کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تۆ هه‌ر له‌دڵی من دای

Thursday, 17/10/2013, 12:00

1494 بینراوە





1
هێندە
له‌تۆوه‌ نزیك بووم
كه‌ خه‌ڵكی تر
به‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ تێده‌په‌ڕن
هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كه‌م
تۆ...ته‌نها تۆ...
لێمه‌وه‌ نزیك به‌!.
2
گه‌ر به‌ناوی تۆ
ده‌ستم پێكرد
له‌ئاكامدا ده‌گه‌م
به‌خودی خۆم
له‌كۆتایش هه‌ر ده‌گه‌مه‌وه‌
به‌تۆ...
چونكه‌
له‌ناخی من تۆ هه‌یت!.
3
له‌ئامێزت بگرم
قژی ره‌شت
تێكه‌ڵ به‌قژم ده‌بێ
هه‌ر هه‌مان شێوه‌ی ده‌ستم و
بۆنی ئامێزمت هه‌یه‌
سێبه‌ره‌كه‌م
ونت ده‌كات
هه‌روه‌ك به‌ردێك به‌ئاسمانه‌وه‌!.
4
ده‌زانی...
تاكو شه‌پۆلی روناكی
له‌نێو ماچدا
به‌گه‌رم و گوڕی ببریسكێته‌وه‌
تاكو شنه‌ با
بۆن و به‌رامه‌ی گوڵ بپرژێنێ
تاكو ئه‌ستێره‌كان
له‌ئاسمان بجریوێنن
تۆ هه‌ر له‌دڵی من دای!.
5
بیرت بێت...
تاكو زانست بێ په‌روا
پایدۆزی دۆزینه‌وه‌ی
سه‌رچاوه‌كانی ژیان بێ
تاكو هه‌لدێره‌كانی ده‌ریا و
فراوانی ئاسمان
له‌به‌ره‌نگاریدا بن
باران و بیابان
چاوه‌روانی یه‌كتر بن
تۆ...ته‌نها تۆ..
له‌ئامێزمای!.
6
ئه‌و رۆژانه‌ بیر ناچنه‌وه‌
به‌بێ ئه‌وه‌ی لێومان
بزه‌یه‌كی لێ سه‌وز بێ
دڵمان خۆش بوو
به‌شادی ده‌رده‌كه‌وتین
هیچ فرمێسكێ
كانی چاوه‌كانی
جێ نه‌ده‌هێشتین
بۆ ئه‌وه‌ی
له‌چاوی یه‌كتر
بمێنین و
له‌دڵی یه‌كتر
ژیان بكه‌ین!.
7
ده‌بێ پێم وت بی
تاكو دڵ و مێشك
به‌رده‌وام
له‌ململانێدا بن
تاكو هیواو ئاوات و بیره‌وه‌ری
له‌ئارادا بن
تۆش له‌خوێنمی و
به‌نێو دڵم گوزه‌رده‌كه‌ی!.
8
بیرت ده‌كه‌م
تاكو چاوه‌كان
ره‌نگی ئه‌و چاوانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌
كه‌ لێیان ده‌ڕوانن
تاكو ده‌م لێوه‌كان
به‌ ئاهو ناڵین
وه‌ڵامی لێوانی تر ده‌ده‌نه‌وه‌
تاكو ماچێك
دوو جه‌سته‌ ئاوێته‌ ده‌كات
تاكو ناوی رۆمی و جولیت بێت
تۆش هه‌ر ده‌مێنیت
له‌نێو جه‌سته‌و رۆحی مندا!.




ده‌ریا ره‌واندزی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)