کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كۆشك و باخە شەست دۆنمیەكەى دكتۆر بەرهەم كردار شەرتە لەنزیك تاسڵوجە ببینن

Wednesday, 16/11/2011, 12:00






یەكێك لەدەستكەوتە هەرە گرنگەكانى كابینەكەى جەنابى دكتۆر بەرهەم بەباخكردنى دەشت و دەوەن و شاخ و قەدپاڵەكانى ئەم كوردستانە قەشەنگەبوو بۆ موڵكى تایبەتى هەندێ بەرپرسى گەندەڵ و بازرگانەكانى شەریكیان ، بەجۆرێ كەتەواوى دانیشتوانى بەدبەخت و كەمدەرامەتى هەرێم بەهۆى گەڕانەوەى سیستمى دەرەبەگایەتى نوێوە لەسروشتى وڵاتەكەى خۆیان بێبەش بوون كەموڵك و مافى گشتیە .
بڕۆن لەودیو شاخى ئەزمەڕ و گۆیژەوە تەماشاكەن بزانن كێ ئەتوانێ لەناو باخ و پاڵاس و باخە دەیان دۆنمییەكانى فیرعەونەكاندا و لەناو سەدان كیلۆمەترى دیوارى تەلى دڕكاویدا چوار مەترى چوارگۆشە بدۆزێتەوە بەخاڵى تاكو لەگەڵ خێزان و منداڵەكانیدا سەیرانێكى هێمنى تیا بگوزەرێنێ ؟! ، جاران هەمان تەلى دڕكاوى لەچواردەورى رەبایەكانى رژێمى بەعس ئەو ناوچەیەیى كردبۆوە ناوچەى موحەرەمە بۆ هاوڵاتیان ، ئیستا تازە دەرەبەگەكان بەدەستوورى باخەكانیان بەهەمان شێوە ئەو ناوچانەیان كردۆتە ناوچەى موحەرەمە ، ئاخر ئەبێ جیاوازییەكە بۆ هاوڵاتى داماو و هەژار چیبێت كەهەمیشە و لەهەموو سەردەمەكاندا هەر سووتەمەنى بووە .
دكتۆر بەرهەمى كردار شەرتە ساڵى پار لە مێرگە پان زیاتر لەسەد دۆنم زەوى كشتوكاڵى كڕى و سیاج بەستى كرد و بەوهۆیەوە نرخى زەوى لەو ناوچە شاخاویانەدا بەئەندازەى نرخى زەوى لە لەندەن بەرزكردەوە ، نوێترین باخى قەشەنگى دكتۆر بەرهەم لەبنارى چیای گڵە زەردەى نزیك تاسڵوجەیە نزیك بارودخانە كۆنەكە ، كە رووبەرەكەى شەست دۆنمە و بەرێگاى تایبەتى و لەسەر حسابى بودجەى وەزارەتى شارەوانى بەپشتى گوندى دێلێژە و گوندى جێشانە و شارۆچكەى تاسڵوجەوە بەستراوەتەوە ، تەواوى كەرەستەى پاڵاسە مەزنەكەى ناو ئەم باخە پان و بەرینە لەتوركیاوە ئیستراد كراوە و جارى واهەبووە زیاتر لەچل تڕێلە لەیەك رۆژدا لەو باخە كەرەستەى بیناسازیان داگرتووە و تێچون و مەسروفاتەكانى بەدەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت .
ئەوەى لەم وێنەیەدا ئەبینن وێنەیەكى باخەكەى دكتۆر بەرهەمە كەلەسەر شەقامى نزیك راپەڕینەوە گیراوە و بەهۆى بڵاوەپێكردنى چەندین خاڵى پارێزگارى فەوجە تایبەتەكەى دكتۆر مرۆڤ لەوە زیاتر ناتوانێت بچێتە پێشەوە ، بەڵام كۆشكەكەى خاوەن شكۆ دكتۆر بەرهەم لەدوورەوە لەبەرزترین لووتكەى چیاكەدا دیارە ، كەبەتایبەتى دكتۆر خۆى ئەم خاڵەى بۆ دروستكردنى كۆشكەكەى هەڵبژاردووە كەبەسەر هەردوو دیوى سلێمانى و دێلێژەدا ئەڕوانێت ، ئەمەش تەواو كلتوورى خودى سەدام حسێنى گۆڕبەگۆڕە كەلەهەشتاكانى سەدەى پێشوودا بەرزترین لووتكەى چیاى ساراى هەڵبژارد بۆ دروستكردنى مەزنترین كۆشك بەوێنەى دكتۆر بەرهەم ، بەڵام سەدام فریای ئەوەنەكەوت شەوێكى تیا بەرێتە سەر نوخشە بێت لەجەنابى دكتۆر بەرهەم و سڵاو لەو رۆژەى میللەتى چەوساوە بەپاچ و نوێڵ تەخت و تاراجى ئەمجۆرە كۆشكانە بەسەر فیرعەونەكانى ناویاندا ئەڕمێنێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە