدا راستەو خۆ پەیام و ئاگاداری دەداتە کار بە دەستانی بەغدا (جگە لە کوردە بەغداییەکان)و دەڵێ: ئێوە نیگەران مەبن، بەرمیل بە بەرمیل نەوتی هەناردەی خۆتان کە لە ژێردەستی ئەو دەسەڵاتەتاندایە ئاشکرا دەکەم بەڵام ئەو پارەیەی کە لە فرۆشی ئەو نەفتە وەردەگیرێ لە لای ئێمەیە و دۆڵار بە دۆڵار ژماردوومانە وبانکەکانی ئێوەش متمانەی جیهانی لەسەر نییە کە ئەو پارەیە لای خۆتان بێ!
ماوەی نزیک بە ٩ مانگ دەبێ کە بەشە بودجەی سەتا لە حەفدەی باشور لە دەرئامەدی سەراسەی عێڕاق بۆ کوردستان راگیڕاوە و نادرێتە خەڵک. هەموومان دەزانین کە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بە شێوەیەکی رێکوپێک کارێکی هاسان نییە. کۆمەڵگا بە بێ ئابوری بەڕێوە ناچێ.بە دەستی بەتاڵ وحەتاڵ سیستمی سیاسی ناچيتە پێشێ. بۆ ئیسپاتی قسەکەم ئاماژە بە رووداوێکی دڵتەزێن دەکەم. لەسەر شاشەی مێدیایەکی کوردیدا سکاڵای کەسێکم بیست کە پێشمەرگەبووە ولە سێ مانگی رابوردوودا چاوو لوتی لەشەڕدا لەدەست داوە ئەو بەڕێزە دەیگوت: ٣ مانگە کەس لێی نەپرسیوم! من لەسەر خاکی نیشتمان وام لێهاتووە. منداڵ وخێزانم هەیە. کوا ئەوەدەسەڵاتە؟ کە لەمن ناپرسێ؟ کاک مەسعود دەڵێ من پێشمەرگەم! ئێستا بیناییم لەدەت داوە چارەم نییە.
دایکی دەیگوت من حازرم چاوی خۆمی بدەمێ.! ئەو بەشێکی گرینگ لە ژیانی تاڵی ئەو رۆژانەیە کە مرۆڤی کورد بە دەستییە دەناڵێ! ئێمە دەزانین کە لە تورکیا دەسەڵاتێک لەسەر کارە کە بە درێژایی مێژووی سەت ساڵی رابوردوو هەر دەسەڵاتێک لەسەر کار بووە لە کوشتنی ئازادیخوازی کورد کۆتایی نەکردووە. لەوسەردەمەدا کە دێکتاتۆڕی بیانی وخۆماڵی ژێرخانی ئابوری کوردیان کردۆتە زەندۆڵستان بۆ هەناردەکردنی سامانی ئەو نەتەوەیە، وەک بەشە باب لە بارزانی نزیک بونەوە.! من لەسەر ئەو باوەڕيم کە سامانی هەر بەشێک لە کوردستان هی مەموو خەڵکی کوردە کە لە هەر کوێیەک کە دەژین.
گەمەی سیاسی ئەو جارەی کە لەسەر دەسەڵاتی کورد دەکرێ گەمەیەکی تا ئێرە گەرمە. داهاتوویەکی زۆر ناخایەنێ کە هەمیسان سیاسەتی مەزن دەسەڵاتی چووک دەخاتە ژێر پێی خۆی وساتو سەودای جیهانی دەمانباتەوە سەردەمی شێخ مەحمودو مەلامستەفای بارزانی لە باشوری وڵات. ئەوانەی کە ئەوڕۆ بە دۆست لە قەڵەم دراون وچەکی قورسمان بۆ دەنێرن، نیگەرانی کێشەی کورد نین ،نیگەرانی وڵاتەکەی خۆیانن کە چۆن بەرەنگاری ترۆر ببنەوە.
ئاکامی ئەو بارو دۆخە چی لێدێ؟
شاری مەخمور لە شاری هەولێر بە رادەی ٤٠ خولەک بە سەیارە دوورە. ئەو رۆژەی کە دڕندەکانی دەوڵەتی ئیسلامی گەیشتنە مەخمور وقەراربوو بەرەو هەولێر بڕۆن . مەزنترین ترسی مێژوویی کەتە نێو بنە ماڵە بارزانی. چون دەیانزانی ئەوانە بگەنە هەولێر چمان بەسەر دێنن. پەیوەندی بارزانی بە جێگری ئۆباما (جۆبایدن) سرنج راکێش بوو. لە کۆشکی سپی هەستیان کرد کە بنە ماڵەی بارزانی ترساون.چون هەڵسوکەوتی ئەوانەیان لە شاری موسڵ دیتبوو. ترسی لەدەست دانی دەسەڵات ولەدەستدانی دابەزینی ورەی ئەو بنە ماڵەیە وایکرد کە بە ئامریکا بڵێن: ئێمە خۆمان دەپارێزین، پێگەی نیزامی ئێوە لە دەرەوەی هەولێر لە مەترسیدایە! ئەگەر فریامان نەکەون هەمووی بە تاڵان دەڕوا.
بۆیە هێرشی هەوایی ئامریکا بەو شێوەیە دەستی پێکرد و توانی گورزی مەزن لە هێرشبەرانی دەوڵەتی ئیسلامی بدا. دەسەڵاتی سەقەت کۆمەڵگای لاوازو بێ ئیرادە دەخوڵقێنێ.شایی ولۆغانی خەڵکی هەژارلەو کاتەدا جێگای سەرسوڕمانە! کە دەستی بیانی بۆ ژیانی مێژوویی ئێمە نرخ دیاری بکا! چەکی قورسی بیانی سەرکەوتنی ژیان بە منداڵی کورد تۆمار بکا! لە چەند رۆژی رابوردوودا سیاسەتی ئامریکا لە حاند پێگەی ،، ئینجرلیک،، گۆڕاوە. واوێدەچی لە دیداری چەند رۆژی رابوردوودا ئەردۆغان و ئۆبامادائیزنی نە نەدراوە لەوێڕا هێرش بکرێتە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی. بۆیە ئەو پێگەیە هێدی هێدی دەگوێزرێتەوە بۆ هەولێر! یانی ئەو پێگەیە دەبێتە پێگەی ئەمریکی، ناتۆیی.
تانەیەڵدز، بەرەگەز مەغولێکە کە لەسەردەمی خۆیدا تاتارەکان بۆ بژیوی ژیانی خۆیان پەڕاکەندە بون.ئەو رێژەیەی کە ئەوڕۆ دەوڵەتی تورکییەیان پێک ناوە هەمان رەگەزی مەغولەکانی ئەو سە ردەمن. ئەو کەسایەتیە رۆژانە بە وڕێنەکانی خۆی پەیام دەدا بە بەغداو دونیای دەرەوە کە رێژەی فرۆشی نەفتی ئەو دەسەڵاتە ١١ میلیون بەرمیل (بڕێک زیاتر) نەفەتە . بەڵام پارەکەی لەلای ئێمەیە و نەختە نەختە دەیدەین بە ئێوە. ئەو شیوە هەناردە کردنی نەفتی باشور دەکەوێتە سەر شێوەی سیاسەتی / کاتی /. لە حاڵی حازردا ئەو رێکارە گەرمە بۆ داهاتوش سیاسەتی مەزنی ناو نەتەوەیی بڕیاری سەرەکی دەدا.ئەوکاتە کە بەختی بارزانی کە ساڵێ سەرۆکایەتی ماوە رووی لە لاوازی کردووە، چون بەداری زۆرێ تەنیا دوو ساڵ توانیویە درێژە بە دەسەڵات خۆی بدا .لەبیرمان نەچێ ئەو شەڕەی کە ئێستێ بە پێشمەرگەی دەکەن لە روانینی یەکەمەوە ئەگەر شەڕی داعش بێ ،لەروانگەیەکی دیکەوە پاراستنی ئەو سیستمە گەندەڵەیە کە ئامریکا وئورووپی زیاتر قازانجی لێ دەکەن .ئێستێ پێمان خۆش بێ یان ناخۆش هێزی پێشمەرگە بەشداری جەنگێک بووەکە هەرئان دەتوانێ لە لایەن بڕیاردەری سەرەکی توشی نەهامەتی بێ.هیچ ئەقڵێک ئەوە وەرناگرێ کە ٢٢ وڵاتی عەڕەبی فیدای دەسەڵاتێکی عەشیرەگەری بکرێ. رێک ئەوەی کە بەسەر مەلامستەفایان هێنا بەسەر ئەوانەشی دێنن بەڵام بە شێوازێکی سەردەمیانە.
جەعفەر کەریمی
١٣/٩/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە