کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ریپۆرتاژێکی گرنگی کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دکتۆر که‌مال میراوده‌لی..

Friday, 17/07/2009, 12:00


-په‌رله‌مان چه‌ندین ساڵه‌ نازانی‌(17%)بودجه‌كه‌ی‌ كوردستان چه‌نده‌ ؟
-وه‌زیری‌ دارایی‌ نازانێ‌ پاره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم چه‌نده‌؟
-سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان نازانێ‌ پاره‌ی‌ حزبه‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ چه‌نده‌؟
-ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ هه‌ردوو حزبه‌كه‌ش پێیان راگه‌یاندوم كه‌ ئه‌وان نازانن سه‌رۆكه‌كانیان چی‌ له‌و پاره‌یه‌ ده‌كه‌ن".

راپۆرتی‌ دڵشادهه‌رته‌لی‌-هه‌ولێر

دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی‌ كاندیدی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌كۆنگره‌ێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ عێراق،بوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌سعود بارزانی‌ و شار به‌شار بۆی‌ ئه‌گه‌ڕێ‌ و ریكلامی‌ بۆ ده‌كات و ئه‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئێمه‌ و شه‌هیدانی‌ خۆش ده‌وێ‌ و به‌ كوێرای‌ چاوی‌ دوژمنان كاك مه‌سعود هه‌ر سه‌رۆكه‌ و ده‌نگی‌ پێبده‌ن،كه‌ ئه‌وه‌ش خروقات و پێچه‌وانه‌ی‌ سایه‌.
سه‌ر له‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌13/7/2009،دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی‌ كاندنیدی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ئوتێلی‌ سه‌فیر له‌شاری‌ هه‌ولێر،كۆنگره‌ێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن سازكرد و تیشكی‌ خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌ خۆی‌ و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ هه‌ستیاری‌ ئه‌مرۆی‌ كوردستان.
له‌سه‌ره‌تای‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی‌ باسی‌ له‌ خۆ كاندیدكردنی‌ خۆی‌ كرد كه‌ ئه‌و بۆ ته‌حه‌دا و دژایه‌تی‌ هیچ كه‌س و حزبێك و گرۆهێك نه‌هاتووه‌،ئه‌و وتی‌:"ده‌رفه‌تێك دروست بوو كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی‌ كرده‌وه‌ كه‌سه‌رۆكایه‌تی‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژێریت،منیش ویستم ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌كاربهێنم بۆ ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تی‌ گه‌له‌كه‌م بكه‌م و پشگیری‌ پڕۆسه‌ی‌ دیموكراتی‌ له‌وڵاته‌كه‌م دا بكه‌م،من بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌هاتووم،به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ هاتووم ده‌سه‌ڵات بگێڕمه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك".
دكتۆر كه‌مال ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و پێشنیازی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم لاده‌بات به‌پشتیوانی‌ په‌رله‌مان و ئۆپۆزسیۆن و رای‌ گشتی‌،ئه‌و ده‌یوت:"هه‌وڵده‌ده‌م پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نه‌مێنی‌ و له‌جێ‌ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی‌ پیران دروست بكه‌م".
له‌باره‌ی‌ گۆڕینی‌ كه‌لتوری‌ سه‌ركردایه‌تیش،میروده‌لی‌ ده‌یگوت من سه‌ر كرده‌ به‌وه‌ ده‌زانم كه‌ له‌ناو خه‌ڵك بێ‌ و گوێیان لێبگرێ‌،كه‌(1000)هه‌زار وشه‌ ببیستی‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ وشه‌یه‌ك بڵێت. له‌به‌شێكی‌ تری‌ قسه‌كانی‌ دا ئه‌و پاڵێوراوه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌یكاته‌ نه‌ریت كه‌ مانگی‌ جاریك بچێت بۆ په‌رله‌مان"بۆ ئه‌وه‌ی‌ داوایان لێبكات كه‌ به‌ئاره‌زووی‌ خۆیان پرسیاری‌ لێ بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی‌ چاره‌نوساز كه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان گرنگه‌".
باسی‌ له‌وه‌شكرد ده‌بێت په‌رله‌مانتاران به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی‌ خه‌ڵك بكه‌ن و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك"دوو تاسێ‌ چوار دانیشتنی‌ په‌رله‌مان هیچ چالاكی‌ نه‌بوو پێویسته‌ ته‌جمیدبكرێت".
میراوده‌لی‌ ئه‌وه‌شی‌ وت:"ده‌یكه‌م به‌عاده‌ت كه‌ زۆر له‌ سه‌رۆكه‌كان له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپی‌ هه‌یانه‌ كه‌ مانگی‌ جارێك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ هه‌موو میدیاكان دابنیشم و به‌ئاره‌زووی‌ خۆیان پرسیار بكه‌ن،من ره‌خنه‌ له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌گرم كه‌ به‌ ئازادی‌ به‌دواداچوون ناكه‌ن و ره‌خنه‌ ناگرن".
دكتۆر كه‌مال میروده‌لی‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ ته‌وه‌ره‌ی‌ دووه‌می‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌و"چالاك كردنی‌ په‌رله‌مان ده‌بێت"به‌قسه‌ی‌ ئه‌و"په‌رله‌مان ده‌بێت نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ گه‌ڵ بێ‌ و ده‌بێ‌ هه‌موو بڕیاره‌ چاره‌نووسازه‌كان بریاری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ بێ‌،بڕیاری‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت و كۆنتراكته‌كان و پرۆژه‌كان و سه‌رف كردن و بودجه‌ بێ‌،ده‌بێ‌ هه‌مووی‌ له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ربچێت و بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئاگای‌ له‌وردودرشتی‌ مه‌سه‌له‌كان بێ‌".
باسی‌ له‌بردنی‌ هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ كرد كه‌ بردنه‌كه‌ی‌ شه‌رعی‌ نه‌بووه‌و ده‌ی‌ گوت ئه‌گه‌ر به‌بڕیاری‌ په‌رله‌مان نه‌بووبێ‌،هیچی‌ شه‌رعی‌ نه‌بووه‌ و به‌پێ‌ یاسا بۆ میلله‌تی‌ ده‌گێرینه‌وه‌.
باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ ئه‌و به‌ناوی‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ كوردستان سێ‌ به‌شه‌،به‌شی‌ یه‌كه‌م ده‌ستووری‌ كردن و دیموكراسی‌ كردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌،به‌شی‌ دووه‌م دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌،به‌شی‌ سێیه‌م بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵیه‌.
میراوده‌لی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد بارودۆخی‌ ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌هه‌موو چین وتوێژه‌كانه‌وه‌ باشتر ده‌كات.
ناوبراو باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ كه‌س نازانی‌ بودجه‌ی‌ كوردستان چه‌نده‌؟،ئه‌و ده‌یگوت:"په‌رله‌مان چه‌ندین ساڵه‌ نازانی‌(17%)بودجه‌كه‌ی‌ كوردستان چه‌نده‌؟،به‌گوێره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌(8-9)بلیۆن دۆلار كه‌متر نیه‌،جگه‌ له‌پاره‌ی‌ پارێزگاكان و پاره‌ی‌ ناوخۆ و پاره‌ی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ قاچاغ،كه‌ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی‌ زۆره‌ و په‌رله‌مان نازانێ‌ چه‌نده‌؟،وه‌زیری‌ دارایی‌ نازانی‌ پاره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم چه‌نده‌؟،سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان نازانێ‌ پاره‌ی‌ حزبه‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ چه‌نده‌؟له‌كاتێكدا مانگی‌ هه‌ریه‌كه‌ی‌(30)ملیۆن دۆلار ده‌بن،كه‌كه‌س نازانرێ‌ بۆ كوێ‌ ده‌برێ‌،ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ هه‌ردوو حزبه‌كه‌ش پێیان راگه‌یاندوم كه‌ ئه‌وان نازانن سه‌رۆكه‌كانیان چی‌ له‌و پاره‌یه‌ ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌بازاریی‌ ئازادیش،ئه‌و وتی‌:"بازاری‌ ئازاد نیه‌ له‌ كوردستان،بازار قۆرغكراوه‌ له‌لایه‌ن حزب وكۆمپانیا ناشه‌رعیه‌كانیانه‌وه‌ كه‌ هه‌موو وڵاته‌كه‌یان قوتداوه‌،بۆ ئه‌وه‌ی‌ بازار ئازاد بێت ده‌بێ‌ ئه‌و قۆرغكردنه‌ بشكێنین".وتیشی‌:"كاری‌ فرۆكانه‌خانه‌كانی‌ كوردستان ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پاره‌و سپی‌ كردنه‌وه‌یه‌تی‌،گه‌نده‌ڵی‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆربووه‌ تاكار به‌وه‌ گه‌یشتووه‌ به‌نزینی‌ ساخته‌ له‌ فرۆكه‌ش كراوه‌،له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسه‌كان سزا بدرێن،(17)فه‌رمانبه‌ری‌ هه‌ژاریان سزاداوه‌".
له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانی‌ ناوبراو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌زیاترله‌(5000)هه‌زار زیندانی‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی‌ مه‌حته‌ی‌ هه‌ولێر ومه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام و به‌ندیخانه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ دهۆك هه‌یه‌،ناوبراو ده‌یوت:"ره‌نگه‌ ئه‌وانه‌ تاوانبار بن،به‌ڵام خۆ خێزان و منداڵه‌كانیان و خزم و كه‌سوكاریشیان تاوانبار نین،به‌ناشیرینترین شێوه‌ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ‌ و له‌كه‌مترین مافی‌ مرۆڤ وه‌كو سه‌ردان و هاوجووت بوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بێبه‌شن،بڕۆ ته‌ماشای‌ ئه‌و(5000)هه‌زار زیندانیه‌ بكه‌ به‌رپرسێكی‌ گه‌نده‌ڵی‌ تێدانیه‌".
هه‌روه‌ها ئه‌و پاڵێوراوه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ریم،باسی‌ له‌وه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و زیاتر ئازار ده‌دات دابه‌زینی‌ ئاستی‌ زانستی‌ زانكۆكان و قبوڵ خاس و ده‌سوه‌ردانی‌ حزب له‌كاری‌ زانكۆكان و به‌خشینی‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر و دكتۆرا له‌به‌رخاتری‌ حزبه‌،كه‌ ئاستی‌ زانستی‌ زانكۆكان له‌ ئاستی‌ دزاناوه‌ندیه‌،ئه‌و ده‌یوت:"من ئه‌گه‌ر بتوانم له‌هه‌موو شتێك خۆش بم،ناتوانم له‌دارزاندنی‌ زانكۆكان و ئ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ زانستیان خۆش ببم،هه‌ندێ‌ له‌ مامۆستاكان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ نزمه‌ جاسوسی‌ و ده‌ڵڵای‌ به‌سه‌ر قوتابیه‌كانیه‌وه‌ بكه‌ن بۆ به‌رپرسه‌كان".

روونیشیكرده‌وه‌ هیچ ته‌له‌فزیۆنێك رێگه‌ی‌ پ‌ نه‌داوه‌ كه‌ په‌یامی‌ خۆی‌ بگه‌ێنێ‌،ئه‌و ده‌یگوت:"له‌هه‌ر وڵاتێك شتێكی‌ وا هه‌بێت شه‌رعیه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌خرێته‌ گومانه‌وه‌،له‌كاتێكدا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئێستا شه‌و رۆژ زیاتر له‌(10-15)كه‌ناڵ قسه‌ ده‌كات،ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌یه‌كی‌ وه‌كو هه‌ولێر كه‌ زه‌مانحاڵی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێره‌ و به‌پاره‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌رئه‌چێت كه‌ به‌ناشه‌رعیه‌ و دژی‌ یاسایه‌كانی‌ كۆمیسیۆنه‌،هه‌موو رۆژێك وێنه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ بارزانی‌ تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌(12)و سه‌حێك،له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هێره‌ش بۆ سه‌ر خۆم،كه‌ ئه‌مه‌ هه‌موو ناشرعیه‌تی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌رده‌خات".
باسی‌ له‌وه‌كرد له‌چه‌ندین شوێن هۆڵیان نه‌داوه‌تێ‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ وه‌كو له‌ده‌ربه‌ندخان هۆڵه‌كه‌یان لێستاندوه‌ته‌وه‌ و له‌چه‌مچه‌ماڵ ورانیه‌ و قه‌لادزێ‌،ئه‌و ده‌یوت:"ئه‌وه‌ له‌هه‌ر وڵاتێكی‌ تر ببوایه‌ ئه‌مه‌ به‌ دیموكراسی‌ حساب نه‌ده‌كراو تائێستا هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه‌".
میراوده‌لی‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ عێراق،كه‌ سوێندی‌ خوارده‌ كه‌ ده‌بێت عه‌داله‌ت هه‌بێت،ئه‌و ده‌یگوت:"سه‌یرده‌كه‌ین بوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌سعود بارزانی‌ و شار به‌شار بۆی‌ ئه‌گه‌ڕێ‌ و ریكلامی‌ بۆ ده‌كات و ئه‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئێمه‌ و شه‌هیدانی‌ خۆش ده‌وێ‌ به‌ كوێرای‌ چاوی‌ دوژمنان كاك مه‌سعود هه‌ر سه‌رۆكه‌ و ده‌نگی‌ پێبده‌ن،كه‌ ئه‌وه‌ش خروقاته‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ یاساشه‌".
دكتۆر كه‌مال ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌وه‌ی‌ مام جه‌لال ده‌یكات خروقاته‌،من یه‌ك به‌یه‌ك سه‌ردنی‌ قونسوڵی‌ وڵاته‌كانم كردوه‌و ئه‌و خروقاتانه‌م بۆ باسكردون،كه‌یسه‌كه‌ له‌ ئێستاوه‌ دروستده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م شێوه‌یه‌ خروقات به‌رامبه‌ر من كرا،من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیعتیراف به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ناكه‌م و ئه‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌،هه‌روه‌ها به‌یه‌كێتی‌ ئه‌وروپام راگه‌یاندووه‌ كه‌من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی‌ كراوه‌،به‌ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ رازی‌ نابم و بۆ گه‌ره‌ترین دادگای‌ جیهانی‌ ده‌ڕۆم له‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌".
باسی‌ له‌وه‌ كرد دوو كه‌سی‌ خانه‌نیشكراوی‌ پارتی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌عوه‌تیی‌ ناوبراویان كردووه‌ ده‌ركراون له‌گه‌ڵ(8)كه‌سی‌ تر له‌خزمه‌كانی‌ خۆی‌.
ناوبراو وتیشی‌:"نامه‌یه‌كم بۆ مه‌سعودبارزانی‌ ناردووه‌،تكام لێكرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵیش بژێرێ‌ به‌راستی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ سه‌رنه‌كه‌وتنه‌ بۆخۆی‌،چونكه‌ هه‌موو جیهان و كوردستان گۆڕانی‌ ده‌وێ‌،به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ناعه‌داله‌ته‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ و به‌خه‌راپه‌ بۆ خۆی‌ وبنه‌مه‌ڵه‌كه‌ی‌ و كوردستان و چاره‌نووسی‌ مللیه‌ته‌كه‌مان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ من بڕیارم داوه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم نه‌مێنێ‌ و ئه‌نجوومه‌نی‌ پیران بێ‌،با ئه‌و بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پیران بێ‌،تا به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین من و ئۆپۆزیسۆن و هه‌موو حزبه‌كان".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی‌ حزب له‌ حكومه‌ت جیا بكرێته‌وه‌،حزب هه‌موو شتێكی‌ تێكداوه‌،په‌رمان ئیش ناكات و بووته‌ په‌رله‌مانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌،دادگاكانیش ئیش ناكه‌ن،چونكه‌ ئه‌وان قیمه‌تی‌ دادگا نازانن،حزب خۆی‌ یاسایه‌".وتیشی‌:"هه‌موو شتێك له‌م وڵاته‌ ته‌زویره‌،په‌رله‌مان و سه‌ركایه‌تی‌ و وه‌زاره‌ت و زانكۆكان و بڕوانامه‌كان هه‌موویان ته‌زویرن".
له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ چۆن ده‌توانی‌ حكومڕانی‌ بكات له‌ كوردستان كه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ ده‌ست پارتی‌ و یه‌كێتین،ناوبراو وتی‌:"پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئێمه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆمان هاتووه‌ته‌وه‌ و له‌هه‌موو دونیا چاودێری‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كرێت و ئیڕاده‌ی‌ گه‌له‌،به‌ڕه‌ئی‌ من كه‌س ناتوانی‌ به‌رامبه‌ر ئیڕاده‌ی‌ گه‌ل بوه‌ستێ‌،ئێمه‌ ته‌ئكیدمان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ كه‌ گه‌ل ئیراده‌ی‌ خۆی‌ ببێ‌،ئه‌و وه‌خته‌ من گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتم ده‌بێت".
له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ت به‌میلیشیا ناوبردووه‌،له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر كه‌مال میراو ده‌لی‌ وتی‌:"پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان نه‌بوه‌ته‌ سوپای‌ كوردو كوردستان،هێزێك هه‌یه‌ كه‌ هی‌ یه‌كیتی‌ وپارتیه‌ و ملیشیایه‌ و له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كه‌سه‌كان دان و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ میلله‌تی‌ كورد دانین".وتیشی‌:"(200)هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان بۆچیه‌،له‌كاتێكدا له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ تۆپباران ده‌كرێن و هێرشمان ده‌كرێته‌ سه‌ر،ته‌قه‌یه‌كیان نه‌كردووه‌و بۆ شه‌ڕی‌ براكوژیش به‌كه‌یفی‌ خۆیان به‌كارهێنراون".
باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ بۆ(50)هه‌زاری‌ پرۆفیشناڵ،ئه‌وانی‌ تر تا(3)ساڵ مه‌عاشیان بۆ زیاد ده‌كرێ‌ و ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ بواری‌ مه‌ده‌نی‌.
ئه‌و پاڵێوراوه‌ ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو حزبه‌كان وچه‌ندان نامه‌ و نوسراو له‌رۆژنامه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كاك مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌موو گه‌لی‌ كوردستان نه‌بووه‌،ته‌نها سه‌رۆكی‌ حزبه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بووه‌،ئه‌و گوتی‌:"ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود ده‌یه‌وێت وه‌كو كاندید بمێنێته‌وه‌ ده‌بێت واز له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حزبه‌كه‌ی‌ بێنێ‌،پێویسته‌ هه‌رچی‌ ماڵ و موڵكی‌ هه‌یه‌ ئاشكرای‌ بكات بۆ خه‌ڵك،خه‌ڵك متمانه‌ به‌كه‌سێك ناكات كه‌ نه‌زانێ‌ موڵك و سامانه‌كه‌ی‌ چه‌نده‌ و له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ هاتووه‌؟ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ و تاوانێكی‌ به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌تی‌ كورد كردبێ‌،ئه‌بێ‌ ئه‌وه‌ش دانی‌ پێدابنێ‌ و داوای‌ لێبوردن له‌خه‌ڵك بكات و ئاماده‌ بێ‌ كه‌ سبه‌ینی‌ په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌رده‌كات،به‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌ ئه‌ویش وه‌كو هه‌موو كه‌سه‌كانی‌ تر به‌رامبه‌ر دادگا بوه‌ستێ‌،به‌تایبه‌تی‌ كاك مه‌سعود و مام جه‌لال كه‌ به‌رپرسیارن له‌شه‌ڕی‌ براكوژی‌،چاره‌نووسی‌ ئه‌وانه‌ ئاشكرا بكه‌ن كه‌ تائێستا چاره‌نووسیان ئاشكرانه‌بووه‌ و به‌شوێن بزركراوی‌ ماونه‌ته‌وه‌".
له‌باره‌ی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتی‌ ریكلامكردنیشیه‌وه‌ بۆ خۆی‌،وتی‌:"سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌ من زیاتر له‌(70)هه‌زار دۆلاری‌ خۆم زیاتر نه‌بووه‌،(100)هه‌زار پۆسته‌ر و به‌رنامه‌كه‌م بۆ چاپ كراوه‌ له‌لایه‌ن دووكه‌سی‌ خۆبه‌خشی‌ خه‌ڵكی‌ سلمیانی‌،هه‌موو كاره‌كانی‌ تریشم له‌پاسه‌وان و ئۆتۆمبێل وخواردن و هاتووچۆم هه‌مووی‌ میلله‌ت ده‌یكات،ئه‌گه‌ر پشتیوانی‌ میلله‌ت نه‌بوایه‌ من یه‌ك هه‌نگاوم بۆ نه‌ده‌نرا".
له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاش له‌كۆمیسیۆن،دكتۆر كه‌مال وتی‌:"(12)سكاڵام له‌سه‌ر نه‌بوونی‌ یارمه‌تی‌ و راگه‌یاندن ورێگالێگرتن و ته‌ده‌خولی‌ حزب و حكومه‌ت له‌ كۆمیسیۆن تۆماركردووه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی‌ و پارتی‌".وتیشی‌:"كۆمیسیۆن به‌ره‌ئی‌ من سه‌ربه‌خۆ نییه‌ چونكه‌ له‌حزبه‌كان پێكهاتووه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی‌ نه‌داوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌هێشتنی‌ پروپاگه‌نده‌ بێ‌".

له‌باره‌ی‌ ئاماده‌نه‌نوونی‌ مه‌سعودبارزانی‌ له‌به‌رنامه‌یه‌كی‌ رووبه‌ڕووی‌ راسته‌وخۆی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌ خۆیان بكه‌ن،میراوده‌لی‌ وتی‌:"من داوای‌ مونازه‌رم كردووه‌،هه‌ر نه‌بێ‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ ماوه‌ به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ دوو سێ‌ مونازه‌ره‌ بكرێ‌،به‌رای‌ من ئه‌گه‌ر مونازه‌ره‌ نه‌كرێ‌،ئه‌وه‌ یان باوه‌ڕی‌ به‌ دیموكراسی‌ نیه‌ یان باوه‌ڕی‌ به‌خۆی‌ نیه‌". له‌باره‌ی‌ پێشێلكاری‌ به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و چۆن قه‌ربوویان ده‌كاته‌وه‌،ناوبراو وتی‌:"رۆژنامه‌نووسان ئه‌وپه‌ڕی‌ سوكایه‌تیان پێده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت و مه‌عاش و ته‌قاعودیان زۆر كه‌مه‌،ئێمه‌ پێویستمان به‌(200)هه‌زار پێشمه‌رگه‌ نیه‌،به‌ڵام پێویستمان به‌(200)هه‌زار رۆژنامه‌نووسی‌ ئازا هه‌یه‌ـ،بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ مه‌ده‌نی‌ دروست بكه‌ن".

له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ گوایه‌ ناوبراو داوای‌ لێبوردنی‌ له‌مه‌سعود بارزانی‌ كردبێ‌،میراوده‌لی‌ رایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ شتێكه‌ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی‌ نیه‌،ئه‌گه‌ر داوای‌ لێبیوردن بكرێ‌ ده‌بێت له‌هه‌موو شوێنێك ئه‌بێ‌ بڵاوبكرێته‌وه‌،ئه‌وه‌ی‌ كه‌كراوه‌ ته‌نها سكاڵایه‌ك تۆماركراوه‌ له‌سه‌رم ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ تۆمارنه‌كراوه‌ و به‌ناوی‌ لیستی‌ كوردستانیه‌وه‌ تۆماركراوه‌،كۆمیسیۆن پێانراگه‌یاندووه‌ ده‌بێت كاك مه‌سعود شه‌خسی‌ خۆی‌ ئه‌و كاره‌ بكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە