هەڵبژاردنەوەى سەرۆك كۆمارى عێراق و بزوتنەوەى گۆڕان
Sunday, 14/11/2010, 12:00
كورد وەك نەتەوەیەك لە پێكهاتى عێراقدا مافى دەستورى هەیە كەیەكێك لە پۆستە سیادیەكانى عێراقى بەربكەوێت بە پێ ى مەبدەئى تەوافق كە ئێستا تا ئاستێك كوتلە سیاسیەكانى عێراق كارى پێ دەكەن كورد دەبێت لە نێوان سەرۆكى كۆمار و سەرۆكى پەرلەمان و سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیراندا یەكێك لەم پۆستانەى بدرێتێ ئێستا ئەوەى پێ ى دەڵێن عێراقى سەربەخۆ و ئیرادەى كوتلە سیاسیەكانى عێراق بۆ عێراقێكى سەربەخۆ بونى نییە ئەوە ڕازى كردنى وڵاتانى ناوچەیە بەتایبەت دراوسێكانى وە ڕاگرتنى بالانسى وڵاتانى دەرەوەیە لە ناو عێراقدا ,لێرەوە كورد لە پێكهێنانى حكومەتى تازەدا توانى تا ئاستێكى باش ئەو یاریە بكات كە عێراق لە دواكەوتنى نەبونى پێكهێنانى حكومەت ڕزگار بكات و هەولێر ببێتە هۆى كۆكردنەوەى هەموو دەنگە جیاوازەكانى عێراق و دەرئەنجام تەواوكەرى هەوڵەكانى وڵاتانى ناوچە و جیهان بێت بەڵام ئایا دەتوانێت ناوەند بەكاربهێنێت بۆ بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیەك وە ئەو [ 19 ] خاڵەى كە نوسراوە كارى لەسەر بكات ..پرسیارەكە لێرەوە دەست پێ دەكات...ئایا بزوتنەوەى گۆڕان وەك ئۆپۆزسیۆن كارى چى دەبێ لە ناو پەرلەمانى عێراقدا بۆ ئەو پۆستانەى كە دەدرێت بە كورد ..؟وە ئایا دەتوانێت ڕۆلى چاودێریكى ئەكتیڤ بگێڕێت بەسەر چۆنێتى بەكارهێنانى ئەو پۆستانەوە..؟
گرنگ نیە كوتلە كوردیەكان كێ بۆ ئەو پۆستانە دیارى دەكات چونكە لە دەرەوەى دەسەڵاتى بزوتنەوەى گۆڕاندایە گرنگە تا چەند ئەو پۆستانە بۆ بەرژەوەندى هەرێم و كورد كارى لەسەر دەكرێت بە وەرگرتنى ئەزمونى پێشوتر ..كارى گۆڕان لە ناوەندا لە ئێستەوە دەست پێ دەكات كە بتوانێت وەك ستراتیژى خۆى كار لەسەر بە سیستماككردن و چالاك كردنى ئەو پۆستانە بكات بێ لە بەرچاوگرتنى كێشە شەخسیەكان وە چۆنێتى پێكەوە بەستنى فراكسۆنى گۆڕان لە هەرێم و بەغدادا بۆ شەفافیەت و كرانەوە و بەكارهێنانى پۆستەكان و ڕونكردنەوە بۆ میدیاكان تا بكەوێتە بەردەم رٍاى گشتى وە هەر كارێكیش لە چوار چێوەى كارى باشدا بێت دەست خۆشى لێ بكرێ , گرنگە بزوتنەوەى گۆڕان چۆن توانى پەرلەمانى كوردستان زیندو بكاتەوە بەو شێوەش بتوانێت كار لەسەر هەموو پۆستەكانى ناو بەغدادا بە هەمان شێوە كار بكات چوار ساڵى ڕابردوو بەتەنها لیستى كوردستانى كارى كردوە بە بێ بونى ڕكەبەر ئیتر دەنگدان بە وەرگرتنى پۆستى سەرۆك كۆمار بۆ كورد گرنگى تایبەتى هەیە بە تایبەت كە كورد توانى ڕۆڵێكى سەركى ببینێ لە دروستكردنى عێراقى تازە و ئەم رێكەوتنە ى هەولێر ..لێرەوە بزوتنەوەى گۆڕان وەك ئەوەى كە شەرعیەتى بۆ مل ملانێ ى هەڵبژاردن گێڕایەوە دەتوانێ هەمان كار و چالاكى خۆى بگوازێتەوە بۆ ناو بەغداد و ببێتە چاودێرێكى ئەكتیڤ بەسەر بەكارهێنانى چۆنێتى ئەو پۆستانەوە وە تا چ ئاستێك كەسى بەرپرس لەو پۆستانە دەتوانێت چالاك بێت بزوتنەوەى گۆڕان گوشار بێت بەسەر كار و چالاكیەكانیانەوە بە تایبەت پۆستى سەرەك كۆمار .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست