سووتاندنی په‌رتوکه‌کانی پیربال و به‌یعه‌ته‌که‌ی بۆ بارزانی
Tuesday, 04/08/2009, 12:00
چه‌ند رۆژێکه سوتاندنی په‌رتوکه‌کانی فه‌رهاد پیربال ، له‌لایه‌ن پۆلێ گه‌نجی که‌لاره‌وه ، مشت و مڕێکی سیاسی و نوسینی چه‌ندین بابه‌تی له ڕۆژنامه‌و مالپه‌ره‌کان لێ که‌وتۆته‌وه . به‌تایبه‌تی (پارتی ویه‌کێتی) له‌ڕێگای ڕۆژنامه و که‌ناله ئاسمانیه‌کانیان ، سه‌روتارو به‌رنامه‌ی له‌سه‌رده‌نوسن و دروست ده‌که‌ن . وه‌ک ئه‌وه‌ی تاکه تاوان و ره‌فتار فاشستی له‌م ولاته‌ی ئێمه ، له‌و کاره‌وه ده‌ستی پێکردبێت ، نه‌وه‌ک دیل به تاک و به‌کۆمه‌ل کوشتن و زه‌بروزه‌نگ به‌کارهێنان له‌کپکردنه‌وه‌ی ناره‌زایتیه‌کان ، به‌تایبه‌تی له‌نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردو و سه‌ره‌تای هه‌زاری سێیه‌م ، ته‌قه‌کردنی ده‌یان جاریان له خۆپیشانده‌ران و برسی کردنی 18 ساله‌ی هه‌زاران که‌سی ئازادیخواز که کۆیله‌ی سیاسی حزبیان قبول نه‌کرد ..... ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ، سوتانی گۆڤاری لڤین و ماله پڕ له‌په‌رتوکه‌که‌ی رۆشنبیر (ڕیبوار سێوه‌یلی) له‌ژێرده‌سه‌لات و بریاری ئه‌وان نه‌سوتابێت!؟ یان تالان کردنی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر و تێکدانی چه‌ندین شوێنه‌وار و دزین و فرۆشتنی به پاره‌ی خه‌یالی ..... هه‌موو ئه‌مانه به‌تاوان دژ به قه‌له‌م و شارستانیه‌ت ئه‌ژمار ناکرێت؟
ئه‌وه‌ی وای کرد چه‌ند دێرێک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زیندوه بنوسم ، یه‌که‌م هه‌رچی هه‌لده‌ستێته‌وه ، ئه‌و پۆله گه‌نجه به‌و ره‌فتاره‌یان ،به ره‌فتار فاشست له‌قه‌له‌م ده‌دات !؟ دیاره ئاسایه کوردستانی نوێ و خه‌بات به‌و شیوه‌یه وشه ده‌رببڕن ، چونکه مێژوی حزبه‌کانیان پڕه له کاری مه‌ده‌نی !؟ . به‌لام گوتنی له‌لایه‌ن چه‌ند نوسه‌رێ که خۆیان به‌ره‌خنه‌گری ،ده‌سه‌لات ده‌زانن ، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه . دوه‌م فه‌رهاد پیربال زۆر بێ شه‌رمانه دێته سه‌ر مینبه‌ره‌کانی پارتی (زاگرۆس و کوردستان تێڤێ) به‌ئاره‌زوی پارتی قسه ده‌کات و ده‌شیه‌وێت خۆشی وه‌ک که‌سێکی ره‌خنه‌گی ده‌سه‌لات بناسێنێ ؟
سه‌ره‌تا به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌لکانه‌ی که سوتانی په‌رتوکه‌کانی پیربال ، به‌ره‌فتار فاشست له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن ، من ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌م . چونکه ئه‌مه لوتکه‌ی بێزاری و سه‌ره‌تای ناره‌زایه‌تی پۆلێ گه‌نجه ، له‌به‌رامبه‌ر که‌سیک که 13 سال زیاتره ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یان به گه‌نده‌ڵ پێ ده‌ناسێنێ و داوای یاخیبونیان لێده‌کات ، که‌چی له‌گه‌رمه‌ی گۆرین و سزادای ئه‌م ده‌سه‌لاته به‌شێوازێکی مه‌ده‌نی ، له‌سه‌ر مینبه‌ره‌کانی ئه‌م ده‌سه‌لاته ، ده‌لێت ده‌نگ ده‌ده‌م به بارزانی ، که‌که‌سی یه‌که‌م و بریارده‌ری دار‌و به‌ردی ئه‌م ده‌سه‌لاته کوردیه گه‌نده‌ڵه‌یه !؟ ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌مو که‌سێکی ڕۆشنبیر دژ به سوتانی په‌رتوکه ، به‌لام ئه‌و هه‌لوێسته‌یان ده‌ره‌نجامی هه‌لچون و توره‌یه ، نه‌وه‌ک بونی عه‌قل له‌کاتی ئه‌نجامدانی . ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی هه‌موو هه‌لوێستێکی سه‌ره‌تایی به ناکاملی و ناڕیکی دێته مه‌یدان . بۆیه ئه‌و گه‌نجانه پێویستیان به ڕێنیشاندان هه‌یه ، نه‌وه‌ک به‌ره‌فتار فاشی له‌قه‌له‌م بدڕین؟
له‌سه‌ره‌تای ناره‌زایه‌تیه‌کانی چینی کرێکارله‌ئه‌وڕپا ، دژ به چینی سه‌رمایه‌داران ، کرێکاران ، مه‌کینه ی کارکردنه‌کانیان ، تێک ده‌شکاندن ، وایان ده‌زانی چه‌وساندنه‌وه‌کانیان له‌و مه‌کینانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئازاره‌کانی خۆیان به‌وه ده‌رده‌بڕی. ئه‌م هه‌لوێسته‌ی گه‌نجانی که‌لاریش ، به‌هه‌مان شت ده‌یبینم ، که وا هه‌ست ده‌که‌م له دلسۆزی ولوتکه‌ی رقه‌وه ئه‌نجامیان داوه . به‌لام به‌هیوای ئه‌وه‌ی هیج گه‌نجێک بۆ جاری تر په‌نا بۆ سوتانی کتێب نه‌بات ، ئه‌گه‌ر وه‌ک فه‌رهاد پیربالیش ، دژ به بیروبۆچونه‌کای دوێنێی خۆی ، له‌مینبه‌رێکی راگه‌یاندنی ده‌سه‌لاته‌وه ، خۆی هه‌راج بکات !؟ ده‌شزام پیربال و زۆرێکی تر ده‌لێن ، ئێمه له‌ئه‌وڕپاوه قسه‌ی زل ده‌که‌ین ، که‌ده‌بێت ئه‌وه بڵێم تا سالی 1999 له‌کوردستان بوم هیچ هه‌لوێستێکی وا بوێرانه‌م له و پیرباله له‌پۆلێ گه‌نجی پیره هه‌ولێر زیاتر نه‌بینیوه ؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌ئه‌و له‌ئه‌ورپا بوو ، سه‌دانی وه‌ک ئێمه‌ش له ئه‌ورپایه ، به‌رده‌وامیمان له‌گه‌ل ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌مان دیاره !؟ ئه‌م وته‌یه‌ش هه‌رگیز به‌و مانایه نایێت ، ئه‌و قه‌له‌مانه‌ی له‌کوردستانه‌وه بوێرانه ره‌خنه له‌و ده‌سه‌لاته ده‌گرن ، ڕیزی زۆریان لێ نه‌گرین ، وه‌له‌خۆمانیان به‌هه‌لوێستتر ئه‌ژمار نه‌که‌ین . به‌لام هه‌رگیز ئه‌وه به‌و مانایه‌ش ناگه‌یه‌نێت ، هه‌ر کوردێکی ئه‌وڕپا ره‌خنه‌ی گرت ئه‌وه به چاو دابدرێته‌وه که تۆ له‌هه‌نده‌رانی شوێنت گه‌رمه . وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌هه‌نده‌رانیش هه‌مو خه‌لک قسه ده‌کات و ڕۆلی پالپشتی مه‌عنه‌وی بۆ ناوه‌وه هه‌یه !؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌له‌م راستگۆ بێت ده‌بێت دان به‌وه دابنێن ،که پیربال هه‌نده‌رانی له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت به‌جێ هێشت و هاته‌وه ناو خه‌لکه‌که‌ی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی قسه‌شی کردوه ، ده‌نگێکی باش بوه به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر .
به‌لام که پیربال هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌کات له‌بڕی داوای لێبوردنی ، بۆ درێژه به پاساو بۆ ئه‌و هه‌لوێسته هه‌لپه‌رستیه‌ی خۆی ده هێنیێته‌وه !؟ بۆیه لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی پیربال ده‌که‌ین . ئه‌گه‌ر به‌ڕیزت بارزانیت پێ باشه ، ئه‌ی بۆده‌نگت به لیستی کوردستانی نه‌دا ؟ له‌کاتێکدا لیستی کوردستانی یه‌کسانه به (پارتی ویه‌کێتی) له‌ناو بریاری سیاسی و ده‌سه‌لاته‌که‌شی (پارتی وبارزانی) بریارده‌ری هه‌موو مه‌سه‌له چاره‌نوساسازه‌کانی ئێمه‌یه و یه‌کێتی بۆته پاشکۆی سیاسه‌ته‌کانی ؟ وه‌ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ش له‌ژێر ده‌سه‌لاتی پارتیه (سه‌رۆکی هه‌رێم ، حکومه‌ت ، پایته‌خت ..... . ده‌کرێت پیربال یه‌ک نمونه‌ی جیای هه‌لوێستی لیستی کوردستانی یان پارتی ویه‌کێتی ، دژ یان پێچه‌وانه‌ی ، بارزانیمان له‌چه‌ند سالی رابردودا بۆ بهێنته‌وه ؟ پێم وایه نه‌زانینی خوێندنه‌وه‌ی سیاسیه ، ئه‌گه‌ر پێمان وانه‌بێت ئه‌مڕۆ بارزانی بریارده‌ری سه‌رجه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌کان وئیداری کوردستانه !؟ بۆیه ئه‌گه‌ر کوردستانی باشور هه‌ر کێشه‌یه‌کی هه‌یه ، ئه‌وا بارزانی به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسه . دواتر ده‌کڕیت هه‌وڵه‌کانی بارزانی بۆ بنبڕی گه‌نده‌ڵی و فایلدار و دژایه‌تی ئه‌نفالچی و گرنگی به خه‌لکی قوربانیان .... له‌یه‌ک هه‌نگاوی عه‌مه‌لی ، بۆبهێنته‌وه !؟
باشه پیربال ، دیداره‌کانی بارزانی له‌گه‌ل فایلدارو ئه‌نفالچی و دابران و داگیرکردنی سه‌ری ره‌ش و ئه‌و ئه‌هرامانه‌ی ناو پایته‌ختی به‌رپرسان و سه‌ررێگای مه‌سیف هه‌ولێرو دیارنه‌مانی چه‌ندین ملیاردۆلاری ئه‌و خه‌لکه نابینێت!؟ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش بۆ ناپرسی له پایته‌خت چۆن ده‌کرێت،له‌یه‌ک هۆلی قوتابخانه 40 بۆ 65 قوتابی گوێ له مامۆستا بگرن !؟ یان 18 ساله بۆچ جگه له 2 خه‌سته‌خانه‌ی حکومی (جگه له‌تایبه‌ته‌کان)هیچی تری بۆ دروست نه‌کراوه ؟! ئه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌نجان و منالان و پیروپه‌ککه‌وته و قوربانیانی ئه‌نفال نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره دێرینه‌کانی هه‌ولێر نه‌وه‌ک تێکدانی که به‌به‌رچای پیرباله‌وه تێک ده‌درێن نقه‌ی لێوه نایێت، ته‌نانه‌ت به‌ئاستی برایه‌که‌شی بوێرنیه ره‌خنه بگرێت.
دواتر کوا په‌یمانه‌کانی بارزانی له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی تێکدانی ئه‌و ئه‌هرامانه‌ی ڕێگای مه‌سیف و فایلدارو ماده‌ی 140 و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و دۆزینه‌وه‌ی بکوژانی شه‌هید سۆران !؟
پرسیارێکی تر له پیربال ده‌که‌ین ، ئایا هه‌لسه‌نگاندنی سه‌رۆکێک به چه‌ند وشه و هه‌لوێستێک لێک ده‌درێته‌وه ، یان سه‌رجه‌م مێژوه‌که‌ی !؟ دیاره من ناچمه‌وه سه‌ر کاره‌ساته شومه‌کانی کۆن ، ته‌نیا باپیربال وێنه‌ی پارتی له‌دوای 31 ی ئابه‌وه بۆمان هه‌لبسه‌نگێنێ که‌بارزانی سه‌رۆکێتی ، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌ولێره که پارتی تاڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ، زه‌نگی مه‌رگ وترس به‌به‌رده‌وامی به‌خه‌لک نیشان ده‌دات .
پیربال هه‌مومان له‌هه‌ولێر بوین ، چۆن دوای 31 ی ئاب تالان و تیرۆر و گرتنی شه‌وانی گه‌نجان له‌سه‌رجه‌م گه‌ره‌که‌کان به‌ده‌ستی چه‌کدارانی پارتی ده‌کرا ؟ وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به کاردانه‌وه‌ی ململانێی شه‌ری ناوخۆ هه‌لبسه‌گێنین . ئه‌ی له‌بیرته چۆن 2 په‌یکه‌ره مه‌زنه‌که‌ی (مو‌سا عه‌نته‌ر و عه‌بدولخالق مه‌عروف) له به‌رده‌م هۆلی میدیا ، کورانی بارزانی ته‌ختیان کرد ؟ که‌ده‌بوایه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌لوێسته‌ی پارتی ، ڕۆشنبیری کورد له‌م شاره‌و هه‌موو شاره‌کانی تر ، خاوه‌ن که‌رامه‌ت بونایه ، تا پارتی و بارزانی ، داوای لێ بوردنیان نه‌کردایه ، نه‌چونایه‌ته هیچ مینبه‌رێکی راگه‌یاندن و داوه‌تێکی حزبیان و که‌س ده‌نگی پێیان نه‌دابایه ؟ . دواتر پیربال هه‌مومان له‌یادمانه چۆن چه‌کداره‌کانی پارتی له ڕۆژی1997/05/22 ، له‌به‌ر چاوی ئێمه ، هه‌ولێر بۆ ده‌یان جاره‌ی بوه که‌پکی حه‌مه‌د ئاغا وکلاو قاسم ، وه له‌دواین ئاکامدا ، 70 کچ و کوری گه‌ریلا ، که‌به‌شێکیان به‌دیلی بریندارکراوی له‌به‌ڕ چاوی زۆرێک له‌هه‌ولێریه‌کان شه‌هید کران ؟ ئه‌ی بۆ ناپرسی ته‌رمی ئه‌و 70 که‌سه که گۆڕێکی به‌کۆمه‌له ، له‌کوێیه ؟ چه‌ند نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندیان تیا بوو ؟ دواتر خۆت باش ده‌زانی هه‌ولێر چ سامێکی ترس و مه‌رگی تائێستاش له‌سه‌ره ؟ ئه‌رێ خێره هه‌ولێر به‌ئاشکرا له‌ده‌یان روداوی سیاسی و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری وا بێ هه‌لوێسته ؟ ئه‌گه‌ر بلێین خه‌لکی هه‌ولێر بێ هه‌لوێسته ، ئه‌مه راست نیه ، چونکه تا به‌رله‌شه‌ری ناوخۆ هه‌ولێر ، به‌رده‌وام سه‌رقافله‌ی شاره‌کان بوو ، له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ، به‌لام له‌گه‌ل سه‌رهه‌لدانی شه‌ری ناوخۆ وته‌قه‌کردنی له خۆپیشانده‌ران وئه‌نجام دانی شه‌ره‌کان له‌ناو هه‌ولێر له‌لایه‌ن یه‌کێتی وپارتیه‌وه ، له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌ش دوای 31 ی ئاب و به‌رده‌وام به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ له‌به‌رده‌م ناره‌زایتیه جه‌ماوه‌ری و ترساندنی خه‌لک و گرتن وئازاردانیان له سه‌ری ره‌ش و ئاکرێ ، هه‌ولێر بوه ئه‌و هه‌ولێریه‌ی ئێستا به‌هێمنی وفسکه‌فسک و له‌ژێره‌وه هه‌لوێست ده‌رببڕێت . ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تای ئه‌م ترسه تێکشکاوه له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلێ گه‌نجی رۆژنامه‌نوس ،که‌دلنیام تازه ناوه‌ستێت و له‌هه‌ر عه‌قله‌یه‌تێکی کۆنی پارتی (زه‌بروزه‌نگ) به‌کار هێنان ،ئه‌وا باجی قورس‌تر ده‌دات.
سالی 2002 کاتی فه‌رهاد ، له زانکۆ ده‌ر کرا ، به هۆکاری ئه‌وه‌ی شه‌ری گه‌نده‌ڵی ده‌کات ، هه‌وڵی دا له‌گه‌ل خوێندکاران ده‌ست به خۆپیشاندان ناره‌زایه‌تی بکات ، به‌لام به‌یه‌ک دانیشتنی له‌گه‌ل (نێچیرڤان بارزانی) بێ ئه‌وه‌ی هیچ داخوازیه‌کی ، جێبه‌جێ بکرێت ، ئاشبه‌تالی کرد؟ ئه‌مه شکستێکی زۆر گه‌وره بوو بۆکه‌سیتی خۆی . سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ئه‌وڕپاوه که‌مپینێکمان ، بۆ به‌رێ خستبوو ، وه‌له‌کوردستانیش سه‌دان گه‌نج بوێرانه له‌گه‌لی بون ، دیاره ئه‌وکات نه‌ده‌کرا ره‌خنه‌ی به‌توندی ئاراسته بکرێت ، چونکه پارتی 2002 ، که‌زۆر به زه‌بروزه‌نگتر بوو ، له‌و پارتیه‌ی ئیستا، که‌زۆر که‌ڵبی دانه پڕ له‌ئازاره‌کانی ده‌رهاتوه .
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش چ حکمه‌تێک له‌وه‌دایه ، تۆ ده‌چیته سه‌ر مینبه‌ری پارتی (کوردستان تێ‌ڤی) له‌رۆژی کۆتایی ده‌نگدان ده‌لێی ده‌نگ به‌بارزانی ده‌ده‌م و کۆمه‌لیک هێرش ده‌که‌یته سه‌ر لیستێکی رکابه‌ریان !؟ . ده‌کرا به نوسینێک له رۆژنامه‌یه‌کی دور له‌و حزبه ، هه‌مان هه‌لوێستت هه‌بوایه ،ئه‌وکات به‌و هه‌لپه‌رستیه بۆت لێک نه‌ده‌درایه‌وه؟ . له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌بڕی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی تونده‌ی ئه‌و پۆله گه‌نجه به‌سوتانی په‌رتوکه‌کانت به‌خۆتدا بچیته‌وه ، که‌چی دوباره ده‌چیته‌وه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی زاگرۆس تێڤێ ، وسه‌رله‌نوێ به‌یعه بۆبارزانی به‌کۆمه‌لێک پاساوی لاواز ده‌هێنیته‌وه ده‌لێیت سه‌رۆک پێویسته ببته مه‌رجه‌ع !؟ . ئاخر راسته ئه‌و پۆله گه‌نجه ئه‌و کاره‌یان کردوه به‌لام به‌هه‌زاران که‌سی تریش هاوران له سه‌رشۆرکردنی قه‌له‌مێکی تر له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات ؟
له‌هه‌موو ئه‌مانه مه‌ترسیدارتر پیربال وه‌ک کادیره‌کانی پارتی له‌نمونه‌ی (سه‌رۆ قادر و بروا حه‌سیب قه‌ره‌داخی) ده‌ڵێت ، بارزانی 70 % ده‌نگی خه‌لکی له‌گه‌له و به‌دیموکراسیانه هه‌لبژێردراوه و به‌هیچ شیوه‌یه‌ک باس له‌وکاره ساخته‌کاریه ناکات ، که‌رۆژانه خۆی گوێ بیستی ده‌بێت و خۆشی له‌ناو ڕوداوه‌کان بینیویه‌تی . من پرسیارێک له‌پیربال ده‌که‌م ، ئه‌گه‌ر لیستی گۆران و چاکسازی و به‌شێكی زۆر له‌کادیرانی یه‌کێتیه‌که‌ی تاله‌بانی ده‌نگیان به میراوده‌لی دابێت ، مه‌نتیقه 25% بهێنێت وه‌بارزانی ته‌نیا به ده‌نگی پارتی 70% هێنابێت ؟ باشه ئه‌گه‌ر پارتی و نیوه‌ی یه‌کێتی و سه‌رجه‌م لیسته‌کانی جگه له(گۆران و چاکسازی) ده‌نگیان به‌بارزانی دابێت ، ئایا به‌کام هاوکێشه ده‌نگه‌کانی ده‌گاته 70% ؟
دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و گه‌نجانه‌ی که‌لار ده‌که‌م و به‌هیوای ئه‌وه‌ی بۆ ناره‌زایه‌تی ئاینده‌یان شیوازی تر ده‌رببڕن له سوتانی په‌رتوک ، چونکه ئه‌مه وانه‌یه‌ک بوو بۆ سه‌رجه‌م نوسه‌رانی تر ، که‌دلنیام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن پۆلێ خوێنه‌رانی وه‌ک حه‌مه‌سه‌عید و مهاباد قه‌ره‌داخی و ره‌فیق سابیر ....شێوازێک له ناره‌زایه‌تی هه‌بوایه ، ئه‌وا قه‌له‌م فرۆشی و خۆهه‌راج کردنی نوسه‌ران ، که‌مێک قورس‌تر ده‌بوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست