یەکیش بگرنەوە چتان لەدەست نایە
Thursday, 22/01/2015, 12:00
2616 بینراوە
تازە خەریک بووم هەستمە سەر پێی. دەستم بە دیوار دەگرت تا هێدی هێدی فێری رێگاڕۆیشتن بم. لە ژیاندا تا بڵێی هەژارو نەدار بوین. بەروماڵێکی رووتوقوت.لەبێچارەییدا تێیدا دەژیان. دڵۆپەی وەرزی زستان و لێزمە بارانی وەرزی بەهارانیش سایەی کەم نەبێ خەوی شەوانەشی لێ دەتۆراندین.خواردنی هەری خۆش بۆمن لە بیرەوەری منداڵیمدا نانێکی رەقو تۆزێك ماست بووکە ئێستێش تامەکەی لە گەڵ تامی تەمەنی منداڵێمدا ئاوێتە بووە تا مردنیش هەرمەزە مەزەی دەکەم. ئێستێ کە دەردی پیری و ژیانی هەندەری یەخەی گرتووم، هەر ئارەزووی منداڵێمە کە دەمژێنێ.
شەوزرینگابۆووە،تاریکی باڵی بەسەرلادێدا کێشابوو. تاریکی رۆیی و، کازیوە گەیی، گزینگ دەستی کرد بە هاویشتنی تیرڕێژ، سییەکانی دونیا پڕبون لە هیواو رووناکی،خۆر ئاسمانی داگرتوو رۆژێکی نوێ دەستی پێکرد.کاتژمێر١١ی بەیانی نیشاندەدا. کە باوکم لەپڕ بێوادە گەڕێیەوە ماڵێ وگووتی:مەترسن، نیگەران مەبن، تاوێکی دی ژاندارمەکانی ،،شا،، دێنە ئێرەو ماڵەکەمان دەگەڕێن!زۆری پێنەچوو هاتن. تفەنگ بەدەست، پۆتین لەپێ(پۆتین بە پێڵاوی سەربازی دەگوترێ)، زۆر گەڕان، داوای تفەنگیان دەکرد، ..... هیچیان نەدیتەوە. بابمیان ڕەپێچەکی خۆیان کردو بردیان؟ ماڵێکی چۆل وپڕ لەگریان، پەرێشێن و دەستەوەستان، ماوەەیەکی خایاند تا دەروجیران ترس بەریدان وهاتنە لامان.من لەورۆژەدایەکێک لەو شتانەی کە لە بیرمە ئەوەیە کە ئیزنیان نەدا ماڵئاوایی لە باوکمان بکەین. شەودادێ، ڕەشمالی ژیان رادەخرێ، کازیوەو گزینگو گەرمای خۆی نابڕێ. رەوڕەوەێ ژیان ناوەستێ. بە باوەڕێ من ناخۆشترین کات ئەو کاتەیە کە مرۆوێک باسی نەهامەتی خۆی بکاکە چی بەسەر هاتووە. چون کەسانێک هەن لە بنەماڵەی ئێمە دا لە چەنگ ئەو،،، کورد نەناسانە،،، خراتریان بەسەر هاتووە.ئەگەر هەر کەسێک کە خۆی بەرانبەر بە خاک وشەهیدی نیشتمان خۆی بە بەر پرس دەزانێ لاپەڕەیەک لەو،، ستڕاتیژییەی،، کە لە مێژە شکستی خواردووە بنوسێ، دەکاتە هەزاران لاپەڕە. ئەوە دڵۆپێکە لە دەریایەک کە هەزارانی تێدا فیدا بوو! کەچی پاشی نزیک حەوت دەیەیە خۆیان لە کەمپەکانی کۆی سەنجەقدا دەبینێتەوە وباسی بنە ماڵەی گەورەی دێمۆکڕات دەکەن! چارەنوسی ئەو گەلە بە کوێدەگا لە رۆژهەڵاتی وڵات؟ لەکاتێکدا دونیاتووشی گرفتی مەزنی ئاسایشی وسیاسی وکۆمەڵایەتی بووە. کە چی تاقمێک قومار بازی سیاسی لەسەر ناوی چارەسەری کێشەی کورد دەست سیاسەتی دژە کورد بەر نادەن.
کاتێک باوکمان لە زیندان هاتەدەرێ وئازاد بوو، تازە زانیم ژیانمان چەنەدە تاڵتر بەڕێوە دەچێ. نان هەبوو، پێخۆر نەبوو، قەندمان بوو، چاییمان نەبوو. داییمە پێڵاوەکانمان لینگاولینگ بوو!چون تاک تاکە وەدەستمان دەکەوت.خەڵكی بابی لە زیندان رزگار دەبێ شاییو لۆغانی بۆ دەگێڕێ. ئێمە تازە بە تازە ساف لە ساف درابوین. سەر لەنوێ رەنجو نەهامەتی یەخەی دادەگرتین! خۆشیمان لە منداڵیدا تەنیا چاوەڕوانی بوو! کەی بابمان دەگەڕێتەوە لامان؟ میر منداڵی و گەنجیش وەک تراویلکە هاتە سەرڕێمان، هەر دەڕۆیشتینوو نەیدەگەیشتینێ! ئێستێش لە تەمەنی پیریدا ئەو دێڕە شێعرەی ،، هێمنی، خۆش بێژ کە دەڵێ: ئێستێ کە پیرم وکەوتوومەتە ئاویلکە، چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە، بۆتە وێردی سەرزاری ژیانی پڕلەدەردووئازاری دوورە وڵاتی و غەریبی. ئەوە کورتەیەک بوو لە ژیانی بنە ماڵەیەک کە بەرپرسی ئەو بنە ماڵەیە لەسەر کێشەیە کوردو دۆزی حیزبێک خرابوویە ناو زیندان کە خۆی بە خاوەن و میراتگری کۆماری کوردستان دەزانێ کەچی نازانن ئەو کۆمارەیان بۆ پێک هێنا وبۆ کردیانە قوربانی بەرژەوەندیەکانی خۆیان.!
هیچ سکاڵایەکم لە سەر نەیاری کورد نییە.هەرچی بەسەرمان دێ لە دەست ئاشنایە. نەتەوەیەک کە مێژووکەی بکەوێتە بەر دەستی کۆلکەخوێندەوارو کەچە مەلایان هەر ئەوەی بەسەردێ کە لەبەر چاوانە. رێک ٦٨ساڵە لەسەر ناوی بنەماڵەی گەورەی دێمۆکڕات و لەسەر ناوی خاکی پیرۆزی وڵات لەسەرناوی شەهید، تاسکڵاومان لەسەر دەنێن وبۆشمان دەگرین. نەڕەڕنەڕیان گوێچکەی وڵاتی داگرتووەوچیان بەدەسەتەوە نەماوە.تا ،،شا،، مابوو دەیانگوت ئەوتان بۆ دەڕووخێنین! شا رۆیی نۆرەی کۆماری ئیسلامی هات ، ئەویشیان بۆ نەڕووخا!رەپێچەکی با شووریان کردن تا ببنە ژێر دەستی بارزانی و تاڵەبانی وگوتیان بڕۆن ئەزمامونی ئەو جووتە بپارێزن.! لە وێش لێکترازان! ئێستێش زۆر هاتووە قەباڵە بەتاڵە، دەڵێن: یەکدەگرینەوە!! وهەلێکمان بۆ بڕە خسێ دەگەڕێنەوە کوردستانی ئێران!(رۆژهەڵاتی وڵات)!
ئەوانە یان خۆ گێل دەکەن. یانژی لە ئەشکەوتی ئەسحابی کەهفدا خەوتوون. یان خەڵکیان پێ نەزانە؟ بەڵام خەڵک نەگێلە نە نەزان. لێتان دەپرسن کەم بڵێن:بنەماڵەی گەورەی دێمۆکڕات! بنە ماڵەی گەورە ئەوە حاڵورۆژی بێ، ئەدی بنەماڵەی بچووک چۆنە؟ کاتێک بابی من لە زیندان ئازاد بوو چون دەست بەتاڵبوو چی پێنەدەکرا لە کوێرەوەری زیاتر. منداڵ لەسەر منداڵێشی دروست دەکرد بە بێ ئەوەی توانای دابینکردنی ژیانی هەبێ بۆ منداڵەکانی. ئێوەش هەروا باسی یەکگرتنەوەدەکەن بەدەستی بەتاڵ ،ئەوکات کە یەکتان گرتەوە تازە نەهامەتی دەسەت پێدەکا! خەڵک داییم لەخۆیان دەپرسن؟ کەنگێ دووبارە لێکدابڕان دەسەتپێدەکاتەوە! خەڵک بۆ ئەو پرسیارە رابوردوویان لەبەر چاوانە کە چۆن رێزتان لێ نەگرتوون وتەنیا وەک فێڕعەون هەر قسەی خۆتان کوردووە.
جگە لەوەش هەزاران دایکو بابی کوردوو هەناسەساردو لەسەر نە زانی خۆتاندا سووتاندووە! چۆن لەرووتان هەڵدێ بنەماڵە مەزنی شەهیدان بەسەر کەنەوە. دابڕان بۆ کرا؟ چۆن تێکەوڵبونەوەتان بۆ دەکرێ؟ ئێوە ئەگەر مێژووی رزگاری کوردو زانیبا تووشی ئەو رۆژگارە نەدەبوون کە تێی کەوتون. من وەک نمونەیەکی چووک لە کۆمەڵگای کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات مافی ئەوەم هەیە قسەی دڵی خۆم بکەم.هەرچەند بۆ من گرانیش تەواو بێ ئاخر دەروێشی خۆش نشینی هەندەریتان هەیە کە پێتان هەڵابڵێ. بەڵام نەتەوەکەم لە هەرچی شتە خۆشتردەوێ. داوا لە لایەنگرەکانتان دەکەم لەو شێوە وتارانە زوێر نەبن وبەوردی چاوەدێری ئەو بارودۆخەبکەن کە ئەو رۆژانە بۆتە بابەتی یەکگرتنەوە. لەسەر ئەو باوەڕم ئەگەر چەند کەسێک لە ناو،،دێمۆکڕتەکاندا،، خۆیان خانەنشین کەن دەست لە یەخەی نەتەوەکەمان هەڵگرن زۆر کێشەو لەمپەر چارەسەر دەبێ. بە پێی ئەزمونی چەند ساڵی ژیانی خۆم پێم وایە بە پێویستی دەزانم ناوی ئەو کەسانە بنوسم کە بوونەتە هۆی پێکهێنانی ئەو رۆژە تاڵانە. ئەو کەسانەش کە خۆیان بە دێمۆکڕات دەزانن (قەت مرۆوێکی دێمۆکڕات نەبوون)، نابێ قسەکانم خراپ وەرگرن. هەرچۆنیشی لێک دەدەنەوە مەیلی خۆیانە. دەڵێن بڕیاری گەڕانەوە دەدەین بۆ کوردوستانی ئێران! هێشتا رێکنەکەتون ، نابێ ئاوا بدوێن! لەبیرتان نەچێ تایبەتمەندی عەشیرەگەری هەر لە جێگای خۆیەتی. مەسعود بارزانی، کوڕی مەڕحومی مەلا مستەفایە. وشیار بن لە نێوان بەرداشی بەرژەوەندی لە گەڵ دەسەڵاتی تاران یەکە یەکە تان رادەست نەکاتەوە. مەلامستەفا دۆستی شای ئێران بوو. دەیگوت ئیزن نادەین لەدژی ،،شا،، چالاکی چەکداری بەڕێوە بەرن.ئەورۆش هەر هەمان سیاسەتوو لەسەر دووپات دەکەنەوە!من لە دانیشتنەکانی یەکبونەوی ئەو چووتە دێمۆکڕاتە رێگام پێنادرێ. نە دەخوازم بەشداریش ببم. بەڵام دەڵێم ئەگەر: مەلاعەوڵای حەیاکی، حەسەن رەستگار، مستەفا هیجری، حەسەن شەڕەفی، نەزیف قادری، شاهۆ حوسێنی، خالید عەزیزی (تازە دێمۆکڕات)، جەلیل گادانی،حوسێن مەدەنی(ئێستێش نەمزانی چکارەیە)، و چەند کەسی دی لە دەفتەری سیاسی کە لایەنگری ئەو کەسانەن وداییم دەنگیان بۆ کۆ دەکەنەوە. ئەگەر خۆ لەو کارە نەدەن رەنگە بۆ دوارۆژ هیوایەک هەبێ بۆ چارەسەری. کەسانی دیش هەن کە ناخوازم ناوەکانیان بنوسم. بەڵام زیاترین کاریگەری هی ئەو چەند کەسەیە کە بوونەتە هۆی تۆمارکردنی ئەو مێژوویە کە بۆ خەڵک شاراوەیەو بۆ خۆیان بۆتە دوکان وبازاڕ. هەروەها دەخوازم بڵێم، سەردێڕێ ئەو بابەتەم رستەیەکی ناخۆشە.(رقێکی پیرۆزە لە لای من). بەڵام باش دەزانم لەو یەکگرتنەوەشدا کە بۆ چەندمین جارە تۆمار دەکرێ هیچ قازانجێکی مێژوویی تێدا بە دی ناکەم.هیچ پڕۆژەیەکی کوردخوازانەی تێدا بەستە نییە. خۆزگە وا نەبوایە. چون دابڕان جۆرێک لەمردن دەچێ وژیانەوەش رێگایەکی دوورودرێژمان لە پێش دادەنێ تا هەمیسان ببوژێنەوە.